پرسیار: مامۆستا، ڤیدیۆیه‌كتان بڵاو بۆته‌وه له‌باره‌ی یاری بۆبجیه‌وه، لام ڕوون نه‌بوو حوكمی یاری پۆبجی چیه؟! خوا پاداشتی خێرتان بداته‌وه وله فیتنه بتان پارێزێت. ئامین.
وه‌ڵام: الحمد لله رب العالمین، والصلاة والسلام على رسول الله الأمين، أما بعد:
سه‌ره‌تا پێویسته بزانرێت یاری كردن وله نێویشیاندا یاری ئه‌تاری، ئه‌گه‌ر مه‌رجه شه‌رعیه‌كانی تێدا بێت حه‌رام نیه، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار كه‌س نه‌ڵێت مامۆستایان ئه‌تاریشیان حه‌رام كرد.
سه‌باره‌ت به یاری پۆبجی وه‌ك بۆمان ڕوون بوویه‌وه یاریه‌كی ئه‌لیكترۆنیه وبریتیه له شه‌ڕ وتوندوتیژی. كۆمپانیایه‌كی كۆری دروستی كردووه بۆ «مايكروسوفت ويندوز» له ساڵی 2017ز.
ئه‌و یاریه‌ش به‌و شێوازه‌ی هه‌یه وده‌كرێت، ده‌رده‌كه‌وێت مه‌رجه شه‌رعیه‌كانی تێدا نه‌بێت وحه‌رام ئه‌بێت. ته‌نانه‌ت له كۆتا وه‌شانیدا سوژده بردن وسه‌ردانواندنی تێدایه بۆ بت وپه‌رستراوه‌كان، ئه‌مه‌ش شیركێكی ڕوونه به كۆ ده‌نگی زانایان به بێ جیاوازی.
هه‌روه‌ها یاسایه‌كی زانراو هه‌یه كه ئه‌ڵێت: «ما أدى إلى الحرام فهو حرام» «هه‌رچی سه‌ر بكێشێت بۆ حه‌رام، حه‌رامه».
وبزانه:
- ئه‌و كاتانه‌ی له‌و جۆره یاریانه به‌سه‌ری ده‌به‌یت، خوا لێپرسینه‌وه‌ت له‌گه‌ڵدا ده‌كات له‌سه‌ری. په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت: «له دواڕۆژدا ناهێڵن یه‌ك كه‌س یه‌ك هه‌نگاو بنێت تا پرسیاری ته‌مه‌نی لێ نه‌كرێت كه له چیدا به سه‌ری بردووه» تورمزی ڕیوایه‌تی ده‌كات وئه‌ڵێت: «حسن صحيح». زانايانيش له زیانه‌كانی تاوان باسی: بێ سوود ڕۆیشتنی كات ده‌كه‌ن! كه‌واته هه‌ر كه‌س كاته‌كانی بێ سوود ده‌ڕۆن، ئه‌وه سزای خوایه به‌سه‌ریه‌وه -په‌نا به‌خوا-. بشزانه له‌و ڕێگرانه‌ی ناهێڵن بگه‌یته خوا به فیڕۆ چوونی كاته، ته‌نانه‌ت له مردنیش خراپتره، چونكه مردن له ژیان داتده‌بڕێت به‌ڵام كات به فیڕۆدان له خوا داتده‌بڕێت.
- له‌و كاتانه‌دا چه‌ند چاكه وخێر وسووننه‌تت مراندووه؟! به‌ڵكو چه‌ند فه‌رزت فه‌وتاندووه؟!
- بێ ئاگایی له‌و كاتانه‌دا باڵ به‌سه‌ر دڵدا ده‌كێشێتت، وئه‌وه‌ش دڵ ڕه‌ق ده‌كات.
- سه‌رباری ئه‌وه‌ی تووشی چه‌ندین نه‌خۆشیت ده‌كات به گوێره‌ی ووته‌ی پزیشكه‌كان.
- زۆر جاریش ئه‌بێته مایه‌ی دروست بوونی په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی نێوان هه‌ر دوو ڕه‌گه‌ز.
- ته‌نانه‌ت ئه‌بێته مایه‌ی خوو پێوه گرتنی (مودمین بوون له‌سه‌ری)، به ڕاده‌یه‌ك پیاو له ژنه‌كه‌ی بێ پێویست ده‌كات، وه لاو له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی داده‌بڕێت. وپزیشكه‌كان ئه‌ڵێن: مودمن بوون له‌سه‌ر ئه‌م جۆره یاریانه زۆر خراپتره له مودمن بون له‌سه‌ر مه‌ی. هه‌ر بۆیه هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئه‌و یاریه ده‌كه‌ن گێل وگه‌وجیان ده‌كات، باوكی ئه‌ڵێت: جگه له كات یاریه‌كه، دوای یاریه‌كه‌ش بانگی ده‌كه‌یت وڕ وگه‌وجه، ئاگای له خۆی نیه! شتێكی پێ ده‌ڵێیت، ئه‌ڵێی له‌م دونیایه‌دا نیه. ئه‌وه مه‌پرسه له دابه‌زینی ئاستی له خوێندن وكار ووه‌زیفه‌كه‌ی... ودواكه‌وتنی له كاروانی برا وبراده‌ره‌كانی.
- هه‌ندێ جار كێشه‌ی خێزانیشی لێ ده‌بێته‌وه وسه‌ریش ده‌كێشێت بۆ جیابوونه‌وه. نموونه‌ی زۆریشمان هه‌یه.
- ئه‌بێته مایه‌ی توندوتیژی وشه‌ڕ ومه‌رافه له ئه‌رزی واقیعدا وه‌ك بینراوه وده‌بینرێت. ئه‌م قسانه‌شم ته‌نها بۆ یاری پۆبجی نیه، بۆ هه‌ر شتێكی تره هه‌مان ئه‌م شتانه‌ی تێدا بێت.
- هه‌روه‌ها پاره‌یه‌كی زۆری تێدا خه‌رج ده‌كرێت وده‌گاته ملیۆن دینار وهه‌زار دۆلار، به‌ڵكو دوكاندارێك پێی وتم: هه‌یه ده هه‌زار دۆلاری خه‌رج كردووه تێیدا، واته یه‌ك ده‌فته‌ر دۆلار.
به هۆی ئه‌م زیانه زۆرانه وهاوشێوه‌كانی، بینیت هه‌ندێك وڵات ئه‌م یاریه‌یان قه‌ده‌غه كرد! وه‌ك هیند وعێراق وئوردن.
كه وا بێت؛ بێگومان ده‌وترێت: "حه‌رامه".
به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر جێی گومانیش بێت ئه‌بێت موسڵمان دوور بكه‌وێته‌وه له‌و شتانه‌ی جێی گومانه، به تایبه‌ت واز هێنان له‌و جۆره یاریانه بۆ كه‌سی هیممه‌ت به‌رز ئاسانه وهیچی تێ ناچێت.
له كاتێكدا ئیسلام ڕێگری نه‌كردووه له ڕابواردن ویاری كردن وله‌وانه‌ش ئه‌تاری، به‌ڵام هه‌ر یاریه‌ك ئه‌بێت ئه‌م مه‌رجانه‌ی خواره‌وه‌ی تێدا بێت:
1. وێنه وڤیدیۆی ڕووتی تێدا نه‌بێت. هه‌روه‌ها مۆسیقا وهاوشێوه‌كانی له ڕێگری لێكراو وحه‌رام كراوه‌كان.
2. له فه‌رز وواجبه‌كان نه‌یگرێته‌وه، وه‌ك نوێژه‌كان وهه‌روه‌ها به ده‌مه‌وه نه‌چوونی دایك وباوك وهتد.
3. نابێت له ڕاده به‌ده‌ر یاری پێ بكات. چونكه له بنه‌ڕه‌تدا یاری كردن دانراوه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی نه‌فس وشه‌كه‌تی ده‌ركردنی وماندویه‌تی شكاندنی، نه‌ك مرۆڤ ئه‌وه‌نده یاری بكات، ماندوو ببێت وپێویستی به شه‌كه‌تی ده‌ركردن بێت. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئایه‌ته نه‌یگرێته‌وه: {الَّذِينَ اتَّخَذُوا دِينَهُمْ لَهْوًا وَلَعِبًا وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فَالْيَوْمَ نَنْسَاهُمْ} [الأعراف: 51].
4. بانگه‌شه‌ی تێدا نه‌بێت بۆ بیرۆكه‌ی ناڕه‌وا وشیرك بڕیاردان وكوفر كردن وهاوشێوه‌كانیان. وه‌ك ئه‌م وه‌شانه‌ی كۆتایی پۆبجی، هه‌روه‌ها نابێت هاندانی تێدا بێت بۆ تلیاك خواردن وماده هۆشبه‌ره‌كان كێشان وهاوشێوه‌ی ئه‌م كاره خراپانه.
5. نابێت له‌سه‌ر پاره وهاوشێوه‌كانی بكرێت، چونكه ئه‌و كاته ده‌بێته قومار.
6. نابێت ببێته هۆی ڕق وكینه ودوو به‌ره‌كی وشه‌ڕ وكێشه.
باشتریشه یاریه‌كه به سوود بێت وقازانجێك وسودێك بخاته سه‌ر دواڕۆژی به‌نده یان دونیای.
هه‌روه‌ها هه‌ر یاریه‌ك كه وترا حه‌رامه، ئه‌وا فرۆشتن وكڕین وهه‌موو جۆره‌كانی تری مامه‌ڵه پێوه كردنی هه‌مان حوكمی ده‌بێت.
ئه‌وه‌شی وترا له‌باره‌ی حوكمی یاری په‌بجیه‌وه فه‌توای كه‌سێك ودوان نیه، ته‌نانه‌ت فه‌توای ئه‌زهه‌ریشه له‌گه‌ڵ مه‌جلسی فه‌توادان له فه‌له‌ستین وچه‌ندینی دی، ئه‌مه جگه له فه‌توای كۆمه‌ڵێك له لیژنه فه‌تواكانی وڵاتان وشاره‌كان. ئه‌مه بێجگه له فه‌توای تاك تاكی زانایان...
برا ودڵسۆزت
علی خان
چێشته‌نگای 11 شه‌والی 1441 - 03/06/2020
- زەخیرەکردن
- 4 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە