پرسیار: السلام عليكم ورحمة الله وبركاته. سەرەتا زۆر داوای ليبووردن دەکەین ڕاشكاوین لەم پرسیارە، خوای گەورە پاداشتی خێرتان بداتەوە.
مامۆستای بەڕێز، حوکمی پیاوێک چیيە کە، گرنگی بە خێزانی نادات بۆ سەرجێیی، سەرجێیش بكات گرنگی نادات و بە کەمترین کات خۆی تەواو ئەکات، بێ ئەوەی گرنگی بە خێزانی بدات و چاوەڕێ بکات خێزانی تەواوببێت، لەکاتی سەرجێیی بە دەقەیەک خۆی تەواو ئەکات و واز لە خێزانی ئەهێنێت، چاوەڕێ ناكات خێزانی ڕەحەت ببێت. ئامۆژگاریت چیيە بۆ ئەو جۆرە پیاوانە و چارەسەر چیيە؟ ئایا هیچ ناشەرعییەكی تێدایە، ئەگەر ئەو بەدەستی یاری لەگەڵ خێزانی بكات پێش سەرجێیی؟ هەروەها هیچ ناشەرعییەك هەیە لەوەی ئافرەت داوای سەرجێیی لە پیاوەكەی بكات؟
وەڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله صلی الله علیه وسلم. أما بعد:
لە پرسیارەكەت ئەم خاڵانەی خوارەوەی تێدایە، بە كورتی ئاماژەی پێدەكەم:
- «لا حیاء في الدين!».
- داپۆشینی عەیبی پیاو.
- مافی ئافرەتە سەرجێیی لەگەڵ بكرێت و وازی لێنەهێنرێت.
- مافی ئافرەتە، پیاوەكەی لەسەرجێیی چاوەڕێی بكات ئەویش تەواو ببێت، نەك هەر خۆی تەواو بوو، بڕوات. و حوكمی ئەوەی پیاو دەستبازی لەگەڵ خێزانەكەی بكات پێش جووتبوون.
- چارەسەر چیيە؟
سەرەتا ئاماژە بەوە دەكەین كە، ئافرەتی موسڵمان نابێت شەرمبكات لە فێربوون و ڕوونكردنەوەی دین، واتە نابێت شەرم ببێتە ڕێگر لەبەردەم فێربوونی خۆی و فێركردنی خەڵكیدا. هەر وەك وتراوە: «لا حیاء في الدين»، واتە شەرم لە دیندا نییە، بە تەقدیری: لەڕوونكردنەوەی دیندا، ئەم قسەش تەواوە و كێشەی نییە، لەڕووی زمانی عەرەبییەوە تەقدیرێكی تێدایە كە، بریتییە لە «في بيان الدين»، واتە شەرم لە ڕوونكردنەوەی دیندا نییە، نەك بەو واتایەی كە، زۆرێك لێی حاڵی دەبن و دەڕمێنە كۆڵی و دەڵێن: نابێت و حەرامە وا بڵێیت، چونكە تەقدیرەكە دەكەن بە «لا حیاء موجود في الدين»، بەڵام لەڕاستیدا وا نییە.
هەر ئەم واتا ڕاستەش ڕەنگدانەوەی ئەو وتە جوانەی دایكمان «عائیشە»یە كە، دەڵێت: «نِعْمَ النِّسَاءُ نِسَاءُ الْأَنْصَارِ لَمْ يَكُنْ يَمْنَعُهُنَّ الْحَيَاءُ أَنْ يَتَفَقَّهْنَ فِي الدِّينِ». واتە: «باشترین ژن، ژنانی ئەنصاربوون شەرم ڕێگری لێنەدەكردن لە تێگەیشتن لە دینی خوا». بۆخاری بە «تەعلیقی»([1]) لە بابەتی: «الحیاء في العلم» دەیهێنێت، واتە: حوكمی حەیا لە زانستدا، وەك ئەوەی بڵێت: شەرم جوانە، بەڵام لە فێربوونی زانست و ڕوونكردنەوەی بۆ خەڵك نابێت شەرمبكەیت. پاشان فەرموودەكەی «ئوم سەلەمە» دەهێنێت كە: «جَاءَتْ أُمُّ سُلَيْمٍ إِلَى رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللهِ ، إِنَّ اللهَ لَا يَسْتَحْيِي مِنَ الْحَقِّ ، فَهَلْ عَلَى الْمَرْأَةِ مِنْ غُسْلٍ إِذَا احْتَلَمَتْ؟ قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: إِذَا رَأَتِ الْمَاءَ . فَغَطَّتْ أُمُّ سَلَمَةَ ، تَعْنِي وَجْهَهَا ، وَقَالَتْ: يَا رَسُولَ اللهِ ، وَتَحْتَلِمُ الْمَرْأَةُ؟ قَالَ: نَعَمْ ، تَرِبَتْ يَمِينُكِ ، فَبِمَ يُشْبِهُهَا وَلَدُهَا».
واتە: «كە «ئوم سولەیم» دێتە خزمەتی پەیامبەری خوا دەڵێت: ئەی پەیامبەری خوا، بێگومان خوا شەرم لە ڕوونكردنەوەی هەق ناكات، ئایا، ئەگەر ئافرەت لە خەو لەشگران بوو غوسلی لەسەرە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەگەر ئاوی بینی، «ئوم سەلەمە» لە شەرمدا دەموچاوی داپۆشی و وتی: بۆ ئەی پەیامبەری خوا ئافرەتیش لە خەو لەشگران دەبێت؟! فەرمووی: بەڵێ دەستی پڕ بەرەكەت بێت، ئەی بە چی منداڵ شێوەی دەڕواتە سەر دایكی؟!».
بە كورتی ویستمان بڵێین: شەرم لە هەرە سیفەتە جوانەكانە، بەڵكو ناونیشانی ئاینی ئیسلام و موسڵمانانە! بەڵام بۆ فێربوونی زانست و فێركردن و پرسیاركردن شەرمی ناوێت لە سنووری پڕ شەرمی ئیسلامدا.
داپۆشینی عەیبی پیاو
كەئەوەمان وت، ئاماژە بەوەش بكەین، نابێت ئافرەت پەلەبكات لەكردنەوەی ئەم باسە هەستیارانە، پێویستە سەرەتا گفتوگۆ لەگەڵ پیاوەكەی بكات و ئارامبگرێت لەگەڵیدا و نابێت لە هەموو كەس و مامۆستایەك بپرسێت و دەرگای خراپە و خراپەكاری پێبكاتەوە.
كارێكی باشیش نییە ئافرەت عەیبی پیاوەكەی لای كەسوكارەكەی خۆی، یان كەسوكاری پیاوەكەی بگێڕێتەوە، پێویستە نهێنییەكەی بپارێزێت.
بەڵام، ئەگەر پێویستی بە سكاڵاكردن هەبوو و ستەمی پیاوەكەی بەردەوام بوو، دوای ئامۆژگاری و گفتوگۆیەكی بەردەوام سوودی نەبوو، ئەوا هیچی لەسەر نییە پەنا بۆ خوا ببات، لەڕێی ڕاوێژكردن بە پیاوێكی عاقڵی زۆر زۆر جێی متمانە، هاوكات بۆ چارەسەركردن بێت نەك بۆ غەیبەتكردن بیگێڕێتەوە، تا چارەسەری كێشەكەی پێ بڵێت. هەروەكو چۆن لەو فەرموودەیەدا هاتووە «هند» سكاڵای «ئەبو سوفیان»ی مێردی لای پەیامبەری خوا ﷺ دەكات، زانایان دەڵێن: ئەوە بەڵگەیە لەسەرئەوەی درووستە باسی كەسێك بكرێت بە شتێك كە، پێی ناخۆشە ئاگەر بۆ ڕوونكردنەوە و سكاڵاكردن و فەتوا بێت.
بە كورتی: شەرم مەكە بۆ ڕوونبوونەوەی هەق، پەنا بۆ خوا ببە، ڕاوێژ بە كەسی عاقڵ و زۆر جێی متمانە بكە، وەك غەیبەت نا، بەڵكو وەك دۆزینەوەی ڕێگاچارە.
مافی ئافرەتە سەرجێیی لەگەڵ بكرێت و لەو میانەدا وازی لێنەهێنرێت
خاڵی دووەم: زانایانی ئیسلام لە باسی مافەكانی ژن بەسەر پیاوەوە، باسی جووتبوونیان كردووە، واتە مافی ئافرەتە بەسەر پیاوەكەیەوە، كە لەگەڵ ژنەگەی جووت ببێت.
بێگومان ئەو مافەش واجبە و سوننەت نییە([2]). ئەمەش بۆچوونی جمهوری زانایانە لە پێشینان و پاشینان جگە لە زۆربەی شافعییەكان، بەڵام دواتریش لەو بابەتە دەكۆڵینەوە پشت بەخوا و دەیسەلمێنین، كە ئەوە لە خودی بنەڕەتی بابەتەكە وایە لای شافعییەكان، بەڵام، ئەگەر مەترسی لەسەر ئافرەتەكە درووست ببێت، لای ئەوانیش واجبە بە تەحقیقێك پشت بەخوا لەم نامیلكەیە بەرچاوت دەكەوێت، وأسأل الله سبحانه المزید من فضله.
بەڵام ئایا چەندێك لەگەڵیدا جووت ببێت واجبە و چەندێك سوننەتە؟ واتە ئایا ڕۆژانە واجبە؟ یان چەند ڕۆژێك جارێك؟ یان مانگانە؟
لەم بارەیەوە گەلێك بۆچوونت لەكتێبی زانایان([3]) بەرچاو دەكەوێت، گومانی تێدا نییە ئەوەی واجبە بریتییە لە خاوێنڕاگرتنی ئافرەت و عەفیفهێشتنەوەی، واتە كەی ئافرەتەكە پێویستی بوو و پیاوەكە لە توانایدا هەبوو، واجبە لەسەری لەگەڵی جووت ببێت، ئەگەر مەترسی نزیكبوونەوە هەبوو لە تاوان، مەگەر پیاوەكە عوزرێكی هەبێت.
لە ڕاستیدا هەر بۆچوونێكی دی، جگە لەوە لە قورئان و فەرموودەوە سەرچاوەی نەگرتووە، تەنانەت ئەو مەزهەبەشی، كە دەڵێت: سوننەتە، بۆ بابەتی لەمە بچوكتر دەڵێن: كەڕاهەتی هەیە، بۆیە ئەمەش بەپێی ڕێساكانیان كەڕاهەتی هەیە بەلای كەمەوە([4]).
ئیبن قەیم دەڵێت: «قورئان و سوننەت و عورف و قیاسیش ئەوە دەچەسپێنن، كە لەسەر پیاو واجب بێت لەگەڵ ژنەكەی جووت ببێت و تێری بكات».
خستنەڕووی بەڵگەكان لەسەر ئەوەی: جووتبوون مافی ژنیشە لەسەر پیاوەكەی
بەڵگەكان زۆرن لەو بارەوە، لەوانە:
خوای گەورە دەفەرموێت: ﵟوَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِۚﵞ [النساء: 19]. واتە: «وە موعاشەڕە و تێكەڵاوی و هەڵسوكەوت و هاوژینی لەگەڵ ژنەكانتاندا بە چاكە بكەن».
تەبەری دەڵێت([5]): «وَخَالِقُوا أَيُّهَا الرِّجَالُ نِسَاءَكُمْ، وَصَاحِبُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ، يَعْنِي بِمَا أُمِرْتُمْ بِهِ مِنَ الْمُصَاحَبَةِ، وَذَلِكَ إِمْسَاكُهُنَّ بِأَدَاءِ حُقُوقِهِنَّ الَّتِي فَرَضَ اللَّهُ جَلَّ ثناؤُهُ لَهُنَّ عَلَيْكُمْ إِلَيْهِنَّ، أَوْ تَسْرِيحٍ مِنْكُمْ لَهُنَّ بِإِحْسَانٍ».
واتە: «ئەی گرۆی پیاوان بە ڕەوشتبەرزییەوە لەگەڵ هاوسەرەكانتان هەڵسوكەت بكەن و، بە چاكە هاوژینیان بكەن، واتە: لەوەی فەرمانتان پێكراوە لە هاوژینی، ئەوەش بە جێبەجێكردنی مافەكانی ژنەكانتان، كە خوا لەسەری فەرزكردوون لە ئاستیان، یان بە چاكی دەست لە دەستیان بكەنەوە».
و «العشرة» لە بنەڕەتدا لە زمانی عەرەبیدا واتە تێكەڵاوی و ئاوێتەبوون([6]).
بێگومانی لە چاك هاوژینیكردن بریتییە لە شەوخەوتن لەگەڵیدا و مافی سەرجێییپێدانی، كە وا نازانم دوو كەس لەوە بەگومان بن، ئەگەر پیاوێك لەگەڵ ژنەكەی نەخەوێت، پێی ناوترێت موعاشەرە و تێكەڵاوی ژنەكەی بە باشی دەكات! بێگومان سەرجێییكردن لەگەڵیدا لە بە چاكە تێكەڵاویكردنە، كە خوا ﷻ ئەمری پێكردوە.
وەك جەصاص دەڵێت: «أمر للأزواج بعشرة نسائهم بالمعروف، ومن المعروف أن يوفيها حقها من المهر والنفقة والقسم، وترك أذاها بالكلام الغليظ، والإعراض عنها، والميل إلى غيرها، وترك العبوس والقطوب في وجهها بغير ذنب، وما جرى مجرى ذلك، وهو نظير قوله تعالى: فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ».
واتە: «ئەمە فەرمانی «الله»یە بە پیاوان، كە بەباشی و مەعروف تێكەڵی ژنەكانیان بكەن، لە چاكی و معروفیش ئەوەیە، كە مافی ئافرەتەكە لە مارەیی و نەفەقە و چوونەلا (لامانەوە و جوتبوون) بدات، هەروەها بە وتەی زبر و پشتلێكردنی و مەیلكردن بەلای ژنی دیكەدا ئازاری نەدات، هەروەها وازهێنان لە ڕووگرژی بەڕوویدا مادام تاوانێكی نەكردبێت».
لە تەفسیری «مەككی ئیبن ئەبی طالب»دا هاتووە([7]): «أي: صاحبوهن بالمعروف في المبيت والكلام. وقيل: المعروف إمساكهن بأداء حقوقهن التي لهن عليكم أو تسرحوهن بإحسان».
واتە: «یانی: لە لامانەوە و گفتولفتدا بە چاكی هاوژینییان لەگەڵدا بكەن».
لە تەفسیری «ثەعلەبی»دا هاتووە دەڵێت([8]): «وقال بعضهم: هو أن يتصنع لها كما تتصنع له». واتە: «هەندێك دەڵێن: خۆتی بۆ بڕازێنیتەوە وەك چۆن ئەو خۆی بۆت دەڕازێنێتەوە». ئەمەش بریتییە لە تەفسیر بە بەشێكی ئایەتەكە، واتە: بێگومان ئایەتەكە ئەمە دەگرێتەوە بەڵام تەنها ئەم واتایە نادات، بەڵكو هەموو موعاشەرەیەكی چاك دەگرێتەوە.
كەواتە ئێستا هەموومان كۆكین لەسەر ئەوەی، كە «الله» سبحانه فەرماندەكات بە مێردەكان بە مەعڕوف و چاكە لەگەڵ ژنەكانیان مامەڵە بكەن، ئایا ئەوە دژی چاكبوون نییە -وەك هەندێك لە زانایان دەڵێن-، كە پیاو ژنێكی گەنجی هەبێت، ئارەزووی وەك ئەو بێت، بەڵكو لەوانەیە چەند جار زیاتر، كەچی چێژی جووتبوونی پێنەبەخشێت، هەر كەسیش وتی ئەوە: چاكە و مەعڕوفە، دەڵێین: تەبیعەتی خۆت بەس بێت بۆ وەڵامدانەوەت([9])! پەروەردگاریش ڕێگەی فەرمووە پیاوان بە چاكە و مەعروف لەگەڵ هاوسەرەكانیان ببن، نەك شێوازێكی تر: {فَإِمْسَاكٌ بِمَعْرُوفٍ أَوْ تَسْرِيحٌ بِإِحْسَانٍ} [البقرة: 229].
هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿وَيَسْأَلُونَكَ عَنِ الْمَحِيضِ قُلْ هُوَ أَذًى فَاعْتَزِلُوا النِّسَاءَ فِي الْمَحِيضِ وَلَا تَقْرَبُوهُنَّ حَتَّى يَطْهُرْنَ فَإِذَا تَطَهَّرْنَ فَأْتُوهُنَّ مِنْ حَيْثُ أَمَرَكُمُ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ * نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ وَقَدِّمُوا لِأَنْفُسِكُمْ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّكُمْ مُلَاقُوهُ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ﴾ [البقرة: 222-223].
واتە: «و نزیكمەبنهوه لە ژنەكانتان و سەرجێییان لەگەڵدا مەكەن، ههتا پاكدهبنهوه، ئەگەر لە سووڕی مانگانە پاكبوونەوە و خۆیان شۆرد، ئەوا لەو جێگایەوە، كە خوا فەرمانی پێكردوە لەگەڵیاندا جووتببن».
ئەم ئایەتە «ئیبن حەزم» دەیكاتە بەڵگە بۆ واجبێتی جووتبوونی پیاو لەگەڵ هاوسەرەكەی: «فرض على الرجل أن يجامع امرأته التي هي زوجته، وأدنى ذلك مرة في كل طهر -إن قدر على ذلك- وإلا فهو عاص لله»، هەروەها دەڵێت: «ويجبر على ذلك من أبى بالأدب، لأنه أتى منكرا من العمل».
هەروەها پەروەردگار دەفەرموێت: {وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ} [البقرة/228]
واتە: بە ئەندازەی ئەوەی ئەركیان لەسەرە، ئەوەندەش مافیان هەیە». جا «الله» سبحانه باسی ئەوە دەكات، كە ئافرەت ئەركیان چەند لەسەر بێت، ئەوەندەش مافیان هەیە.
جا، ئەگەر جیماعكردن مافی پیاو بێت لەسەر ژن، ئەوا مافی ژنیشە لەسەر پیاو بە دەقی قورئان.
هەروەها پەروەردگار دەفەرموێت: {هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ} [البقرة: 187].
واتە: «ژنەكانتان پۆشاكن بۆ ئێوە و ئێوەش پۆشاكن بۆ ئەوان».
«طەبەری» دەڵێت([10]): «فَإِنْ قَالَ قَائِلٌ: وَكَيْفَ يَكُونُ نِسَاؤُنَا لِبَاسًا لَنَا وَنَحْنُ لَهُنَّ لِبَاسًا وَاللِّبَاسُ إِنَّمَا هُوَ مَا لُبِسَ؟ قِيلَ: لِذَلِكَ وَجْهَانِ مِنَ الْمَعَانِي: أَحَدُهُمَا أَنْ يَكُونَ كُلُّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا جُعِلَ لِصَاحِبِهِ لِبَاسًا لَتَخَرُّجِهِمَا([11]) عِنْدَ النَّوْمِ وَاجْتِمَاعِهِمَا فِي ثَوْبٍ وَاحِدٍ وَانْضِمَامِ جَسَدِ كُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا لِصَاحِبِهِ بِمَنْزِلَةِ مَا يَلْبَسُهُ عَلَى جَسَدِهِ مِنْ ثِيَابِهِ، فَقِيلَ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِنْهُمَا هُوَ لِبَاسٌ لِصَاحِبِهِ... فَجَائِزٌ أَنْ يَكُونَ قِيلَ: هُنَّ لِبَاسٌ لَكُمْ، وَأَنْتُمْ لِبَاسٌ لَهُنَّ، بِمَعْنَى أَنَّ كُلَّ وَاحِدٍ مِنْكُمْ سِتْرٌ لِصَاحِبِهِ فِيمَا يَكُونُ بَيْنَكُمْ مِنَ الْجِمَاعِ عَنْ أَبْصَارِ سَائِرِ النَّاسِ».
واتە: «ئەگەر كەسێك بڵێت: چۆن دەكرێت ژنەكانمان پۆشاكمان بن بۆمان و ئێمەش پۆشاك بین بۆیان لەكاتێكدا پۆشاك ئەوەیە دەپۆشرێت و دەكرێتە بەر، لە وەڵامدا دەوترێت: لە دوو ڕووەوە:
یەكەمیان: ئەوەیە هەر یەكەیان بۆ ئەوی دیكەیان كرابێتنە پۆشاك، لەبەرئەوەی لەكاتی خەوتندا خۆیان ڕووتدەكەنەوە و لەیەك پۆشاكدا كۆدەبنەوە و لاشەی هەریەكەیان دەچێتە پاڵ هاوژینەكەی وەك ئەوەی یەك پۆشاكی بەسەر خۆیدا دابێت، بۆیە بە هەریەكەیان وترا: پۆشاك». پاشان كۆمەڵێك شیعری عەرەبی دەهێنێت وەك پاڵپشتی لەسەر ئەوەی لەناو عەرەبدا «پۆشاك» بۆ كۆبوونەوەی ژن و مێرد بە ڕووتی لە ژێر بەتانییەكدا بەكارهاتووە. تا ئەوەی دەڵێت: «ئەگەر بوترێت: واتە: هەریەكەیان ستر و داپۆشەری یەكترن لەبەر چاوی خەڵك لەو جووتبوونەی ڕوودەدات لەنێوانیاندا= ئەوە هەڵدەگرێت».
هەر بۆیە «عەبدوڕڕەحمانی كوڕی زەید» دەڵێت: «پۆشاكی یەكترن، واتە: جووتبوون».
«واحدی» ئەمە شیدەكاتەوە و دەڵێت([12]): «يريد: أن كلَّ واحد منهما يستر صاحبه عند الجماع عن أبصار الناس، وهذا من خصائص الإنسان. قال عمرو بن يحيى: ليس شيء من الحيوان يتبطن طروقته غير الإنسان والتمساح. وزاد غيره: الدُبُّ. ومعنى تبطن: أتى من جهة البطن... ويقال: إنما سُمِي الزوجان لباسًا؛ لسَتر كل واحد منهما صاحبه عما لا يحلّ، كما جاء في الخبر: «من تزوج فقد أحرز ثلثي دينه»».
واتە: «مەبەستی «ئیبن زەید» ئەوەیە: لە كاتی جووتبووندا هەر یەكەیان ئەوی تر دەپارێزێت لەچاوی خەڵك، ئەمەش لە تایبەتمەندییەكانی مرۆڤە، عەمری كوڕی یەحیا دەڵێت: هیچ شتێك نییە لە ڕووح لەبەرەكان بەسەر سك بڕواتە لای مێینەكەی جگە لە مرۆڤ... وە بەهەر یەكەیان وتراوە پۆشاك؛ لەبەر ئەوەی هەر یەكەیان هاوڕێكەی دەپۆشێت لەوەی حەڵاڵ نییە وەك لە حەیسدا هاتووە: «هەر كەس ژنی هێنا ئەوا دوو لەسەر سێی دینەكەی تەواوكردووە».
هەروەها لە تەفسیری «زەججاج»دا هاتووە: «قيل المعنى، فَتُعانقوهن وُيعَانِقْنكم».
واتە: «باوەشیان پێدا دەكەن و باوەشتان پێدا دەكەن».
ئالوسی دەڵێت: «ولما كان الرجل والمرأة يتعانقان ويشتمل كل منهما على صاحبه شبه كل واحد بالنظر إلى صاحبه باللباس أو لأن كل واحد منهما يستر صاحبه ويمنعه عن الفجور». واتە: «لەبەر ئەوەی ژن و مێرد باوش بەیەكدا دەكەن و هەریەكەیان ئەوی دی لەئامێز دەگرێت، بۆیە خوای گەورە هەر یەكەیانی لەچاو ئەوی دی شوبهاند بە پۆشاك، یان لەبەرئەوەیە هەریەكەیان ئەوی تر دادەپۆشێت و لە بەدڕەوشتی دووریدەخاتەوە».
هەروەها لە تەفسیری ئایەتەكەدا وتراوە([13]): «ئەوان داپۆشەری ئێوەن لەوەی حەڵاڵ نییە و ئێوەش داپۆشەری ئەوانن لەوەی حەڵاڵ نییە، پیاو بە ژن داوێنپاك دەبێت و ژنیش بە پیاو».
هەروەها ئیبن ئەبی طالب دەڵێت([14]): «سمَّى كلَّ واحد لباسًا لصاحبه لتجرّدهما عند النوم وتضامهما واجتماعهما في ثوب واحد، حتى يصير كل واحد منهما في التصاقه إلى الآخر بمنزلة الثوب الذي يلبسه الإنسان. وقال الربيع: معناه: هن لحاف لكم، وأنتم لحاف لهن... والعرب تقول لما يستر الشيء ويواريه عن أبصار الناظرين: هو لباسه وغشاؤه فيكون قد قيل لكل واحد من الزوجين لباس للآخر لأنه يستر له فيما يكون بينهم من الجماع عن أبصار الناظرين».
واتە: «پێێ وتن پۆشاك لەبەرئەوەی لەكاتی خەوتن خۆیان ڕووتدەكەنەوە و پێكەوە دەنووسێن و لەیەك پۆشاك كۆدەبنەوە، بەڕادەیەك هەر یەكەیان ئەوەندە بە ئەوی دیكەیانەوە دەنووسێت وەك پۆشاكێكە مرۆڤ بیپۆشێت».
هەروەها پەیامبەری خوا ﷺ بە «عەبدوڵای كوڕی عەمری كوڕی عاصـ»ـی وت([15]): «يَا عَبْدَ اللهِ، أَلَمْ أُخْبَرْ أَنَّكَ تَصُومُ النَّهَارَ وَتَقُومُ اللَّيْلَ، فَقُلْتُ: بَلَى يَا رَسُولَ اللهِ، قَالَ: فَلَا تَفْعَلْ، صُمْ وَأَفْطِرْ، وَقُمْ وَنَمْ، فَإِنَّ لِجَسَدِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَإِنَّ لِعَيْنِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَإِنَّ لِزَوْجِكَ عَلَيْكَ حَقًّا، وَإِنَّ لِزَوْرِكَ عَلَيْكَ حَقًّا». متفق علیه.
واتە: «ئەی عەبدوڵا پێم گەیشتووە، كە بە شەو هەر شەونوێژ دەكەیت و بە ڕۆژیش هەر بەڕۆژوو دەبیت؟ وتی: ڕاستە، فەرمووی: كاری وا مەكە، ڕۆژوو بگرە، هەندێ جاریش مەیگرە، شەونوێژبكە و بشخەوە، چونكە لاشەت مافی لەسەرت هەیە، هەردوو چاوت مافی لەسەرت هەیە، ژنەكەت مافی بەسەرتەوە هەیە، میوانەكانت مافیان بەسەرتەوە هەیە».
هەروەها چیرۆكی ئەو فەرموودەش زیاتر بەڵگەكەمان بۆ ڕووندەكاتەوە وەك: لە صەحیحی بوخاریدا هاتووە: دەڵێت: باوكم ژنێكی بنەماڵەداری خاوەن عەشیرەتی بۆهێنام، جاروبار باوكم پرسیاری منی لێدەكرد، ئەویش دەیوت: «لَمْ يَطَأْ لَنَا فِرَاشًا ، وَلَمْ يُفَتِّشْ([16]) لَنَا كَنَفًا مُذْ أَتَيْنَاهُ» پیاوێكی چاكە، لەو ڕۆژەوەی گواستراومەتەوە پێی لەسەر جێگەمان دانەناوە و، داپۆشراومانی بەرزنەكردۆتەوە، ئیتر ئامۆژگاری كوڕەكەی دەكات و قسەی پێدەڵێت، سوودی نابێت، كە درێژە دەكێشێت و دەترسێت مافی ژنەكە زایە ببێت([17])، سكاڵای دەباتە لای پەیامبەری خوا ﷺ، ئەوسا ئەو گفتوگۆ ڕوودەدات!
«لَمْ يَطَأْ لَنَا فِرَاشًا» «پێی لەسەر جێگەمان دانەناوە» واتە: لەگەڵمان جووت نەبووە تا پێ لەسەر جێگەمان دابنێت.
«وَلَمْ يُفَتِّشْ لَنَا كَنَفًا» «داپۆشراومانی بەرزنەكردۆتەوە» واتە: نزیكم نەبووەتەوە، مەبەستی ئەوەیە جووت نەبووە لەگەڵیدا.
ئەگەریش «كِنْفًا» بێت([18])، واتە: دەفر (وعاء)، واتە: دەستی لەگەڵ ژنەكەی نەبردۆتە ژوورەوە بۆ ژێر كراسەكەی وەك چۆن پیاو لەگەڵ ژن دەستی دەباتە ژوورەوە بۆ ژێر كراسی ژنەكەی([19]).
بەڵگەیەكی تری هاوشێوەی ئەمە، عوروە دەڵێت([20]): «دَخَلَتِ امْرَأَةُ عُثْمَانَ بْنِ مَظْعُونٍ -أَحْسِبُ اسْمَهَا خَوْلَةَ بِنْتَ حَكِيمٍ- عَلَى عَائِشَةَ وَهِيَ بَاذَّةُ الْهَيْئَةِ، فَسَأَلَتْهَا مَا شَأْنُكِ؟ فَقَالَتْ: زَوْجِي يَقُومُ اللَّيْلَ وَيَصُومُ النَّهَارَ، فَدَخَلَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَذَكَرَتْ عَائِشَةُ ذَلِكَ لَهُ، فَلَقِيَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ عُثْمَانَ فَقَالَ: يَا عُثْمَانُ، إِنَّ الرَّهْبَانِيَّةَ لَمْ تُكْتَبْ عَلَيْنَا، أَفَمَا لَكَ فِيَّ أُسْوَةٌ، فَوَاللهِ إِنَّ أَخْشَاكُمْ لِلهِ وَأَحْفَظَكُمْ لِحُدُودِهِ لَأَنَا».
ئەم فەرموودە بەچەند شێوازێك هاتووە و لە وەرگێڕانەكەی تێهەڵكێشی ڕیواتەكان دەكەم:
واتە: ژنەكەی عوثمانی كوڕی مەزعون (مظعون)، كە خەولەی كچی حەكیم بوو، ئافرەتێكی جوان بوو، پێشتر حەزی لە خەنەكردن دەكرد و بۆنی لە خۆی دەدا بۆ پیاوەكەی، بەڵام پاش ماوەیەك وازیلێهنا، جارێك سەردانی عائیشە دەكات، دەبینێت پۆشاكێكی شڕ و شێواوی پۆشیووە، وتی: چیتەوە؟ لە پیاوەكەت دەوڵەمەندتر نییە لەناو قوڕەیش، وتی: لێی سوودمەند نەبووین! وتی: بۆ پیاوەكەت لەماڵە یان لەماڵ نییە؟ وتی: پیاوەكەم لەماڵە وەك ئەوەی نەبێ، عوثمان دونیای ناوێت و ئافرەتی ناوێت، شەو شەنوێژ دەكات و بە ڕۆژ ڕۆژوو دەگرێت!، كە پەیامبەری خوا ﷺ دەگەڕێتەوە، عائیشە بۆی باسدەكات. ئەوەبوو ناردی بەدوای عوثماندا، كە بینی، فەرمووی: عوثمان! تۆ حەزت لە سوننەتی من نییە؟! تۆ بڕوات بە خوا و بەڕۆژی دوایی نییە؟! من سەرمەشق و پێشەنگی تۆ نیم؟! وتی: چی بووە ئەی پەیامبەری خوا دایك و بابم بە قوربانت بێت، بڕوام بە خوا و بە ڕۆژی دوایی هەیە، والله دەمەوێت شوێن سوننەتی جەنابت بكەوم؟ فەرمووی: ڕەهبانییەت و ڕەبەنی لەسەر ئێمە فەرز نەكراوە، والله من لە هەمووتان زیاتر لە خوا دەترسم و لە هەمووتان زیاتر سنوورەكانی دەپارێزم. من دەخەوم و نوێژیش دەكەم، ڕۆژوو دەگرم و ڕۆژووش ناگرم، ژنیش دەهێنم، لە خوا بترسە عوثمان، ژنەكەت مافی هەیە بەسەرتەوە... ئەوەبوو دوای ماوەیەك ژنەكەی هاتەوە بۆلای وەك بووك خۆی ڕازاندبووەوە و بۆنی خۆشی لەخۆیدابوو، وتی: چیتەوە؟ وتی: ئێستا ئێمەش وەك ئەو خەڵكەین.
بەڵگەیەكی تری هاوشێوە: پەیامبەری خوا ﷺ فەرمووی: سەلمان ڕاستدەكات! كەی وای فەرموو؟ ئەو كاتەی ئوم دەردائی بینی جلوبەرگەكانی شڕ و پەرپووتە و خۆی نەڕازاندۆتەوە، كە پرسیاری لێكرد، وتی: ئەبو دەرداء پێویستی پێی نییە! ئەویش: بە ئەبو دەردائی وت: ژنەكەت مافی هەیە بەسەرتەوە!، كە دواجار بۆ پەیامبەری خوای ﷺ گێڕایەوە فەرمووی: سەلمان ڕاستدەكات.
جا پیاو چۆن سوژدە دەبات و پێی وایە لەخوا نزیك دەبێتەوە، ئاوهاش دەبێت بە جووتبوونی لەگەڵ ژنەكەی پێی وابێت لەخوا نزیك دەبێتەوە.
هەروەها پاداشت لەسەر جووتبوون دانراوە، ئەمەش گومانی تێدا نییە هەر شتێك لە ئیسلامدا پاداشتی بۆ دانرابوو هاندانی ئیسلامە بۆ ئەنجامدانی، واتە ئیسلام هانی ژن و مێرد دەدات بۆ جووتبوون:
پەیامبەری خوا ﷺ دەفەرموێت: «وَفي بُضْعِ أَحَدِكُمْ صَدَقَةٌ. قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ أَيَأْتِى أَحَدُنَا شَهْوَتَهُ وَيَكُونُ لَهُ فِيهَا أَجْرٌ قَالَ أَرَأَيْتُمْ لَوْ وَضَعَهَا في حَرَامٍ أَكَانَ عَلَيْهِ فِيهَا وِزْرٌ فَكَذَلِكَ إِذَا وَضَعَهَا فِي الْحَلَالِ كَانَ لَهُ أَجْرٌ». رواه مسلم.
واتە: «لە جوتبوونتان لەگەڵ ژنەكانتان پاداشتی تێدایە، سەیریان لێهات! وتیان ئەی پەیامبەری خوا، كابرا ئارەزووی خۆی بەتاڵدەكات و پاداشتیشی تێدایە؟! فەرمووی: ئەی، ئەگەر لەحەرامدا ئارەزووی بەتاڵ بكاتەوە تاوانبار نابێت؟! بەهەمان شێوە، ئەگەر لە حەڵاڵ بیكات پاداشتی دەستدەكەوێت».
هەربۆیە نەسائی ئەم فەرموودە لەژێر ئەم ناونیشانە دەهێنێت([21]): «الترغيب في المُباضعة» «هاندان بۆ جووتبوون».
هەروەها پەیامبەری خوا ﷺ، كە دەفەرموێت: «من استطاع من منكم الباءة فليتزوج؛ فإنه أغض للبصر، وأحصن للفرج»، «كێ لە ئێوە توانای ژنهێنانی هەبوو یان توانای جووتبوونی هەبوو، با ژن بهێنێت».
پرسیارەكە لێرەیە: دەی ژن و مێرد چۆن چاویان دادەگرن و چۆن دامێنیان دەپارێزن، ئەگەر سەرجێیی پێكەوە نەكەن؟!
هەروەها لە بەڵگەكانی واجبوونی جووتبوون لەگەڵ ئافرەتدا ئەویە كە: وەكیعی قازی لە شەعبییەوە دەگێڕێتەوە([22]):، كە كەعبی كوڕی سوور (سُور) لای عومەری كوڕی خەتتاب دانیشتبوو، ئافرەتێك دێت بۆلای و دەڵێت: ئەی پێشەوای بڕواداران، پیاوم نەبینیووە لە پیاوەكەم باشتر! شەوان هەمووی شەونوێژ دەكات و ڕۆژان هەمووی ڕۆژوو دەگرێت و ڕۆژێك تێناپەڕێنێت، ئەویش دوعای خێری بۆكرد و ستایشی خێریكرد، كەسی وەك تۆ شیاوترە ستایشی خێربكرێت([23])، ئافرەتەكەش شەرم گرتی و گەڕایەوە، كەعب وتی: ئەی پێشەوای باوەڕداران، بۆ ئافرەتەكەت سەرنەخست بەسەر پیاوەكەیدا!؟ ئەو هاتبوو بۆ ئەوە!، ئەگەر شەو هەمووی شەونوێژ بكات و ڕۆژ هەمووی بە ڕۆژوو بێت ئەی كەی خۆی تەرخاندەكات بۆ ژنەكەی!؟ عومەر ناردی بەدوای ژنەكەدا و وتی: ئاساییە، ئەگەر هەق بڵێیت، ئەمە پێی وایە بۆ سكاڵاكردن لە پیاوەكەت هاتوویت، كە لەگەڵت ناخەوێت، وتی: بەڵێ، من ئافرەتێكی گەنجم و ئەوەم حەز لێیە، كە هەر ئافرەتێك حەزی لێدەكات، ناردی بەدوای پیاوەكەیدا هات، عومەر بە كەعبی وت: خۆت حوكم بكە، وتی: لە خزمەت پێشەوای بڕواداران نابێت، وتی: تۆ لە شتێك تێگەیشتی، كە من بیرم بۆ نەڕۆیشت بۆیە تۆ شیاوتری، دادوەری بكە، وتی: من وا دەبینم، وا دادەنێین ئەم ئافرەتە سێ هەوێی هەبێت، ئەم چوارەمیان بێت، بۆیە سێ ڕۆژی پێدەدەین پەرستشی خوا بكات، ڕۆژ و شەوی چوارەم بۆ ئەم ژنە دەبێت، عومەر وتی: والله نازانم ئەمەم پێ سەیر بێت یان ئەوەی یەكەم جارت، بڕۆ ببە بە دادوەر بەسەر بەصرە».
ئیبن قودامە دەڵێت: «وهذه قضية اشتهرت ولم تنكر، فكانت إجماعًا»([24]).
بەدەر لەو ماوەیەی دیاری كرد تا چەند تەواوە، بەڵام ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، كە ژن مافی جووتبوونی هەیە بەسەر پیاوەوە!
لەگەڵ كۆمەڵێك بەڵگەی تردا
هەروەها لە مەبەستە هەرە گەورە و هەرە سەرەكییەكانی هاوسەرگیری سەرجێیی كردنە بەڕادەیەك هەر یەكەیان ئەوی تر بێنیاز بكات لە دەرەوە و چاوی بپارێزێت لە ژنی تر، یەك ژنی بەس نییە بكات بە دووان هەتا چوار. پیاویش ژنەكەی تێر بكات، ناتوانێت و پێی ناكرێت، ئافرەتەكە لێی جیا دەبێتەوە و خۆی ستر دەكات!
هەر بۆیە پەیامبەری خوا دەفەرموێت: «إِذَا أَبْصَرَ أَحَدُكُمُ امْرَأَةً فَلْيَأْتِ أَهْلَهُ؛ فإنَّ ذلكَ يَرُدُّ ما في نَفْسِهِ»([25]).
واتە: «ئەگەر پیاو ئافرەتێكی بینی و دڵی ڕۆیشتە سەری با لەگەڵ ژنەكەی جووت ببێت، كە جووت بوو ئارەزووەكەی دادەمركێتەوە».
ئەمە بۆ ئافرەتیش ڕاستە، جا كاتێك داوای لەپیاوەكەی كرد نابێت پیاوەكەی ڕووی لێگرژ بكات، بەڵكو هیچ عەیب و نەنگییەكی تێدا نییە ژن داوای سەرجێیی لەحەڵاڵەكەی خۆی بكات، بەڵكو زۆربەی جار بەڵگەی پاكی ئەو ئافرەتەیە، یان پیاو داوای كرد زۆربەی جار بەڵگەی پاكی ئەو پیاوەیە، چونكە، ئەگەر بە حەرام خۆی بەتاڵ بكاتەوە پێویستی بەو نابێت!
هەروەها هەموو زانایان دەزانن، كە هەر شتێك سەر بكێشێت بۆ تاوان دادەخرێت، ئەی چ جای جووت نەبوون؟! باشە، ئەگەر پیاوێك لەسەری واجب نەبێت جووت ببێت و نەبێت، بە چ هاوسەرگیری دەبێتە نیوەی ئیمانی و بە چی چاوی لە دەرەوە دەپارێزێت؟!
هەروەها هەروەها هەموو زانایان دەزانن، كە لە ئامانجە گەورەكانی زەواج، سەرجێییە، ئیتر چۆن واجب نییە؟!
هەروەها لە مەبەستە هەرە گەورە و هەرە سەرەكییەكانی هاوسەرگیری منداڵە، ئەمیش هەر لەسەر سەرجێیی وەستاوە.
هەروەها، ئەگەر مافی ئافرەت نەبوایە و واجب نەبوایە ئەوا بۆ پیاو هەبوو لابداتەوە بەلای یەك ژنیدا و تەنها لەگەڵ یەكێكیان جووت ببێت و ئەوانی تر وێڵ بكات.
هەروەها لە ئیسلامدا درووست نییە پیاو بێ پرسی ژنەكەی مەنع بكات، واتە ئاوەكەی بڕژێنێتە دەرەوەی دامێنی ژنەكەی، زانایان دەڵێن: چونكە ئەمە جووتبوونێكی نوقصانە و زیان بە ژنەكە دەگەیەنێت.، ئەگەر جووتبوون واجب نەبێت و مافی ئافرەتی تێدا نەبێت، ئەمە واجب نەدەبوو([26])!
هەروەها لەكاتی إیلاء و سوێندخواردندا، كە پیاو بەهۆی شتێكەوە سوێند بخوات تا ماوەی 4 مانگ زیاتر لەگەڵ ژنەكەی جووت نەبێت، لەو كاتە دەڵێن: تا چوار مانگ چاوەڕوان دەكرێت، یەك ڕۆژی تر بۆی نییە جووت نەبێت، ئەگەرنا دادگا ناچاری دەكات لەگەڵ ژنەكەی جووت ببێت. ئەمەش بەدەقی قورئان. ئەمە بۆ حاڵەتی «إیلاء»ە، نەك حاڵەتی ڕەها وەك حەنبەلییەكان دەڵێن. بەڵگەی ئەوەش، كە ئەم بۆچوونە لاوازە، وتە جوانەكەی سەعدییە، كە دەڵێت: «على انتفائه عند عدمه».
جا مادام لەكاتی سوێندخواردنی پیاوەكە لەسەر جووتبوون، تا چوار مانگ چاوەڕی دەكرێت، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی، ئەگەر سوێندخواردن نەبوو ئەوا چوار مانگ چاوەڕێ ناكرێت([27]).
ئەمە جگە لەوەی ئیبن قەیم دەڵێت([28]): ئەمە بۆ حاڵەتی تایبەتە وەك تەمبێكردن و هاوشێوەكانی پیاوەكە سوێندێك دەخوات نەك بەبەردەوامی چوار مانگ هەژمار بكرێت.
لەحاڵەتی ئیلائیشدا، ئەگەر كابرا دوای چوار مانگەكەش سووربوو لەسەر جووت نەبوون لەگەڵ ژنەكەی، ئەوا ئەو سووربوونەی مایەی جیابوونەوەیە؛ چونكە ئەوە زیان بە ئافرەتەكە دەگەیەنێت، ئافرەتەكەش دەتوانێت بابەتەكە بەرز بكاتەوە بۆ دادوەر، دادوەریش فەرمان دەكات پەشیمان ببێتەوە لە بڕیارەكەی، ئەگەر كابرا ملی نەدا، فەرمانی پێدەكات تەڵاقی بدات، ئەگەرنا دادوەر خۆی تەڵاقی دەدات، ئەمەش وتەی هەر چوار مەزهەبەكەیە جگە لە ئەبو حەنیفە نەبێت دەڵێت: بە تێپەڕبوونی چوار مانگەكە تەڵاقەكە دەكەوێت و پێویست بە دادوەر ناكات، دەڵێن: ئەمەش سزای مێردەكەیە لەسەر زیانگەیاندن و ئازاردانی ژنەكەی بەوەی مافێكی شەرعی خۆی لێ قەدەغە كردوە([29]).
هەروەكو چۆن، ئەگەر كابرا ئامادە نەبوو جووت ببێت لەگەڵ ژنەكەی و تواناشی هەبوو، ئەوا دادوەر ماوەیەكی بۆ دیاری دەكات، ئەگەر جیماعی نەكرد ئەوا دەبێت تەڵاقی بدات([30]).
هەروەها پیاوێك سەفەر بكات، زانایان ڕاجیاوازن تا چەندێك بۆی هەیە دوور بێت لە ژنەكەیەوە؟ هەندێك دەڵێن: تا چوار مانگ، دوای ئەوە، ئەگەر ژنەكە داوای گەڕانەوەی پیاوەكەی كرد و نەگەڕایەوە بەبێ عوزر، داوای بەرزكردەوە بۆ دادگا، دادوەر دەتوانێت ژنەكە جیا بكاتەوە لە پیاوەكەی! دەڵێن: چونكە عومەر پرسیاری كرد([31]): ئافرەت چەندێك خۆی دەگرێت لە دووری پیاوەكەی؟ ئافرەتێك وتی: چوار مانگ، ئەویش بڕیاری دا هیچ پیاوێك نابێت بڕوات بۆ سەفەر و چوار مانگ لە ژنەكەی دوور بكەوێتەوە با بۆ جیهادیش بێت([32]).
هەروەها خوای گەورە حەرامی كردووە پیاو لە دواوە بڕۆیتە لای ژن، لەبەر ئەوەی هیچ قازانج و چێژێكی بۆ ژن تێدا نییە بەڵكو زیانی تێدایە بۆی، بۆیە كەسێك فیترەتی تێكنەچووبێت كاری وا ناكات. ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە جووتبوون ڕەچاوی مافی ژن كراوە.
هەروەها لای زانایان لەسەرجەم مەزهەبەكان باسی ئەوە دەكەن، كە، ئەگەر پیاو زیهاری كرد لە ژنەكەی واتە پێی وت: وەك خوشك و دایكم وابیت، ئەوا دەبێت كەفارەت بدات، ئەوا ژنەكە مافی خۆیەتی: بڵێ كەفارەت بدە و لەگەڵم جووت ببە، ئەگەر وتی: كەفارەت نادەم بۆ ئەوەی سەرجێیی لەگەڵ ژنەكەی نەكات، ئەوا ژنەكە دەتوانێت بەرزی بكاتەوە بۆ دادگا، لەوێ ناچاری دەكات كەفارەتی بدات بە بەندكردن بێت یان لێدان ئیتر كەفارەتەكە بدات یان تەڵاقی بدات، بۆ ئەوەی ئافرەتەكە زیانی پێنەگات([33]).
ئەمانە دەرخەری ئەوەن، كە جووتبوون لەسەر پیاو واجبە و سوننەت نییە.
هەروەها شەهوەت و ئارەزوو لە ناخی هەموو كەسێكدا هەیە بە سروشت و طەبع، چۆن دەكرێت بووترێت: درووستە پیاوێك لەگەڵ ژنەكەی جووت نەبێت لەكاتێكدا ئاگری شەهوەت ناخی دەسووتێنێت! ئەی زەواج یەكێك لەمەبەستەكانی دامركاندنەوەی ئەو ئاگری شەهوەتە نییە!؟ هەر لەبەر ئەوەیە دەگێڕنەوە پەیامبەری خوا ﷺ فەرمووبێتی([34]): «لمْ يُرَ لِلْمُتَحَابَّيْنِ مِثْلُ النكاح». هەربۆیە لە داناكانەوە هاتووە دەڵێن: مێ لە نێر تێر نابێت. بێگومان نێریش لە مێ تێر نابێت([35]). وە هەموو پزیشك و حەكیم و ژیرەكانی دونیا كۆكن كەوا دەرمانی ئەم دەردە بەیەك گەیشتنی ژن و مێرد و پێكەوە نووسانی هەردوو لاشەكەیە، وەك ئیبن قەیم دەڵێت.
هەروەها زانایان كۆكن لەسەر ئەوەی، ئەگەر دەركەوت پیاو توانای جووتبوونی نییە و ئافرەتەكە پێی نەزانی بوو، ئەوا دەتوانێت گرێبەستەكە هەڵبوەشێنێتەوە([36]).
هەموو ئەمانە دەرخەری ئەو ڕاستییەن، كە ئافرەت مافی جووتبوونی لەسەر پیاو هەیە.
وتەی زانایان
زانای پایەبەرز ئەحمەد بن عەبدولحەلیم بن عەبدوسسەلامی حەڕانی دەڵێت: «يَجِبُ عَلَى الرَّجُلِ أَنْ يَطَأَ زَوْجَتَهُ بِالْمَعْرُوفِ؛ وَهُوَ مِنْ أَوْكَدِ حَقِّهَا عَلَيْهِ: أَعْظَمُ مِنْ إطْعَامِهَا. وَالْوَطْءُ الْوَاجِبُ؛ قِيلَ: إنَّهُ وَاجِبٌ فِي كُلِّ أَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ مُرَّةً. وَقِيلَ: بِقَدَرِ حَاجَتِهَا وَقُدْرَتِهِ؛ كَمَا يُطْعِمُهَا بِقَدَرِ حَاجَتِهَا وَقُدْرَتِهِ. وَهَذَا أَصَحُّ الْقَوْلَيْنِ. وَاَللَّهُ أَعْلَمُ»([37]).
واتە: «وە واجبە لەسەر پیاو جووت ببێت لەگەڵ ژنەكەی بەباشی، جوتبوونیش لەگەڵیدا لە تەئكیدكراوترین مافەكانی ژنە بەسەر پیاوەكەیەوە، مافێكە گەورەترە لەمافی خواردن پێدانی. ڕاجیاییش هەیە لەماوەی چەندێك واجبە... بۆچوونە هەرە ڕاستەكە ئەوەیە، كە بەگوێرەی پێویستی ئافرەتەكە و توانای پیاوەكەیە».
هەروەها دەڵێت([38]): «وَيَجِبُ عَلَى الزَّوْجِ وَطْءُ امْرَأَتِهِ بِقَدْرِ كِفَايَتِهَا مَا لَمْ يُنْهِكْ بَدَنَهُ أَوْ تَشْغَلْهُ عَنْ مَعِيشَتِهِ غَيْرَ مُقَدَّرٍ بِأَرْبَعَةِ أَشْهُرٍ كَالْأَمَةِ فَإِنْ تَنَازَعَا فَيَنْبَغِي أَنْ يَفْرِضَهُ الْحَاكِمُ كَالنَّفَقَةِ وَكَوَطْئِهِ إذَا زَادَ وَيُتَوَجَّهُ أَنْ لَا يَتَقَدَّرَ قَسْمُ الِابْتِدَاءِ الْوَاجِبِ كَمَا لَا يَتَقَدَّرُ الْوَطْءُ بَلْ يَكُونُ بِحَسَبِ الْحَاجَةِ فَإِنَّهُ قَدْ يُقَالُ جَوَازُ التَّزَوُّجِ بِأَرْبَعٍ لَا يَقْتَضِي أَنَّهُ إذَا تَزَوَّجَ بِوَاحِدَةٍ يَكُونُ لَهَا حَالَ الِانْفِرَادَ مَا لَهَا حَالَ الِاجْتِمَاعِ... وَحُصُولُ الضَّرَرِ لِلزَّوْجَةِ بِتَرْكِ الْوَطْءِ مُقْتَضٍ لِلْفَسْخِ بِكُلِّ حَالٍ سَوَاءٌ كَانَ بِقَصْدٍ مِنْ الزَّوْجِ أَوْ بِغَيْرِ قَصْدٍ وَلَوْ مَعَ قُدْرَتِهِ وَعَجْزِهِ كَالنَّفَقَةِ وَأَوْلَى لِلْفَسْخِ بِتَعَذُّرِهِ فِي الْإِيلَاءِ إجْمَاعًا وَعَلَى هَذَا فَالْقَوْلُ فِي امْرَأَةِ الْأَسِيرِ وَالْمَحْبُوسِ وَنَحْوِهِمَا مِمَّنْ تَعَذَّرَ انْتِفَاعُ امْرَأَتِهِ بِهِ إذَا طَلَبَتْ فُرْقَتَهُ كَالْقَوْلِ فِي امْرَأَةِ الْمَفْقُودِ بِالْإِجْمَاعِ كَمَا قَالَهُ أَبُو مُحَمَّدٍ الْمَقْدِسِيُّ».
واتە: «وە واجبە لەسەر پیاو لەگەڵ ژنەكەی جووت ببێت ئەوەندەی بەسی بێت مەگەر لاشەی ماندوو بكات یان لە گوزەرانی بكاتەوە، وە دیاریكراو نییە بە چوار مانگ جارێك، خۆ، ئەگەر كێشە كەوتە نێوانیان ئەوا دەبێت دادوەر دیاریبكات وەك نەفەقە و وەك ئەوەی، ئەگەر جووتبوونەكە زیاتر بوو([39])، وە جووتبوون ئەندازەكەی دیاریكراو نییە بەڵكو بەگوێرەی پێویستییە، لەبەرئەوەی دەكرێت بووترێت: درووستی هاوسەرگیری كردن لەگەڵ چوار ژندا ئەوە ناخوازێت، ئەگەر كابرا یەك ژنی هەبێت هەمان حوكمی هەبێت، كە چوار ژنی هەبێت، وە زیانپێگەیشتنی ئافرەت بە جووت نەبوون دەخوازێت گرێبەستەكەی پێ هەڵبوەشێتەوە بەڕەهایی واتە مەبەستی پیاوەكە زیانگەیاندن بێت یان بەبێ ئەو مەبەستە، ئیتر توانای هەبێت یان نەیبێت، هەروەكو نەفەقە وایە، وە لەپێشترە وەك لە ئیلائ، كە بە كۆدەنگی زانایان فەسخ دەبێتەوە، لەسەر ئەمەی وتمان ئەو بۆچوونەی لەبارەی ژنی دیل و بەندكراو و هاوشێوەكانی لەوانەی ناكرێت ئافرەت كەڵكیان لێوەربگرێت، ئەگەر ئافرەتەكە داوای جیابوونەوە بكات= هەمان بۆچوونە لەبارەی ژنێكەوە پیاوەكەی دیار نەمابێت بەكۆدەنگی زانایان»([40]).
هەروەها دەڵێت([41]): «وأما حقها في بدنه فشيئان: العِشرة والمتعة، بحيث لو كان عاجزًا عن الوطء، لكونه مجبوبًا استحقت الفسخ عند العلماء قاطبة، وكذلك لو كان عِنِّينًا على خلافٍ شاذٍّ فيه. ولو آلى منها -وهو أن يحلف بالله أنه لا يطؤها مطلقًا أو مدةً تكون أكثر من أربعة أشهر- فإنها تستحق الفُرقة باتفاق المسلمين، كما دل عليه القرآن العظيم... والعِشرة التي هي القَسم ابتداء، والمتعة التي هي الوطء= واجب عليه كما دل عليه الكتاب والسنة والأصول، بل هو مقصود النكاح، واقتضاء الطبع لا ينافي الوجوب، كما لا ينافي وجوب الأكل والشرب... ولولا استحقاق الوطء لما ملكت فسخ النكاح بعجزه على الوطء، وامتناعه بالدين. ثم قد... قيل: يجب وطؤها بالمعروف على قدر قُوَّته وحاجتها، كما تجب النفقة بالمعروف كذلك، وكما أن الواجب له يستحقه بالمعروف على قدر قوتها وحاجته. والحاكم يقدِّر ما تستحقه من الوطء عند التنازع، كما يقدر ما يستحقه هو، وكما يقدر النفقة ومهر المثل، وكلا القولين في مذهب أحمد وغيره. والثاني أشبه بالكتاب والسنة والأصول ومصلحة الخلق، ولا تُقْضى حاجة الناس ويزول الضرر إلا به».
واتە: «مافە جەستەییەكانی ژن لەسەر پیاوەكەی: هاوژینی (پێكەوەیی، تێكەڵاوی)یە لەگەڵ چێژبینین، بەشێوەیەك، ئەگەر بێ توانابوو بۆ جووتبوون لەبەر ئەوەی ئەندامی نێرینەی نییە، ئەوا لای كۆی زانایان شیاوی جیاكردنەوەیە، بە هەمان شێوە، ئەگەر توانای جووتبوونی نەبێت بەهۆی ڕەپ نەبوونەوە (ئەگەرچی جیاوازییەكی شازی تێدایە).
ئەگەریش ئیلائی لێكرد -كە ئەوەی سوێندی لێبخوا هەرگیز جووت نەبێت لەگەڵیدا یان بۆ ماوەیەك لە چوار مانگ زیاتر بێت- ئەوا شایستەی جیاكردنەوەن بە كۆدەنگی موسڵمانان وەك قورئان بەڵگەیە لەسەری.
هەروەها تێكەڵاوی (العشرة)ش، كە بریتییە لە بەشپێدانی سەرەتا (واتە پیاو ژنی گواستەوە لای بمێنێتەوە)، وە چێژبینین، كە بریتییە لە جووتبوون= واجبە وەك قورئان و فەرموودە و بنەماكانی شەریعەت بەڵگەن لەسەری، بەڵكو ئەوە خودی ئامانجی هاوسەرگیرییە، وە خواستی تەبیعەت و سروشتی كەسەكان دژی واجبوونی نییە، وەك چۆن ژی واجببوونی خواردن و خواردنەوە نییە.
ئەگەر جووتبوون مافی ئافرەت نەبوایە ئەوا ئافرەت مافی جیابوونەوەی لەدەست نەبوو، ئەگەر پیاوەكە توانای جووتبوونی نەبوایە». پاشان ئەو بۆچوونەی پێشوو، كە پەسەندیدەكات، باسدەكات و دەڵێت: «وە، ئەگەر كێشە كەوتە نێوانیان دادوەر یەكلای دەكاتەوە ئافرەتەكە چەند پێویستی بەجووتبوونەوە و بۆ پیاوەكەی دیاریدەكات، هەروەك چۆن دادوەر «نەفەقە» و «مارەیی هاوشێوە» یەكلا دەكاتەوە، ئەمەش بۆچوونێكە لە مەزهەبی ئەحمەد و جگە لەویشدا هاتووە، ئەمەش نزیكترە لە قورئان و فەرموودە و بنەما شەرعییەكان و بەرژەوەندی خەڵك، وە پێویستی خەڵك جێبەجێ نابێت و زیان لەسەریان لاناچێت بەبێ ئەمەی باسمان كرد».
بەڵگەی ئەمەش وتەكەی پەیامبەری خوایە ﷺ، كە بە هندی ژنی ئەبو سوفیانی وت: «خذي ما يكفيك وولدك بالمعروف» «ئەوەندەی بەشی خۆت و منداڵەكانت بكات، دەتوانی لەپارە و ماڵەكەی ببەیت». جا وتیان: جیاوازی چییە لەنێوان نەفەقە و جلوبەرگ و تێكەڵاوی بە مەعروف، لەگەڵ جووتبوون لەگەڵیدا بە مەعروف؟! بۆچی نەفەقە بەگوێرەی توانایە، بەڵام جیماع بەگوێرەی توانا نییە و هاتن دیارییان كرد؟!
ئیبن قەیم دەڵێت([42]): «وقالت طائفة أُخرى: بل يجبُ عليه أن يَطَأها بالمعروف، كما ينفق عليها، ويكسوها، ويُعاشرها بالمعروف، بل هذا عمدةُ المعاشرة ومقصودُها، وقد أمر الله سبحانه وتعالى أن يعاشرَها بالمعروف، فالوَطْءُ داخلٌ في هذه المعاشرة ولابدَّ. قالوا: وعليه أن يُشبعها وَطْأً إذا أمكنه ذلك، كما عليه أن يُشبعَها قوتًا».
واتە: «كۆمەڵێك لە زانایان دەڵێن: بەڵكو واجبە لەسەری بە چاكە و مەعروف جووت ببێت لەگەڵیدا، هەروەكو چۆن واجبە نەفەقەی بدات و پۆشاكی بۆ دابین بكات و هاوژینی و ڕهفتار (معاشرة)ی لەگەڵ بكات بە چاكە، بەڵكو ئەمە كۆڵەكەی موعاشەڕە و مەبەستەكەیەتی، خوای گەورەش فەرمانی كردوە بە موعاشەرەكردن بە چاكە، جا جووتبوونیش بێگومان دەڕواتە ناو ئەم موعاشەڕەوە، جا وتیان: پێویستە لەسەر بە جووتبوون تێری بكات، ئەگەر توانای هەبوو، هەر وەكو چۆن لەسەری واجبە لە خواردن تێری بكات، وە شێخمان ئیبن تەیمیە ئەم بۆچوونەی پێ پەسەند بوو».
شەمسەددین ئیبن قودامە لە شیكردەنەوەیدا دەڵێت([43]): «الوَطْءُ واجبٌ على الرَّجُلِ «إذا لم يكُنْ عُذْرٌ» وبه قال مالكٌ. لحديث: «وإنَّ لِزَوْجِكَ عليك حَقًّا». ولقصة كَعْب بن سُورٍ، وهذه اشْتَهَرَتْ فلم تُنْكَرْ، فكانتْ إجْماعًا. ولأنَّه لو لم يكُنْ حَقًّا للمرأةِ لمَلَكَ الزَّوْجُ تخْصِيصَ إحْدَى زَوْجاتِه به، كالزِّيادةِ في النَّفَقَةِ على قَدْرِ الواجبِ. ولأنَّه حَقٌّ يجبُ بالاتِّفاقِ إذا حلَفَ على تَرْكِه، فيجبُ قبلَ أن يحْلِفَ، كسائرِ الحُقوقِ الواجبةِ، يُحَقِّقُ هذا أنَّه لو لم يكُن واجِبًا، لم يَصِرْ باليَمِينِ على تَرْكِه واجبًا، كسائرِ ما لا يجبُ، ولأَنَّ النِّكاحَ شُرِعَ لمصْلَحةِ الزَّوْجَيْنِ، ودَفْعِ الضَّرَرِ عنهما، وهو مُفْضٍ إلى دَفْعِ ضَرَرِ الشَّهْوَةِ عن المرأةِ كإفْضائِه إلى ذلك عن الرَّجُلِ، فيَجِبُ تَعْلِيلُه بذلك، ويكونُ الوَطْءُ حقًّا لهما جميعًا، ولأنَّه لو لم يكُنْ لها فيه حَقٌّ، لَما وَجَب اسْتِئْذانُها في العَزْلِ، كالأمَةِ».
واتە: «جووتبوون واجبە لەسەر پیاو، ئەگەر عوزری نەبوو، ئەمە وتەی مالكیشە، بەڵگەمان ئەو فەرموودەیە، كە دەڵێت: «ژنەكەت مافی بەسەرتەوە هەیە»، هەروەها لەبەر چیرۆكەكەی كەعبی كوڕی سوور، كە لەو كاتە بڵاوبۆتەوە و نكوڵی لێنەكراوە بۆیە ئەمە كۆدەنگییە، هەروەها، ئەگەر جووتبوون مافی ژن نەبێت ئەوا مێرد بۆی هەبوو تەنها بڕوانە لای یەكێك لەژنەكانی، هەروەها لەبەرئەوەی هەقە دەبینی، ئەگەر كابرا سوێندی لەسەر خوارد ئەوا واجب دەبێت بە كۆدەنگی هەمووان، كەواتە، ئەگەر سوێندی نەخوارد واجبە وەك سەرجەم مافە واجبەكانی دی، چونكە، ئەگەر واجب نەبوایە ئەوا بە سوێند لەسەر خواردن واجب نەدەبوو وەكو هەموو ئەو شتانەی دی، كە واجب نین، هەروەها لەبەر ئەوەی زەواج بۆ بۆ بەرژەوەندی ژن و مێرد و لابردنی زیان لەسەریان دانراوە، كە دەبێتەهۆی لادانی زیانی شەهوەت لەسەر ئافرەتەكە، بۆ پیاوەكەش بەهەمان شێواز، كەواتە دەبێتە ببەسترێتەوە بەو هۆكارەوە و بوترێت: جووتبوون مافی هەردووكیانە، هەروەها، ئەگەر ئافرەتەكە مافی لە جووتبوون نەبوایە ئەوا واجب نەبوو بۆ مەنع داوای ئیزنی لێبكرێت».
حەنبەلییەكان
ئیبن قودامە دەڵێت([44]): «وسُئلَ أحمدُ: يُؤْجَرُ الرجلُ أن يَأْتِىَ أهلَه وليس له شَهْوةٌ؟ فقال: إى واللَّهِ، يَحْتسِبُ الولَدَ. وإن يُردِ الولدَ؟ يقول: هذه امرأةٌ شابَّةٌ، لِمَ لا يُؤْجَرُ؟ وهذا صحيحٌ، فإنَّ أبا ذَرٍّ رَوَى: أَنَّ رسولَ اللَّهِ ﷺ قال: «مُبَاضَعَتُكَ أَهْلَكَ صَدَقَةٌ». ولأنَّه وَسِيلةٌ إلى الولدِ، وإعْفافِ نفسِه وامرأتِه، وغَضِّ بصرِه، وسُكونِ نَفْسِه، أو إلى بعض ذلك».
واتە: «وە پرسیار لە ئەحمەد كرا: كابرا پاداشتی دەستدەكەوێت لەگەڵ ژنەكەی جووت ببێت و زەوقیشی نەبێت؟ وتی: ئەرێ والله، بە ئومێدی منداڵبوون.، ئەگەر منداڵی نەویست؟ دەڵێت: ئەمە ئافرەتێكی گەنجە (و تێری دەكەم) چۆن پاداشتی دەستناكەوێت؟! ئەم وتەش ڕاستە چونكە هۆكارێكە بۆ منداڵبوون و داوێنپاكی خۆی و ژنەكەی و چاوداخستنی و ئارامی دەروونی...».
هەروەها موەفەقەددین ئیبن قودامەی حەنبەلی دەڵێت([45]): «ولها عليه أن يَبيتَ عندَها ليلةً مِن كلِّ أرْبَعِ لَيالٍ... وعليه وطؤها في كل أربعة أشهر مرة إِن لم يكن عذر... فإن سافَرَ عنها أَكْثَرَ مِن سِتَّةِ أشْهُرٍ فَطَلَبَتْ قدُومَه، لَزِمَه ذلك إن لم يَكُنْ عُذْرٌ، فَإِنْ أبَى شَيْئًا مِنْ ذَلِكَ وَلَمْ يَكُنْ عُذْرٌ، وَطَلَبَتِ الْفُرْقَةَ، فُرِّقَ».
واتە: «لەسەریەتی لە چوار شەو، شەوێك لەلای بمێنێتەوە، وە لەسەریەتی هەموو چوار مانگ جارێك لەگەڵیدا جووت ببێت مەگەر عوزرێكی هەبێت... ئەگەریش سەفەری كرد شەش مانگ زیاتری پێچوو، ژنەكەی داوایكرد بگەڕێتەوە، ئەوا لەسەریەتی بگەڕێتەوە، ئەگەر عوزری نەبوو، ئەگەر نەگەڕایەوە و عوزری نەبوو، وە ژنەكە داوای جیابوونەوەی كرد، جیادەكرێنەوە».
هەروەها شێخ موحەممەد بن موحەممەد المختار الشنقيطي دەڵێت([46]): «واجبە لەسەر پیاو یارمەتی ژنەكەی بدات بۆ داوێنپاكی و دوورخستنەوەی لە حەرام بە جووتبوون و هاوشێوەكانی و ڕەخساندنی هۆكارەكانی، جا پیاو خۆی دەڕازێنێتەوە و خۆی جواندەكاتەوە بۆ ژنەكەی بۆ ئەوەی چاوی ژنەكەی دابگرێت و داوێنپاك و عەفیفی بكات... جا كێیە لەم ڕۆژە پڕ فیتنەیە ژنی صاڵحان بپارێزێت دوای خوا مەگەر پیاوێكی صاڵحان بە ڕەخساندنی كەشێكی گونجاو بۆ ژنەكەی و بەدەمەوە چوونی و زۆر نەمانەوەی لە دەرەوەی ماڵ، نەك درەنگ بە ماندوویەتی بگەڕێتەوە و مافی ژنەكەی بخوات، لە سۆز و میهرەبانی بێبەشیان بكات، داوێنپاكی نەكات. هەر بۆیە زانایان دەڵێن: واجبە لەسەر پیاو جیماع بكات لەگەڵ ژنەكەیدا، وە ڕاجیان لەبارەی ماوەكەیەوە... بەهەرحاڵ جێی كۆدەنگییە كەوا مافی ژنە پیاوەكەی جووت ببێت لەگەڵیدا، ئەمەش لە تەئكیدكراوترین و گەورەترین مافەكانییەتی لەسەر پیاو، بەڵام لە هەمان كاتدا بەهۆی سروشتی پێكهاتەی ئەندامی زاوزێیەوە كەی پیاوەكەی ویستی دەبێت وەڵامی بداتەوە، بەڵام پیاو پێی ناكرێت هەموو كات وەڵام بداتەوە با حەزیشی لێبكات! جا ئیماندار سوورە لەسەر زۆر عیبادەتكردن و چەندبارەكردنەوەی جووتبوون بەشێوەیەكی چاك، ئەگەریش لەڕووی جەستەییەوە توانای جووتبوونی نەبوو، ئەوا دەرمانی پێویست دەخوات، كە شەهوەتی بەهێز بكات و بیورووژێنێت بۆ ئەوەی یارمەتی بدات ژنەكەی داوێنپاك بدات». وتەكانی شەنقیتی كۆتایی هات.
مالكییەكان
لە كتێبی «مودەووەنە»دا([47]) هاتووە: «قُلْتُ: أَرَأَيْتَ رَجُلًا صَائِمَ النَّهَارِ وَقَائِمَ اللَّيْلِ سَرْمَدَ الْعِبَادَةِ، فَخَاصَمَتْهُ امْرَأَتُهُ فِي ذَلِكَ، أَيَكُونُ لَهَا عَلَيْهِ شَيْءٌ أَمْ لَا فِي قَوْلِ مَالِكٍ؟
قَالَ: أَرَى أَنَّهُ لَا يُحَالُ بَيْنَ الرَّجُلِ وَبَيْنَ مَا أَرَادَ مِنْ الْعِبَادَةِ، وَيُقَالُ لَهُ لَيْسَ لَكَ أَنْ تَدَعَ امْرَأَتَكَ بِغَيْرِ جِمَاعٍ، فَإِمَّا إنْ جَامَعْتَ، وَإِمَّا فَرَّقْنَا بَيْنَكَ وَبَيْنَهَا، قَالَ ابْنُ الْقَاسِمِ: إلَّا أَنِّي سَأَلْتُ مَالِكًا عَنْ الرَّجُلِ يَكُفُّ عَنْ جِمَاعِ امْرَأَتِهِ مِنْ غَيْرِ ضَرُورَةٍ وَلَا عِلَّةٍ؟
قَالَ مَالِكٌ: لَا يُتْرَكُ لِذَلِكَ حَتَّى يُجَامِعَ أَوْ يُفَارِقَ عَلَى مَا أَحَبَّ أَوْ كَرِهَ، لِأَنَّهُ مُضَارٌّ، فَهَذَا الَّذِي يَدُلُّكَ عَلَى الَّذِي سَرْمَدَ الْعِبَادَةَ إذَا طَلَبَتْ الْمَرْأَةُ مِنْهُ ذَلِكَ أَنَّ عِبَادَتَهُ لَا يَقْطَعُ عَنْهَا حَقَّهَا الَّذِي تَزَوَّجَهَا عَلَيْهِ مِنْ حَقِّهَا فِي الْجِمَاعِ»
واتە: «وتم:، ئەگەر كابرا بە ڕۆژ بەڕۆژوو بێت و بە شەو شەونوێژ بكات بەردەوام خەریك عیبادەت بێت، ژنەكەی لەسەرئەوە سكاڵای لەسەر بەرز بكاتەوە ئایا لەسەر ڕای مالك هیچ دەكەوێتە سەر پیاوەكە؟! وتی: وا دەبینم ڕێگری ناكرێت لە عیبادەتی كابرا، بەڵام پێی دەوترێت: بۆت نییە ژنەكەت بەبێ جیماع وێلبكەیت! یان جیماعی لەگەڵ دەكەیت یان لێكتان جیا دەكەینەوە، ئیبن قاسم وتیشی: ئەوەندە نەبێت پرسیارم لە مالك كرد لەبارەی پیاوێكەوە واز لەجووتبوون دەهێنێت لەگەڵ ژنەكەی بەبێ زەروورەت و بەبێ هۆكار؟ مالك وتی: هەر وا وازی لێناهێنرێت، یان دەبێت جووت ببێت لەگەڵیدا یان دەبێت جیاببێتەوە، چونكە زیان بە ژنەكە دەگەیەنێت».
هەروەها لەلایان، ئەگەر ئافرەت لە دادگا سكاڵا لەسەر ئەو بابەتە بكات دژی شەرم و حەیا و كەسایەتی نییە، چونكە ئامانجی هاوسەرگیرییە([48]).
هەروەها زورقانی دەڵێت([49]): «وە دیاریكردن واجب نییە بۆ جووتبوون بەڵكو بەجێدەهێڵرێت بۆ توانای سرووشتی پیاوەكە بەڵام نابێت زیانی پێبگات، لەمەشەوە ئەوە وەردەگیرێت كەوا واجبە لەسەری جووت ببێت وە دادگا دەبێت یەكلای بكاتەوە، ئەگەر زیانمەندبوو بە جووتنەبوونی پیاوەكەی، جا، ئەگەر ئافرەتەكە سكاڵای كەمی جوتبوونیكرد ئەوا لە هەر چوار شەوێك شەوێكی بۆ دادەنێت لەسەر ڕای ڕاجحی مالكییەكان، وە پابەندی ناكات نە بە چوار جار جووتبوون لەشەو و ڕۆژێكدا نە بە جگە لەوە، لە مەزهەبی ئەحمەددا چوار شەو واجبە بۆ لاماوەنەوە، بەڵام لای ئێمە چوار شەو جاریك واجبە بۆ جوتبوون».
هەروەها قەڕافی دەڵێت([50]): «والوطء عند مالك واجب على الرجل للمرأة في الجملة إذا انتفى العذر وقاله ابن حنبل. وقال ش: لا يجب إلا مرة واحدة. لنا: الاتفاق على إلزامه في الإيلاء».
واتە: «واجبە لەسەر پیاو جووت ببێت لەگەڵ ژنەكەی مەگەر عوزرێكی هەبێت، ئەگەر ئافرەتەكە زیانی پێگەیشت ئەوە بەحوكمی دادگا واجب دەكرێت لەسەری جووت ببێت لەگەڵیدا، ئەگەر ژنەكە سكاڵای كەمی جووتبوونی كرد و وتی: پیاوەكە وەك پێویست سەرجێیی ناكات، ئەوا لەڕووی دادگاوە لە هەموو چوار شەوێك شەوێكی بۆ دادەنرێت لەسەر ڕای ڕاجح». ئەمە مەبەستی جووتبوونە نەك شەو لەلا مانەوە. ئەمەش مەزهەبی مالكییەكانە.
هەروەها لە «حاشية البناني»دا([51]) هاتووە: «ونصّ أبي الحسن الصغير: قال أبو عمران: «اختلف في أقل ما يقضي به على الرجل من الوطء، قال بعضهم: ليلة من أربع، أخذه من أن للرجل أن يتزوج أربعًا من النساء، وقيل: ليلة من ثلاث أخذا من قوله تعالى: {لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الْأُنْثَيَيْنِ} [النساء: 11]، وقضى عمر: بمرة في الطهر لأنه يحبلها». اهـ» اهـ.
واتە: «ڕاجیایی هەیە سەبارەت بە كەمترین ماوەیەك فەرز دەكرێت بەسەر پیاودا لەگەڵ ژنەكەی جووت ببێت، هەندێك دەڵێن: لەهەر چوار شەوێك، جارێك، لەوەوە وەرگیراوە، كە پیاو بۆی هەیە چوار ژن بهێنێت، وتراویشە: لە هەر سێ شەوێك، جارێك، لەو ئایەتە وەرگیراوە: {بۆ هەر نێرێك دوو ئەوەندەی بەشی میێەكی هەیە}. بۆچوونێكی تر، كە لە عومەرەوە هاتووە، دەڵێت: لەهەر پاكبوونەوەیەك، جارێك، لەوەوە وەرگیراوە، كە بەوە دووگیان دەبێت» ت.و([52]).
هەروەها ئەحمەدی نەفڕاوی مالكی دەڵێت([53]): «وأما الوطء فقد قال صاحب «القبس»: الوطء واجب على الزوج للمرأة عند مالك إذا انتفى العذر، وقال ابن حنبل والأجهوري: يجب على الرجل وطء زوجته ويقضى عليه به حيث تضررت المرأة بتركه وقدر عليه الزوج، لأن الإنسان لا يكلف ما لا يطيقه، والراجح أنها إذا شكت قلة الوطء يقضى لها في كل أربع ليال بليلة، كما أن الصحيح إذا شكا الزوج من قلة الجماع أن يقضى له عليها بما تطيقه كالأجير، خلافا لمن قال: يقضى بأربع مرات في اليوم والليلة لاختلاف أحوال الناس فقد لا تطيق المرأة ذلك».
واتە: «سەبارەت بە جووتبوون، خاوەن كتێبی «القبس» دەڵێت: لەلای مالك واجبە لەسەر مێرد جووتببێت لەگەڵ ژنەكەی، ئەگەر عوزری نەبێت، ئیبن حەنبەل و ئەجهوری دەڵێن: واجبە لەسەر پیاو جووت ببێت لەگەڵ ژنەكەی، وە، ئەگەر زیانی پێگەیشت بە جووتنەبوونی پیاوەكەی لەگەڵی و پیاوەكە توانای هەبوو ئەوا دادگا بۆی دادەنێت، ئەمەش وا نییە چونكە مرۆڤ لە سەرووی توانای خۆی داوای لێناكرێت، ئەگەریش ئافرەت سكاڵای كەمی جووتبوونی كرد ئەوا لە هەموو چوار شەوێكدا شەوێكی بۆ دادەنرێت».
حەنەفییەكان
ئیبن ئەلهومام دەڵێت([54]): «واعلم أن ترك جماعها مطلقا لا يحل له، صرح أصحابنا بأن جماعها أحيانا واجب ديانة لكنه لا يدخل تحت القضاء والإلزام إلا الوطأة الأولى ولم يقدروا فيه مدة، ويجب أن لا يبلغ به مدة الإيلاء إلا برضاها وطيب نفسها به».
واتە: وە بزانە، ئەگەر پیاوەكە هەر جووتنەبێت لەگەڵ ژنەكەیدا ئەوا حەڵاڵ نییە بۆی، حەنەفییەكان بە ڕاشكاوی دەڵێن: بەینی خۆی و خوا واجبە جاروبار لەگەڵیدا جووت ببێت (واتە تاوانبار دەبێت)، بەڵام ئەمە ناڕواتە ژێر بڕیاری دادگاوە مەگەر جووتبوونی یەكەم، هیچ ماوەیەكیشیان دیارینەكردوە، بەڵام واجبە ئەو ماوەیە نەگاتە ماوەی «ئیلاء» مەگەر بە ڕەزای دڵی ئافرەتەكە».
ئیبن عابدین دەڵێت([55]): «قَالَ فِي النَّهْرِ: فِي هَذَا الْكَلَامِ تَصْرِيحٌ بِأَنَّ الْجِمَاعَ بَعْدَ الْمَرَّةِ حَقُّهُ لَا حَقُّهَا اهـ. قُلْت: فِيهِ نَظَرٌ، بَلْ هُوَ حَقُّهُ وَحَقُّهَا أَيْضًا، لِمَا عَلِمْت مِنْ أَنَّهُ وَاجِبٌ دِيَانَةً. قَالَ فِي الْبَحْرِ: وَحَيْثُ عُلِمَ أَنَّ الْوَطْءَ لَا يَدْخُلُ تَحْتَ الْقَسْمِ فَهَلْ هُوَ وَاجِبٌ لِلزَّوْجَةِ وَفِي الْبَدَائِعِ: لَهَا أَنْ تُطَالِبَهُ بِالْوَطْءِ لِأَنَّ حِلَّهُ لَهَا حَقُّهَا، كَمَا أَنَّ حِلَّهَا لَهُ حَقُّهُ، وَإِذَا طَالَبَتْهُ يَجِبُ عَلَيْهِ وَيُجْبَرُ عَلَيْهِ فِي الْحُكْمِ مَرَّةً وَالزِّيَادَةُ تَجِبُ دِيَانَةً لَا فِي الْحُكْمِ عِنْدَ بَعْضِ أَصْحَابِنَا وَعِنْدَ بَعْضِهِمْ تَجِبُ عَلَيْهِ فِي الْحُكْمِ. اهـ. وَبِهِ عُلِمَ أَنَّهُ كَانَ عَلَى الشَّارِحِ أَنْ يَقُولَ وَيَسْقُطُ حَقُّهَا بِمَرَّةٍ فِي الْقَضَاءِ أَيْ لِأَنَّهُ لَوْ لَمْ يُصِبْهَا مَرَّةً يُؤَجِّلُهُ الْقَاضِي سَنَةً ثُمَّ يَفْسَخُ الْعَقْدَ. أَمَّا لَوْ أَصَابَهَا مَرَّةً وَاحِدَةً لَمْ يَتَعَرَّضْ لَهُ لِأَنَّهُ عَلِمَ أَنَّهُ غَيْرُ عِنِّينٍ وَقْتَ الْعَقْدِ، بَلْ يَأْمُرُهُ بِالزِّيَادَةِ أَحْيَانًا لِوُجُوبِهَا عَلَيْهِ إلَّا لِعُذْرٍ وَمَرَضٍ أَوْ عُنَّةٍ عَارِضَةٍ أَوْ نَحْوِ ذَلِكَ».
واتە: ئەوەی تەواوە ئەوەیە جووتبوون مافی ژنەكە و مافی پیاوەكەشە وەك باسكرا بەینی كەسەكە و خوا واجبە، لە كتێبی «البدائع» دا دەڵێت: بۆ ژنەكە هەیە داوای جووتبوون بكات، چونكە حەڵاڵبوونی بۆی، مافییەتی، هەروەها بۆ پیاویش، ئەگەریش ژنەكە داوای جووتبوونیكرد واجبە لەسەر پیاوەكە و ناچار دەكرێت لەسەری بۆ یەك جار، لەوە زیاتر واجبە لە بەینی خۆی و خوا، ئەمە لای هەندێكمان، لای هەندێكی ترمان لەڕووی دادگا و لەبەینی خۆی و خوا واجبە، بەڵكو هەندێ جار فەرمانی پێدەكرێت بە زیاتر جووتبوون چونكە واجبە لەسەری مەگەر عوزرێكی هەبێت یان نەخۆش بێت یان توانای جووتبوونی نەمێنێت.
شافعییەكان
زانای پایەبەرز نەوەوی دەڵێت([56]): «مَنْ لَهُ زَوْجَةٌ وَاحِدَةٌ، يَنْبَغِي أَنْ لَا يُعَطِّلَهَا، فَيُسْتَحَبُّ أَنْ يَبِيتَ عِنْدَهَا وَيُحَصِّنَهَا، وَأَدْنَى الدَّرَجَاتِ أَنْ لَا يُخَلِّيَ أَرْبَعَ لَيَالٍ عَنْ لَيْلَةٍ...».
واتە: «هەر كەس یەك ژنی هەبوو، دەبێت واز لەجووتبوون لەگەڵیدا نەهێنێت، جا سوننەتە لەلای بمێنێتەوە و لەگەڵی جووتببێت (ئیعفافی بكات و بێ پێویستی بكات بە دەرەوە)، كەمترین پلەش لە چوار شەو، شەوێكە... ».
هەروەها دەڵێت([57]): «وَيُسْتَحَبُّ أَلَّا يُعَطِّلَهَا، وَأَنْ لَا يُطِيلَ عَهْدَهَا بِالْجِمَاعِ مِنْ غَيْرِ عُذْرٍ، وَأَنْ لَا يَتْرُكَ ذَلِكَ عِنْدَ قُدُومِهِ مِنْ سَفَرِهِ، لِقَوْلِهِ، صلى الله عليه وسلم، فِي الْحَدِيثِ الصَّحِيحِ «فَإِذَا قَدِمْتَ فَالْكَيْسَ الْكَيْسَ» ، أَيِ: ابْتَغِ الْوَلَدَ».
واتە: «وە سوننەتە پیاو واز لەجووتبوون لەگەڵ ژنەكەی نەهێنێت، وە درەنگ درەنگ جووت نەبێت لەگەڵیدا مەگەر عوزرێكی هەبێت، هەروەها سوننەتە لەكاتی گەڕانەوەی لەسەفەر جووت ببێت لەگەڵی، لەبەر فەرموودەی: «ئەگەر گەڕایتەوە ئەوا جووتببە بەشكو منداڵتان بوو»». ت.و. هەروەها لەبەر فەرموودەی: «فَلَمَّا ذَهَبْنَا لِنَدْخُلَ قَالَ: أَمْهِلُوا حَتَّى تَدْخُلُوا لَيْلًا أَيْ عِشَاءً لِكَيْ تَمْتَشِطَ الشَّعِثَةُ وَتَسْتَحِدَّ الْمُغِيبَةُ» واتە: «كە لەسەفەر گەڕاینەوە و یستمان بڕۆینە ناو مەدینەوە، فەرمووی: پەلە مەكەن تا شەو دادێت، بۆ ئەوەی، كە دەبیستن ئێوە گەڕاونەتەوە ئافرەتان خۆیان ئامادە دەكەن، ئەوەی قژی تێكچووە چاكی بكات و ئەوەی پێویستی بە موو لابردنە، مووی خۆی لابدات».
شیرازی هۆكارەكەی دەڵێت: «ولأنه إذا عطلها لا يأمن الفساد ووقوع الشقاق».
واتە: «ئەگەر جووت نەبێت لەگەڵیدا لەوانەیە فەسادی لێبكەوێتەوە و كێشەی لێببێتەوە».
جا ئێمە دەپرسین، ئەگەر مەترسی فەساد و كێشەی لێبكەوێتەوە، پێی دەوترێت: سوننەت؟! بێگومان هەر بەگوێرەی بنەماكانی مەزهەبی ئیمامی شافعی V نەخێر!
جوەینی دەڵێت([58]): «فقد يُفضي تعطيلُها -إذا هي تاقت- إلى الفجور، وفي تعطيلُها إضرارٌ بها، ولست أُبعد إطلَاق لفظ الكراهية في تعطيلها، فإنَّا نسمح بإطلاق هذا اللفظ دون هذه الأمور التي أشرنا إليها. وقد حُكي عن أبي حنيفة أنه قال: ينبغي ألا يخليَ أربعَ ليالٍ عن ليلةٍ يقيم فيها عندها؛ فإنَّ أقصى ما يفرض من النسوة تحته أربع، ثم ينالُها من القَسْم ليلةً من أربع ليال».
واتە: «ئەگەر پیاو جووتنەبوو لەگەڵ ژنەكەی -ژنەكەش ئارەزووی دەكرد- ئەوا لەوانەیە سەربكێشێت بۆ بەدەڕەوشتی، هەروەها ئەمە زیان بە ئافرەتەكە دەگەیەنێت، وە هیچ بەدووری نازانم بووترێت: ئەمە كەڕاهەتی هەیە، چونكە ئێمەی شافعییەكان بە شتی لەمە كەمتر دەڵێین: مەكڕوهە. لە ئەبو حەنیفەوە دەگێڕنەوە وتوویەتی: دەبێت لەچوار شەو شەوێك لەلای بمێنێتەوە».
دووبارە دەپرسین، ئەگەر مەترسی بەدەڕەوشتی لێبكرێت و زیان بە ئافرەتەكە بگەیەنێت، پێی دەوترێت: سوننەت؟! بێگومان هەر بەگوێرەی مەزهەبی ئیمامی شافعی V نەخێر! بۆیەش شێخی جوەینی باسی كەڕاهەتی كرد، چونكە دڵی ئاسوودە نەبوو بەو حوكمە.
بۆیەش وتیان چوار ڕۆژ، لەبەرئەوەی پیاو تا چوار ژنی بۆ هەیە، هەر ژنێك لە چوار شەو شەوێكی بەر دەكەوێت([59]).
هەروەها غەززالی دەڵێت([60]): «وينبغي أن يأتيها في كل أربع ليال مرة فهو أعدل إذ عدد النساء أربعة فجاز التأخير إلى هذا الحد نعم ينبغي أن يزيد أو ينقص بحسب حاجتها في التحصين فإن تحصينها واجب عليه وإن كان لا يثبت المطالبة بالوطء فذلك لعسر المطالبة والوفاء بها».
واتە: «وە دەبێت هەر چوار شەو جارێك بڕواتە لای، چونكە ئەوە دادگەرانەترە، چونكە ژمارەی ئەو ئافرەتانەی بۆ پیاو حەڵاڵە چوارە، بۆیە درووستە تا ئەو ڕادە دوابخرێت، بەڵێ دەبێت زیاتر و كەمتری بكات بەگوێرەی پێویستی ئافرەتەكە بۆ داوێنپاك ڕاگرتنی و پاراستنی، چونكە پاراستنی ئافرەتەكە واجبە لەسەر پیاوەكە».
ئەوە هەندێك بوو لە وتەی شافعییەكان، كە دەڵێن: واجب نییە و سوننەتە.
تەحقیقی مەزهەبی پێشەوا شافعی
بەڵام زەكەریا ئەنصاری دەڵێت: بۆیە نەمان وت واجبە، چونكە لە سروشتی مرۆڤدا خواستی لەسەرە، پێویستی نەكرد ئێمە بێین بڵێین: واجبە! «وَلِأَنَّ فِي دَاعِيَةِ الطَّبْعِ مَا يُغْنِي عَنْ إيجَابِهِ»([61]).
هەروەها ئەمە لە كاتێكدایە، كە مەترسی فیتنە لەسەر ئافرەتەكە نەبێت، ئەگەرنا مەترسی هەبوو تووشی تاوان بێت ئەوا قیاس وایە لای شافعییەكان، كە واجب بێت لەسەر پیاو لەگەڵی جووت ببێت، ئەوەتا شەبڕامەلسی شافعی دەڵێت([62]): «فَلَوْ عَلِمَ زِنَاهَا لَوْ لَمْ يَطَأْ فَالْقِيَاسُ وُجُوبُ الْوَطْءِ دَفْعًا لِهَذِهِ الْمَفْسَدَةِ لَا لِكَوْنِهِ حَقًّا لَهَا».
واتە: «ئەگەر زانی جووت نەبێت لەگەڵیدا تووشی زینا دێت، ئەوا قیاس دەخوازێت جووتبوون واجب بێت».
لەمەوە دەركەوت، ئەگەر بووترێت: دەقیق نییە بە ڕەهایی بوترێت: شافعییەكان دەڵێن: سوننەتە! والله أعلم دوور نییە و لە ڕاستییەوە نزیكە ئەگەرچی لە نێو كتێبی شافعییەكان بڕوانی ئەم نزیكە بە موجازەفە دەبینی لەبەر زۆری دژەكەی!
ئەمە جگە لەوەی حەسەن بن عەلی فەییومی شافعی دەڵێت: ئەمە لاوازترین بۆچوونە! وەك دەڵێت: «اختلف العُلماء هل يجب على الزوج مجامعة أهله؛ فقالت طائفة: لا يجب عليه ذلك لأنه حقه إن شاء فعله وإن شاء تركه، وهذا أضعف الأقوال لأن القرآن والسنة والعرف والقياس يرده قال اللّه تعالى: {وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ} وقوله تعالى: {وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ} ومن ضد المعروف أن تكون عنده شابة ولا يذيقها لذة الوطأ... وكان محمد بن المنكدر أنَّه كان يدعو في صلاته([63]): اللهمَّ قوِّ لي ذكري! فإنَّ فيه صلاحًا لأهلي»([64]).
واتە: «یەكێك لە بۆچوونەكان ئەوەیە: جووتبوون واجب نییە، ئەم بۆچوونە لاوازترین بۆچوونە، چونكە قورئان و سوننەت و عورف و قیاسیش ڕەتیدەكەنەوە، خوای گەورە دەفەرموێت: {وَلَهُنَّ مِثْلُ الَّذِي عَلَيْهِنَّ بِالْمَعْرُوفِ} [البقرة/228] واتە: ئەوەندەی ئەركیان لەسەرە ئەوەندەش مافیان هەیە». جا دژی چاكبوونە، پیاو ژنێكی گەنجی هەبێت، ئارەزووی وەك ئەو بێت، یان چەند جار زیاتر، كەچی تامی جووتبوونی پێنەكات».
پوختەی بۆچوونی مەزهەبەكان لەم بارەوە
كەواتە دەتوانین بڵێین: حەنەفییەكان دەیكەنە دوو حاڵەتەوە:
لە ڕووی شەرعەوە: واتە نێوان ژن و مێردەكە و خوا، ئەمەیان كاتێكی دیاریكراوی نییە، كەی ژنەكە ویستی و ئارەزووی هەبوو دەتوانێت داوای بكات لە پیاوەكەی، ئەویش واجبە وەڵامی بداتەوە مەگەر لەتوانایدا نەبێت یان عوزرێكی هەبێت وەك نەخۆشی.
لەڕووی دادگاوە: پێیان وایە بۆ یەك جار دادگا دەتوانێت ناچاری بكات جووت ببێت، لەوە زیاتر لە بەینی خۆی و خوا واجبە، لای هەندێكیان نەخێر لە ڕووی دادگاشەوە لە جارێك زیاتر ناچاری دەكات مادام پێویستی پێیەتی. ئەمەش تەواوە، لە ڕاستیدا لە هیچ كوێی ئیسلامدا جێی نابێتەوە ژنێكی پیاوێك تەنها یەك جار مافی بێت پیاوەكەی ناچار بكات لەگەڵیدا بخەوێت ئەویش یەكەم شەوی زاوایەتی!
مالكییەكانیش: پێیان وایە، كە جووتبوون مافی ژنە بەسەر پیاوەوە في الجملة، ئەگەر عوزری نەبێت، وە واجبە لەسەری جووتببێت لەگەڵ ژنەكەی، وە لە ڕووی دادگاوە مافی لە پیاو وەردەگیرێت، ئەگەر زەرەرمەندەبوو لە جووت نەبوون لەگەڵی و پیاوەكە توانای هەبوو، ئەگەریش سكاڵای كەمی جارەكانی جووتبوونی كرد ئەوا لەسەر ڕای ڕاجحیان لەچوار شەو شەوێكی بۆ دادەنرێت.
لای حەنبەلییەكانیش: جووتبون واجبە و مافی ئافرەتیشە، چوار مانگ جارێك واجبە، بۆچوونێكی تر هەیە لەلایان: بەپێی پێویستی واجبە، ئەگەر عورزێكی نەبێت. ڕیوایەتێكی تریان هەیە: بەگوێرەی عورف و عادەتی ناوچەكە دەگۆڕێت. بەڵام حەنبەلییەكان وەریان نەگرتووە.
ئەگەریش پیاو سووربوو جووت نەبێت لەگەڵ ژنەكەی و عوزری نەبوو لەیەكتر جیا دەكرێنەوە، ئەگەر ئافرەتەكە داوای كرد.
زاهیرییەكانیش دەڵێن: واجبە یەك مانگ جاریك.
كەواتە هەر سێ مەزهەبەكە و زاهیرییەكان پێیان واجبە، حەنەفییەكان لەڕووی دینی و نێوان خۆی و خوا بەپێی پێویستی واجبە، مالكییەكان دەڵێن: لە چوار شەو شەوێك، یان لە سێ شەو شەوێك، وتراویشە: لە مانگێك شەوێك، حەنبەلییەكانیش دەڵێن: لە چوار مانگ جارێك واجبە لەسەری بەلای كەمەوە. بۆچوونێكی تریان هەیە بەپێی پێویستییە.
تەرجیحدان
گومانی تێدا نییە ئەوەی لەگەڵ ڕوحی ئیسلام و دەقە شەرعییە پڕ دادەكانی ئیسلامدا دێتەوە، ئەوەیە:، كە جیماع بە معروف و چاكەیە، بەپێی پیویستییە ئیتر ژن یان پیاو، واتە بۆ ئەم باسەمان: بەپێی پێویستی ژن و توانای پیاو، وە هەر لایەك گوناهبارن بێ عوزر بەدەم ئەوی تریانەوە نەڕۆن.
خۆ ئامادەكردنی پیاو بۆ ژنەكەی
گرنگە ئاماژە بەوە بكەم: سوننەتە پیاو خۆی ئامادە بكات بۆ ژنەكەی، ئەم باسەش بە چوونە خزمەتی پیشینان و پێشەوایان و چاكان دەیخەمەڕوو:
لە صەحیحی موسلمدا هاتووە: بە عائیشە دەوترێت:، كە پەیامبەری خوا دەهاتە ماڵەوە ﷺ یەكەم شت بەچی دەستی پێدەكرد؟ وتی: بە سیواك.
هەندێك لە زانایان دەڵێن: بۆ ئەوەی لەكاتی دیداری خێزانەكانی بۆنی دەمی خۆش بێت لەكاتی ماچكردن و هاوشێوەكانی!
ئەمە پەیامبەر و سەرمەشقەكەمان، كەچی موسڵمانی وا دەبینی ددانەكانی زەرد هەڵگەڕاوە، یان بەردەوام بۆن دەمی دێت!
هەروەها عائیشە دەڵێت: «كُنْتُ أُطَيِّبُ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم بِأَطْيَبِ مَا يَجِدُ، حَتَّى أَجِدَ وَبِيصَ الطِّيبِ فِي رَأْسِهِ وَلِحْيَتِهِ». واتە: خۆم پەیامبەری خوام ﷺ، بۆنخۆشدەكرد بە خۆشترنی بۆنێك هەیبوایە، تەنانەت بۆنەكەم لەناو سەر و ڕیشی دەبینی بریسكەی دەدا».
هەروەها لە صەحيحەيندا هاتووە لە عائیشەوە رضي الله عنها دەڵێت: «كُنْتُ أُطَيِّبُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ، فَيَطُوفُ عَلَى نِسَائِهِ ، ثُمَّ يُصْبِحُ مُحْرِمًا يَنْضَخُ طِيبًا».
واتە: خۆم پەیامبەری خوام ﷺ بۆنخۆشدەكرد، پاشان جووتبدەبوو لەگەڵ خێزانەكانی، پاشان سبەی ئیحرامی دەكرد عەتری لێدەچۆڕا یان عەتری لێ دەتكی».
هەروەها لە بوخاری عائیشە دەڵێت: لە عادە بوومە و قژی پەیامبەرم ﷺ شانە كردووە.
هەروەها شوارب گرتن لە سوننەتی فیترەتە. وەك لە بوخاری و موسلیمدا هاتووە.
بەڵام بەشێوەیەكی شەرعی خۆتان بڕازێننەوە، نەك ڕیشت بتاشی و جگەرە بخۆیت و بڵێیت: خۆم بۆ خێزانم دەڕازێنمەوە! بە بۆنی دەمتەوە دیارە!
لە عومەرەوە h دەگێڕنەوە توویەتی([65]): «بە ڕەنگی ڕەش بۆیە بكەن چونكە ژنەكانتان زیاتر حەزی لێدەكەن و تۆقێنەرە بۆ دووژمنەكانتان». بەڵام بە سەنەدەوە نەمدۆزیەوە.
لە عەبدوڵای كوری عەباسەوە هاتووە: «من خۆم بۆ ژنەكەم دەڕازێنمەوە وەك چۆن حەزدەكەم ئەو خۆی بۆ من بڕازێنێتەوە»،
هەروەها پیاوێكی قژشێواوی تۆزاوی لەگەڵ ژنەكەی دێنە خزمەت عومەری كوڕی خەتتاب، ژنەكەی وتی: یان من یان ئەمە! زانی ژنەكە حەزی بە پیاوەكەی نییە، بە پیاوەكەی وتی: بڕۆ خۆت بشۆ و تەراش بكە و نینۆكت بگرە و خۆت قۆز بكەوە، كە دواجار كابرا هاتەوە و بانگی ژنەكەی كرد، ئەویش سەرەتا نەیناسییەوە، كە ناسییەوە لە قسەكەی پاشگەز بوویەوە و پێكەوە گەڕانەوە ماڵەوە، عومەر وتی: ئاوها بۆ ژنەكانتان بكەن، والله ئەوان حەزدەكەن خۆتانیان بۆ بڕازێننەوە وەك چۆن ئێوە حەزدەكەن ئەوان خۆیان بۆتان بڕازێننەوە.
هەروەها یەحیای كوڕی عەبدوڕڕەحمانی حەنزەڵی دەڵێت([66]): «سەرێكمدا لە موحەممەدی كوڕی حەنەفییە، هاتە دەرەوە بە سەرشانێكی سوورەوە، ڕیشی دڵۆپ دڵۆپ عەتری لێدەهاتە خوارەوە لە باشترین عەتر، پێم وت: ئەمە چییە؟ وتی: ژنەكەم ئەمەی داوە بەسەر شانمدا، عەتریشی لێداوم، ئەوانیش حەز دەكەن ئێمە ئەوەیان بۆ بكەین، كە ئێمە حەزدەكەین ئەوان بۆمانی بیكەن».
عائیشە دەڵێت: لە دەورەدا بووم، خواردنەوەكەم دەخواردەوە، پاشان پەرداخەكەم دەدا بە پەیامبەری خوا ﷺ لێی بخواتەوە، ئەویش لە هەمان شوێندەمی منەوە دەیخواردەوە! وە ئێسكم دەخوارد، كە هەندێك گۆشتی پێوە بوو، لە دەورەش بووم، پاشان دەمدا بە پەیامبەری خوا ﷺ، ئەویش لە هەمان شوێندەمی منەوە دەیخوارد.
لەمەشەوە ڕووندەبێتەوە، كە وەكو شەهوەت نەیكردووە، چونكە خێزانەكەی لە سووڕی مانگانەدا بووە، بەڵكو وەكو موحیببەت و سۆز و خۆشەویستی كردوویەتی ﷺ، والله أعلم.
هەروەها عائیشە دەڵێت: پەیامبەری خوا ﷺ لە كۆشم ڕاكشاوە قورئانی خوێندوە منیش لە دەورەدا بووم.
هەروەها لە بوخاری و موسلیمدا هاتووە، كە پەیامبەری خوا ﷺ پێشبڕكێی لەگەڵ عائیشەدا كردووە.
هەروەها لە هەردووكیاندا هاتووە لە عائیشەوە دەڵێت: من و پەیامبەری خوا ﷺ لەیەك تەشتدا غوسلمان دەكرد، پێش من دەستی دەبرد بۆ جامە ئاوەكە و منیش دەموت: دایبنێ بۆ من، داینێ بۆ من! هەردووكیشمان لەشمان گرانبوو.
وەك دەبینی تەنانەت لەكاتی خۆشۆردنیش یاری و گەمەیان كردووە.
قوتوبی لە ڕاڤەی {ولهن مثل الذي عليهن بالمعروف}، وتەكەی ئیبن عەبباسی پێشوو دەهێنێت، وردەكارییەك باسدەكات لای جگە لەو نەمبینی، لەبەر گرنگییەكەی ئەوەندەی دەهێنم بۆ باسەكەی ئێمە بگونجێت، دەڵێت([67]): «زانایان دەڵێن: جوانی و ڕازاوەیی پیاوان بە گوێرەی حاڵیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت، بەگوێرەی نیانی و كارامەیی و ڕێكهاتنیان دەیكەن، چونكە هەندێك جوانی دەكرێت لە كاتێكدا گونجاو بێت و لەكاتێكی دیكەدا گونجاو نەبێت، وە ڕازاوەییەك بۆ پیاوان گونجاوە و ڕازاوەییەك بۆ گەنجان، ئەوەی ئەم، بۆ ئەو گونجاو نییە. پۆشاكیش هەروەها، هەموو ئەمانەش بۆ بەجێگەیاندنی مافەكانە، بۆ ئەوەی لای ژنەكەی بەشێوەیەك ڕازاوە بێت پێی دڵخۆش بێت و چاوی دابگرێت لە ئاست پیاوانی دی. چاوڕەشتن بۆ هەندێك جوانە و بۆ هەندێك نەخێر. بەڵام بۆن و سیواك و پاككردنەوەی نێوان دانەكان و پاكوخاوێنی و نینۆك گرتن ئەمانە بۆ هەموو كەسێك گونجاون. پاشان لەسەر پیاوە ئاگاداری ئەو كاتانە بێت، كە ژنەكەی پێویستی پێیەتی بۆ ئەوەی تێری بكات و بێ پێویستی بكات لە چاولەدەری. ئەگەریش كابرا بینی توانای نییە مافی ژنەكە لەناو جێگادا بدات با دەرمانی زیادكردنی جووتبوون و بەهێزكردنی شەهوەت بخوات بۆ ئەوەی ژنەكەی پاك ڕابگرێت».
گرنگیدانی ئافرەت بە ڕازاوەیی خۆی
پێش كۆتایی ئاماژە بەوە بكەم، كە پێویستە ئافرەتیش گرنگی بە خۆی بدات و خۆی بڕازێنێتەوە بۆ پیاوەكەی لە كاتی سەرجێییدا و بۆن لە خۆی بدات و جلوبەرگی جوان بپۆشێت، بە شێوازێك سەرنجی بۆ خۆی ڕابكێشێت، ئەو پارە و پولەی خەرجی دەكات لە كڕینی هەندێك شتی بێ نرخ و بێ كەڵكدا، با خەرجی بكات لە كڕینی هەندێك پۆشاكدا، كە ژیانی خێزانییان درێژە و برەو پێبدات. نەك بۆ دەرەوە نیو سەعات بۆ سەعاتیك خۆی ڕێك بخات بەڵام بۆ ناو جێگاكەی بەو كراسەكەوە بخەوێت، كە چێشتی پێ لێناوە!
سوودەكانی جووتبوون
لە كۆتاییدا بڵێم: ئیبن قەیم لەبارەی سوودەكانی جووتبوونەوە دەڵێت([68]): لە جووتبوون، تەواوی چێژ و، تەواوی چاكەی تێدایە لەگەڵ خۆشەویستەكەیدا، هەروەها دەستەكەوتنی پاداشت و، پاداشتی صەدەقەكردن و، خۆشی دەروون و، ڕۆیشتنی بیرۆكە خراپەكانی تێدایە بۆ كەسەكە، هەروەها سووكبوونەوەی ڕۆح و، ڕۆیشتنی چڕی و خەستی گیانی و، سووكی لاشەیی و، ڕێكبوونەوەی مەزاج و هەوەسی تێدایە، هەروەها تەندرووستی دەهێنێت و، ماددە خراپەكان ڕەتدەكاتەوە، خۆ، ئەگەر ئەمانە؛ ڕووخسارێكی جوان و ڕەوشتێكی چاك و عیشقێكی زۆر و زەوەند و حەزێكی تەواو و چاوەڕێكردنی پاداشتی= لەگەڵدا بێت، ئەوە ئەو چێژ و لەززەتەیە، كە شان لێدەری نییە، بەتایبەت، ئەگەر بە تەواوی و كامڵی ڕووبدات، چونكە كامڵ نابێت هەتاوەكو هەموو پارچەیەكی لاشە بەشی خۆی لە لەززەت و چیژ نەبات؛ جا چێژوەرگرتنی چاو بە تەماشاكردنی خۆشەویستە و، هی گوێش بە بیستنی وتەكانییەتی و، لووتیش بە بۆنكردنییەتی و، دەمیش بە ماچكردنی و، دەستیش بە بەركەوتنی...».
هەر بۆیە دەروون بە تەواوی تووشی سكون (ئارامی، کپی و هێوری) نایەت (مەگەر لەسایەی ژنێكی صاڵحانەوە، هەر بۆیە بە ژن وتراوە «سكون» لەبەر ئەوەی دەروون ئارامدەگرێت لەپەنایدا، خوای گەورە دەفەرموێت: {وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا} [الروم: 21]. تەواوی نیعمەتیش ئەوەیە شادی خۆشەویستە بە ڕەزامەندی پەروەردگارەكەی و، چاوەڕێی پاداشت بكات لەو چێژ و لەززەتە، بە ئومێدی ئەوەی تەرازووی پێ قورس ببێت.
هەر بۆیە خۆشەویستترین شت لای شەیتان ئەوەیە پیاوێك و خۆشەویستەكەی لەیەكتر جیا بكاتەوە بۆ ئەوەی هەریەكەیان بڕوات بە حەرام جێی ئەوی تر پڕ بكاتەوە، وەك لە صەحیحی موسلیمدا هاتووە: «إنَّ إبْلِيسَ يَضَعُ عَرْشَهُ علَى الماءِ، ثُمَّ يَبْعَثُ سَراياهُ، فأدْناهُمْ منه مَنْزِلَةً أعْظَمُهُمْ فِتْنَةً، يَجِيءُ أحَدُهُمْ فيَقولُ: فَعَلْتُ كَذا وكَذا، فيَقولُ: ما صَنَعْتَ شيئًا، قالَ ثُمَّ يَجِيءُ أحَدُهُمْ فيَقولُ: ما تَرَكْتُهُ حتَّى فَرَّقْتُ بيْنَهُ وبيْنَ امْرَأَتِهِ، قالَ: فيُدْنِيهِ منه ويقولُ: نِعْمَ أنْتَ».
هەروەها لە «سونەن»ەكاندا هاتووە لە پەیامبەری خواوە ﷺ: «أَبْغضُ الحَلال إلى الله الطَّلاق». فەرموودەكە لاوازە، بەڵام لەڕووی واتاوە دوور نییە. چونكە بە یەگكەیشتنی دوو خۆشەویست و ژن و مێردێك لای خوا زۆر خۆشەویستە، بۆیە لای ئیبلیس ناخۆشترین شتە، بۆیە تەڵاقی زۆر لا خۆشەویستە، «هەر بۆیە زۆربەی عاشقەكان لە سەربازەكانی ئیبلیسن».
هەر بۆیە پەیامبەری خوا ئامامۆژگاری گەنجان دەكات بە ژنهێنان، كە بەسوودترین دەرمانە بۆیان: لە صەحيحەيندا هاتووە: «يا معشر الشباب! من استطاع منكمُ الباءَة؛ فليتزوجْ، فإنَّهُ أغضُّ للْبَصر، وأحْصَنُ للْفَرْج». لە لەفزێكی تردا: «عليكُم بالباءة …»، دەقی یەكەم بە سەڵتەكان دەفەرموێت: ژن بهێنن، هی دووەم واتە: جووت ببن! چونكە «الباءة» ناوێكە لە ناوەكانی جووتبوون «الوطء».
ئافرەت دەتوانێت داوای سەرجێیی بكات
سەبارەت بەوەی: ئایا درووستە ئافرەت داوای سەرجێیی بكات؟
بەڵێ درووستە، ئەمەش زانایان باسیان لێوە كردووە([69])، تەنانەت حەنەفییەكان و هەندێكی شافعییەكان دەڵێن:، ئەگەر ئافرەت داوای سەرجێیی بكات ئەوا دادگا پیاوەكە ناچار دەكات لەسەری، وردەكارییەكی تێدایە لەلای مەزهەبەكان پێشتر گوزەرمان پێداكرد. تەنانەت ئەوانەشی دەڵێن: واجب نییە وەك زۆربەی شافعییەكان، بەڵام دەڵێن: باشترە چونكە زیان بە ئافرەتەكە دەگەیەنێت، یان خراپی دەكات. پەیامبەریش ﷺ دەفەرموێت: «لا ضرر ولا ضرار». دەی كارێك سەر بۆ ئەمە بكێشێت حوكمی حەرام دەیگرێتەوە والله أعلم.
دەستبازیكردن پێش جووتبوون و لەسەرجێیی پیاو چاوەڕێ دەكات تا ژنەكەشی تەواو دەبێت
سەبارەت بە دەستبازی پێش جووتبوون و پیاو چاوەڕێ دەكات تا ژنەكەشی تەواو دەبێت: سوننەتە پیاو پێش جووتبوون یاری و دەستبازی لەگەڵ ژنەكەیدا بكات و یەكسەر جووت نەبێت لەگەڵیدا، بەڵگەی ئەمەش فەرموودەكەی پەیامبەری خوایە ﷺ، كاتێك بینی جابر بێوەژنێكی زۆر گەورەتر لەخۆی هێناوە و كچە عازەبێكی هاوتەمەنی خۆی نەهێناوە، پێی فەرموو: «فَهَلَّا جَارِيَةً تُلَاعِبُهَا وَتُلَاعِبُكَ وَتُضَاحِكُهَا وَتُضَاحِكُكَ» واتە: «جابر، ئەی بۆ كیژە عازەبێكت نەهێنا گاڵتە و یاری و دەستبازی([70]) لەگەڵدا بكەیت و ئەویش یاری و دەستبازیت لەگەڵدا بكات، پێكەوە پێبكەنن»، ئەویش وتی: باوكم هەندێك كچی بچوكی بەجێهێشتووە، حەزمكرد ئافرەتێكی گەورەی ئەزمووندار بهێنم فێریان بكات و پەروەردەیان بكات! نەك یەكێك بهێنم هاوتەمەنی خۆیان بێت.
مامۆستامان موحەممەد بن عەلی بن ئادەم ئەثیوبی دەڵێت([71]): «في رواية: «وتضاحكها، وتضاحكك». وهو مما يؤيّد أنه من اللعب. ووقع عند الطبراني: وقال فيه: «وتَعَضّها، وتعضّك»([72]). وفي رواية: «تداعبها وتداعبك» بالدال المهملة بدل اللام، من المداعبة، وهو المزح. ووقع في رواية لأبي عُبيدة: «تُذاعبها، وتُذاعبك» -بالذال المعجمة بدل اللام.
وأما ما وقع في رواية محارب المتقدّمة بلفظ: «ما لك وللعَذَارَى ولِعَابها»، فقد ضبطه الأكثر بكسر اللام، وهو مصدر من الملاعبة أيضًا، يقال: لاعب لِعابًا وملاعبةً، مثل قاتل قتالاً ومقاتلةً. ووقع في رواية المستملي بضمّ اللام، والمراد به الريق، وفيه إشارةٌ إلى مصّ لسانها، ورَشف شفتيها، وذلك يقع عند الملاعبة والتقبيل، وليس هو ببعيد، كما قال القرطبيّ».
واتە: «لەڕیوایەتێكدا: لەگەڵیدا ڕاببوێری و ئەویش لەگەڵتدا ڕاببوێرێت، لە فەرموودەیەكی تردا دەڵێت: گازی لێبگری و گازت لێبگرێت، لە ڕیوایەتێكی دیكەدا: ئەی بۆ كیژە عازەبێكت نەهێنا و لیكی بخۆیتەوە و زمانی بمژی و لێوی بمژی، ئەمەش لەكاتی یاریكردن و ماچكرندا ڕوو دەدات، ئەم واتایەش دوور نییە وەك قورتوبی دەڵێت».
هەروەها لە فەرموودەیەكدا، كە ڕاجیایی هەیە لەبارەی سەنەدەكەیەوە بە ڕاشكاوی باسی ئەمە كراوە:
ئەوەتا پەیامبەری خوا e دەفەرموێت([73]): «إِذَا جَامَعَ الرَّجُلُ أهْلَهُ، فلْيَصْدُقْها ، ثُمَّ إذا قَضَى حَاجَتَهُ، فَلَا يُعْجِلْهَا حَتَّى تَقضِىَ حَاجَتَهَا».
واتە: «ئەگەر پیاو لەگەڵ ژنەكەیدا جووت بوو، ئەوا با ڕاستگۆیانە و دڵسۆزانە لەگەڵیدا جووت ببێت، واتە: با بەچاكی و بە هێز و قوەتەوە لەگەڵیدا بیكات([74])، ئەگەریش زووتر لێبوویەوە با پەلە نەكات تا ئافرەتەكەش تەواو دەكات».
ئیبن قودامە دەڵێت([75]): «ولأنَّ فى ذلك ضَرَرًا عليها، ومَنْعًا لها مِن قَضاءِ شَهْوتِها».
واتە: «لەبەرئەوەی ئەمە زیانی بۆ ئافرەتەكە تێدایە و ڕێگری لێدەكات شەهوەتەكەی خاڵی بكات».
هەروەها لە فەرموودەیەكی دیكەدا باسی ئەمە كراوە: «ثَلَاثَةٌ مِنَ الجَفَاءِ: وأن يكون بين الرجل وأهله وقاعًا من غير أن يُرْسِلَ رسولا: المزاحَ والقُبَلَ، لا يَقَعْ أَحَدُكُمْ عَلى أَهْلِهِ مثل البَهِيْمَة على البهيمة». واتە: «سێ شت لە ساردبوون و دڵڕەقی و لالووتییە: یەكێكیان ئەوەیە جووتبوون لەنێوان ژن و مێرددا ڕووبدات بەبێ ئەوەی پیاوەكە نێردراوێك بنێرێت، نێردراو چییە؟ گاڵتە و یاریكردنەكان و ماچەكان، با كەسێك لە ئێوە وەك ئاژەڵ نەڕمێت بەسەر ژنەكەیدا وەك چۆن ئاژەڵێك دەكەوێت بەسەر ئاژەڵێكی دیكەدا».
بەڵام حافزی عێڕاقی كوردی دەڵێت: «منكر»ە([76]). واتە: سەنەدەكەی زۆر لاوازە.
بەڵام نەجمەددینی غەززی دەڵێت: واتاكەی قەبوڵكراوە، وە دڵدانەوەی ژن و یاری لەگەڵكردنی و فەزڵی، بنەمای تۆكمەی لە سوننەتدا هەیە... پاشان هەندێك فەرموودە باسدەكات، كە هەموویمان پێشتر باس كرد، تا دەڵێت: «وە تەڕقوفیی (التَّرْقُفِيّ)([77]) لە «جزء» ەكەی دەگێڕێتەوە، كە پەیامبەری خوا ﷺ زمانی ژنەكانی مژیووە». بەڵام ئەمەش لاوازە([78]).
پاشان شیعرێكی باوكی دەهێنێت، وتوویەتی:
«وَذَكَرَتْ عائِشَةٌ أَنَّ النَّبِيْ … كانَ إِذا قَبَّلَ حالَ اللَّعِبِ
بَعْضَ نِسائِهِ يَمُصُّ مِنْها … لِسانَها أَخْرَجَ هَذا عَنْها
ابْنُ عَدِيٍّ وَكَذا أُخْرِجَ عَنْ … أَبِي هُرَيْرَةٍ بِإِسْنادٍ حَسَنْ
رَفَعَهُ أَنَّ الإِلَهَ يَعْجَبُ … مِنْ رَجُلٍ لأَهْلِهِ يُلاعِبُ
فَيَكْتُبُ اللهُ لَهُ أَجْرَيْنِ … وَيَجْعَلُ اللهُ بِهِ رِزْقَيْنِ
لَهُ وَلِلزَّوْجَةِ ثُمَّ قِيلَ لا … حَيوانَ غَيْرَ بَشَرٍ قَدْ قَبَّلا
إِلَاّ الْحَمامَ إِنَّهُ يُقَبِّلُ … وَمَعَهُ رَشْفًا وَمَصًّا يَفْعَلُ».
هەر بە دوای ئەوەدا دەڵێت: «لەو شتانەی چوێنراوە بە ئاژەڵ: ئەوەیە كابرا پەلە بكات لە زووئاوهاتنەوەی؛ بەوە لە ئاژەڵ چووە، چونكە ئەسپ و كەر و مانگا و هاوشێوەكانیان لە مێینەكەی دەدات، هەر، كە ئاوی هاتەوە دەریدەكات، ئاوڕ ناداتەوە بە پێویستی ژنەكە. ئەمەش ئیبن ئەلحاج بە دەق باسی كردووە.
غەززالی دەڵێت([79]): «وليقدم التلطف بالكلام والتقبيل». واتە: «با پێش جووتبوون قسەی نەرم بكات و ماچی بكات».
ئیبن قودامە دەڵێت([80]): «ويُسْتَحَبُّ أَنْ يُلَاعِبَ امرأتَه قبلَ الجِمَاعِ؛ لتَنْهَضَ شهوتُها، فتنالَ مِن لذَّةِ الجماعِ مثلَ ما نالَه. وقد رُوىَ عن عمرَ بنِ عبدِ العزيزِ، عن النَّبِىِّ صلى الله عليه وسلم، أنَّه قال: «لَا تُوَاقِعْهَا إِلَّا وَقَدْ أَتَاهَا مِنَ الشَّهْوَةِ مِثْلُ مَا أَتَاكَ، لِكَيلَا تَسْبقَهَا بِالْفَرَاغِ». قلتُ: وذلك إلىَّ؟ قال: «نَعَمْ، إِنَّكَ تُقَبِّلُهَا، وَتَغْمِزُهَا، وتَلْمَسُهَا ، فَإِذَا رَأَيْتَ أَنَّهُ قَدْ جَاءَهَا مِثْلُ مَا جَاءَكَ، وَاقَعْتَهَا». فَإِنْ فرَغَ قبلَها، كُرِهَ له النَّزْعُ حتَّى تفْرُغَ؛ لما روَى أنسُ بنُ مالكٍ. ولأنَّ فى ذلك ضَرَرًا عليها، ومَنْعًا لها مِن قَضاءِ شَهْوتِها».
واتە: «سوننەتە پێش جووتبوون دەستبازی لەگەڵ ژنەكەیدا بكات، بۆ ئەوەی شەهوەتی ژنەكەی هەستێنێت و ئەویش چێژ لە جووتبوونەكە وەربگرێت وەك چۆن پیاوەكە چێژی لێوەردەگرێت، دەگێڕنەوە لە عومەری كوڕی عەبدولعەزیزەوە لە پەیامبەری خواوە فەرموویەتی: «لەگەڵ ژنەكەت جووت مەبە تا وەك خۆت شەهوەت و ئارەزووی بۆ دێت، بۆ ئەوەی پێش ئەو لێنەبیتەوە»» ڕاویەكە دەڵێت: بۆ ئەوە لای منە؟ واتە: من دەبێت شەهوەتی هەستێنم؟ وتی: بەڵێ، تۆ ماچی دەكەیت و چاوی لێدادەگریت و دەستی پێدا دەهێنیت، هەر، كە بینیت ئەویش ئارەزووی هەستا وەك خۆت ئەوسا جووتدەبیت لەگەڵیدا». خۆ، ئەگەر پێش ئافرەتەكە تەواو بوو، ئەوا كەڕاهەتی هەیە زەكەری دەربهێنێت تا ئافرەتەكەش تەواو دەبێت؛ لەبەر فەرموودەی: «با ڕاستگۆیانە لەگەڵیدا جووتببێت... چونكە ئافرەتەكە زیانی پێدەگات و ڕێگر دەبێت ئەویش خۆی بەتاڵ بكاتەوە».
لە ڕاستیدا فەرموودەی یەكەمی ئیبن قودامە لاوازە و هی دووەمی -وەك باسكرا- جێی ڕاجیاییە، بەڵام لەڕووی فیقه و واتاوە، هەردووكی تەواون و ڕاستن.
هەروەها ئیبن موفلیح دەڵێت([81]): «وَلَا يَنْزِعُ إِذَا فَرَغَ قَبْلَهَا حَتَّى تَفْرُغَ... لأِنَّ في ذلك ضررًا عليها، ومَنعًا لها من قَضاءِ شَهوتِها... ويُستحَبُّ له أنْ يُلاعِبَ امرأتَه عندَ الجماع؛ لتَنهَضَ شهوتُها، فتنالَ من لذَّةِ الجماع مِثلَ ما نالَه».
واتە: «ئەگەر تەواو بوو، ئەوا پێش ژنەكەی عەورەتی دەرناكات تا ئەویش لێدەبێتەوە، چونكە ئەوە زیانی بۆ ئەو تێدایە و، ڕێگرە لەوەی شەهوەتی خاڵی بكات ... وە سوننەتە لەپێش جووتبوون دەستبازی لەگەڵ ژنەكەیدا بكات بۆ ئەوەی شەهوەتی هەستێت، بۆ ئەوەی ئەویش تاموچێژی جووتبوون بكات وەك چۆن ئەمیش چێژی لێبینیووە».
موناوی لە شیكردنەوەی «فلا یعجلها»دا دەڵێت([82]): واتە: «با پەلە نەكات و بڕوات لەكاتێكدا هێشتا ئافرەتەكە ئارەزووی تەواو نەبووە، بەڵكو چاوەڕێی دەكات تا ئەویش تەواو دەبێت، بۆیە دوورناكەوێتەوە و لاناچێت هەتاوەكو بۆی ڕووندەبێتەوە ئەویش پێویستی خۆی تەواوكردووە؛ چونكە ئەمە لە جوان هاوژینیی و عیففەتخوازی و مامەڵەكردنە بە ڕەوشتی بەرز و نەرمونیانی. لە ڕیوایەتێكدا: لەگەڵ خۆداپۆشین و لێومژین و جوڵاندنی مەمكەكان. هەر لەم فەرموودەوە ئەو سوودەی تێدایە، كە، ئەگەر كابرا زوو ئاوی دەهاتەوە و نەیدەتوانی چاوەڕێی ژنەكەی بكات تا ئەویش ئاوی دێتەوە ئەوا موستەحەبە بۆی چارەسەرێك وەربگرێت ئاوهاتنەوەی دوابخات چونكە ئەمە وەسیلەی سوننەتێكە، وەسیلەش حوكمی مەبەستەكەی هەیە».
هەروەها غەززالی دەڵێت([83]): «ثُمَّ إِذَا قَضَى وَطَرَهُ فَلْيَتَمَهَّلْ عَلَى أَهْلِهِ حتى تقضي هي أيضاً نهمتها فإن إنزالها ربما يتأخر فيهيج شهوتها ثم القعود عنها إيذاء لها، والاختلاف في طبع الإنزال يوجب التنافر مهما كان الزوج سابقاً إلى الإنزال، والتوافق في وقت الإنزال ألذ عندها ليشتغل الرجل بنفسه عنها فإنها ربما تستحي».
واتە: پاشان، ئەگەر خۆی خاڵی كرد با چاوەڕێی ژنەكەی بكات بۆ ئەوەی ئەویش حەزەكەی تەواو بكات، چونكە لەوانەیە ئاوهاتنەوەی درەنگ بكەوێت، وە ئەویش ئارەزووی بخرۆشێت، ئیتر پیاو هەر وا وازی لێبهێنێت ئازار بە ئافرەتەكە دەگات، وە جیاوازی لە كاتی ئاوهاتنەوەی هەردووكیان دەبێتە مایەی لێک وەدوورکەوتن، وە پێكەوە ئاوهاتنەوەیان بەچێژترە لەلای ژنەكە جا پیاو بەخۆی ئەوە بكات چونكە لەوانەیە هاوژینەكە شەرم بكات.
هەروەها زەكەریا ئەنصاری دەڵێت: ««وَيُسَنُّ مُلَاعَبَةُ الزَّوْجَةِ» إينَاسًا وَتَلَطُّفًا لِخَبَرِ الصَّحِيحَيْنِ: «هَلَّا تَزَوَّجْت بِكْرًا تُلَاعِبُهَا وَتُلَاعِبُك» «إنْ لَمْ يَخَفْ مَفْسَدَةً» مِنْ ذَلِكَ فَإِنْ خَافَهَا لَمْ يُسَنَّ بَلْ قَدْ يُمْتَنَعُ».
هەروەها ئەحمەد بن عەبدولعەزیزی مللیباری هیندی الفناني الشافعي (م 987 ك) دەڵێت([84]): «ويسن ملاعبة الزوجة إيناسا، وأن لا يخليها عن الجماع كل أربع ليال مرة بلا عذر، وأن يتحرى بالجماع وقت السحر، وأن يمهل لتنزل إذا تقدم إنزاله، وأن يجامعها عند القدوم من سفره، وأن يتطيبا للغشيان... وأن يناما في فراش واحد والتقوي له بأدوية مباحة بقصد صالح: كعفة ونسل وسيلة([85]) لمحبوب فليكن محبوبا فيما يظهر».
واتە: «سوننەتە پیاو یاری لەگەڵ ژنەكەی بكات بۆ خەمڕەوێنی و هاودەمی، وە سوننەتە چوار شەو جارێك جووتببێت، وازنەهێنێت مەگەر عوزرێكی هەبێت، وە لەكاتی سەحەر و بەرەبەیان جووت ببێت، ئەگەریش پێش ژنەكەی ئاوی هاتەوە چاوەڕی بكات تا ئەویش ئاوی دێتەوە، وە لەكاتی گەڕانەوە لەسەفەر جووت ببێت لەگەڵیدا، وە سوننەتە پێش جووتبوون خۆیان بۆنخۆشبكەن و، لەیەك جێگا بخەون، وە بە دەرمانی حەڵاڵ خۆیانی بۆ بەهێز بكەن بە مەبەستی چاك و خێر وەك داوێنپاكی و وەچە خستنەوە».
درووستە پیاو بە دەستی یاری بە دامێنی خێزانی بكات
سەبارەت بەوەی: ئایا درووستە پیاو بە دەستی یاری بە دامێنی خێزانی بكات؟ دەڵێین: پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿نِسَاؤُكُمْ حَرْثٌ لَكُمْ فَأْتُوا حَرْثَكُمْ أَنَّى شِئْتُمْ﴾ [البقرة: 223]. واتە([86]): «ژنەكانتان شوێنی كێڵگەی منداڵەكانتانن، جا چۆنتان ویست و لە كوێوە ویستان و بە چ شێوازێك حەزتان لێبوو بچن كێڵگەكەتان بكێڵن».
﴿فَأْتُوا﴾ (بچنە لایان) لێرەدا مەبەست پێی جیماعە([87]).
ئیبن عەبباس دەڵێت([88]): «واتە: چۆنی ویست جووتدەبێت لەگەڵیدا مەگەر لە كۆمەوە نەبێت یان لەكاتی دەورەدا».
هەروەها دەڵێت([89]): «واتە: جووت ببن لەگەڵ ژنەكانتاندا لە پێشەوە، لە دواوە، وە بە هەر حاڵ و شێوازێك ویستت تەنها لە كۆمەوە نا و لە دەورەدا نەبێت».
ئیبن كەعب دەڵێت([90]): «واتە: بڕۆنە لای ژنەكانتان بە ڕاكشانەوە، بە پێیوە، بە لایە، لە پێشییەوە، لە دوایەوە چۆنت ویست بەمەرجێ بۆ دامێنی بێت».
نزیك لەوەش لە قەتادەوە هاتووە([91]).
عیكریمە دەڵێت([92]): «واتە: چۆنتان ویست لە پشتی ژنەكانتانەوە یان بەسەر سكیانەوە تەنها كۆم نا».
موجاهید دەڵێت([93]): «واتە: بڕۆنە لای ژنەكانتان بە هەر شێوازێك ویستان بۆ جگە لە كۆمیان»
هەروەها بە سەنەدێكی حەسەن لە عەبدوڵای كوڕی عەلییەوە (یەكێكە لە تابعین) هاتووە، دەڵێت: پێم گەیشتووە، كە هەندێك لە هاوەڵان دانیشتوون، پیاوێكی جووش نزیكییان بووە، هەندێكیان وتوویانە: من دەچمە لای ژنەكەم لەكاتێكدا ڕاكشاوە، ئەوی تر وتی: من دەڕۆمە لای لە كاتێكدا بەپێوەیە، یەكێكی تریان وتی: من دەڕۆمە لای لە كاتێكدا بەلادا كەوتووە و لە پشتیەوە دەڕۆمە لای، كابرای جوو پێیان دەڵێت: ئێوە وەك ئاژەڵ وان، بەڵام ئێمە تەنها بە یەك شێواز جووتدەبین لەگەڵیاندا، ئەوەبوو ئەو ئایەتە دابەزی.
لە تەفسیری نەسەفییدا هاتووە دەڵێت([94]): «واتە: بڕۆنە لای ژنەكانتان وەك چۆن دەڕۆنە ناو كێڵگەكانتان لە هەر لایەكەوە ویستتان، هیچ لایەكتان لەسەر قەدەغە نییە».
جا بێگومان درووستە ژن و مێرد بە هەموو شێوازێك چێژ لەیەكتر وەربگرن مەگەر لە كۆمەوە بێت، یان لە بێنوێژی بێت و هاوشێوەكانی، ئەگەرنا بە هەموو شێوازێك چێژ وەرگرتن درووستە ژن و مێرد چێژ لەیەكتر وەربگرن.
الفناني الشافعي دەڵێت([95]): «يجوز للزوج كل تمتع منها بما سوى حلقة دبرها ولو بمص بظرها أو استمناء بيدها لا بيده».
واتە: «بۆ مێرد درووستە هەموو چێژێك لە ژنەكەی وەربگرێت جگە لە ئەڵقەی كۆمی، تەنانەت درووستە قیتکە (میتکە)ی ژنەكەی بمژێت، یان ژنەكەی بە دەستی ئاوی بۆ بهێنێتەوە، نەك بە دەست پیاوەكە». واتە: درووست نییە پیاوەكە بە دەستی خۆی ئەوە بكات.
· هەروەها ئیمامی شافعی دەڵێت([96]): «فأمّا التَّلَذُّذُ -بغيرِ إيلاجٍ- بين الألْيَتَيْنِ، فلا بأسَ». اهـ. واتە: «چێژ وەرگرتن لەئافرەت درووستە بەبێ عەورەت خستنە ناو كۆم، هیچی تێدا نییە بیخاتە بەین سمتەكان».
· ئیبن قودامە دەڵێت([97]): «ولا بأسَ بالتَّلذُّذِ بها بينَ الألْيَتَيْنِ مِن غيرِ إيلَاجٍ؛ لأنَّ السُّنّةَ إنما وردتْ بتَحْريمِ الدُّبُرِ، فهو مَخْصوصٌ بذلك، ولأنَّه حُرِّمَ لأجلِ الأذَى، وذلك مخصوصٌ بالدُّبُرِ، فاخْتَصَّ التَّحريمُ بِه» واتە: «درووستە چێژ وەربگیرێت لە نێوان سمتەكانی ئافرەت بە بەبێ عەورەت خستنە ناو كۆم، چونكە فەرموودەكان كۆمیان حەرام كردووە، بۆیە حەرامەكە تایبەتە بەوەوە، هەروەها حەرامكراوە لەبەر ئازار، ئەوەش تایبەتە بە كۆمەوە، بۆیە حەرامەكە تایبەتە بەوەوە».
· هەروەها شەرەفەدین ئیسماعیل ئیبن مقری یەمەنی شافعی لە «روض الطالب» دا دەڵێت و زەكەریا ئەنصاری شیدەكاتەوە و دەرەوەی كەوانەكان هی ئەوە ([98]): ««فِيمَا يَمْلِكُهُ الزَّوْجُ» مِنْ الِاسْتِمْتَاعِ مِنْ زَوْجَتِهِ «وَيَمْلِكُ الِاسْتِمْتَاعَ» مِنْهَا «بِمَا سِوَى حَلْقَةِ دُبُرِهَا» وَلَوْ فِيمَا بَيْنَ الْأَلْيَتَيْنِ أَمَّا الِاسْتِمْتَاعُ بِحَلْقَةِ دُبُرِهَا فَحَرَامٌ بِالْوَطْءِ خَاصَّةً». واتە: «ئەوەی بۆ مێرد هەیە لەچێژ وەرگرتن لە ژنەكەی: دەتوانێت بە هەموو شێوەیەك چێژ لەژنەكەی وەربگرێت جگە لە ئەڵقەی كۆمی، تەنانەت درووستە چێژ لە نێوان سمتەكان وەربگرێت، بەڵام ئەڵقەی كۆمی حەرامە چێژی لێوەربگرێت».
جا لەو چێژ وەرگرتنانەی تر:
درووستە پیاو بە دەستی یاری بە دامێنی ژنەكەی بكات، ئەمەش بە كۆدەنگی زانایان([99]). بەڵكو شەبڕامەڵسی دەڵێت: «الْخِلَافُ الَّذِي فِي النَّظَرِ إلَى الْفَرْجِ لَا يَجْرِي فِي مَسِّهِ لِانْتِفَاءِ الْعِلَّةِ، وَلَمْ أَرَ أَحَدًا قَالَ بِتَحْرِيمِ مَسِّ الْفَرْجِ لَهُ وَإِنْ كَانَ وَاضِحًا لَمْ يُصَرِّحُوا بِذَلِكَ، وَرَأَيْت فِي كُتُبِ الْحَنَفِيَّةِ أَنَّهُ لَا بَأْسَ بِالرَّجُلِ أَنْ يَمَسَّ فَرْجَ امْرَأَتِهِ، وَالْمَرْأَةُ أَنْ تَمَسَّ فَرْجَ زَوْجِهَا سُبْكِيٌّ اهـ. وَلَعَلَّ وَجْهَهُ أَنَّهُ مُحَرِّكٌ لِلشَّهْوَةِ بِلَا ضَرَرٍ يَتَرَتَّبُ عَلَيْهِ»([100]).
واتە: «كەسم نەبینیووە لە زانایان وتبێتی: حەرامە دەست بدرێت لە دامێن، لە كتێبی حەنەفییەكانیش بینیومە دەڵێن: هیچی تێدا نییە دەستبدرێت لە عەورەتی یەكتر. هۆكاری درووستی ئەمەش ئەوەیە:، كە ئارەزوو دەجوڵێنێت بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی هەبێت».
بورهانەدین ئیبن مازەی بوخاری حەنەفی (م 616) دەڵێت([101]): «سألت أبا حنيفة رضي الله عنه عن الرجل يمس فرج امرأته وتمس هي فرجه ليَتَحَرَّك عليها؛ هل ترى بذلك بأساً؟ قال: [لا] ، أرجو أن يعظم الأجر».
واتە: ئەبو یوسف پرسیاری لە ئەبو حەنیفە كردووە لەبارەی پیاوێكەوە دەستدەدات بە دامێنی ژنەكەیەوە و ئەو دەستدەدات بە عەورەتی پیاوەكەیەوە بۆ ئەوەی ئارەزووی بۆ ئافرەتەكە بجوڵێت، ئایا ئەمە هیچی تێدایە؟ وتی: نەخێر، ئومێد دەكەم ئەجریان گەورەتر بێت».
هەروەها پرسیار لە ئەصبەغ (م 225 ك) كرا -قوتابی قوتابییەكانی مالك و گەورە زانای مالكییەكان-([102]): «أينظر الرجل إلى فرج امرأته؟ فقال: نعم ويلحسه بلسانه».
بەڵكو ئەم وەڵامە دەدرێتە پاڵ ئیمامی مالكەوە([103])! هەروەها وتەی ئیبن وەهبە لەدەرەوەی «المدونە»([104]).
واتە: «ئایا درووستە پیاو تەماشای دامێنی ژنەكەی بكات؟ وتی: بەڵێ، درووستە بە زمانیشی بیلێسێتەوە».
ڕاستیدا مرۆڤ ئەم شتانە دەنووسێت زۆریشی پێ ناشیرین و گەنە، بەڵام بۆ ئەوەی شتێك حەرام نەكرێت و حەرام نەبێت!
تەنانەت هەندێك لە ڕاویەكان وشەی: «دەیلێسێتەوە» دەسڕنەوە لە نوسخەكانی خۆیان، چونكە پێی ناشیرین بووە، یان هەندێكیان وشەی: «بە زمانی» دەسڕنەوە چونكە گەنترە، زانایان ئەم جۆرە ڕوونكردنەوانەیان پێ درووستە بۆ ئەوەی شتێك لە خەڵك حەرام نەكرێت، كە حەرام نییە([105]).
هەروەها كاشانی دەڵێت: «من أحكام النكاح الصحيح حل النظر والمس من رأسها إلى قدميها حالة الحياة؛ لأن الوطء فوق النظر والمس، فكان إحلاله إحلالا للمس والنظر من طريق الأولى»([106]).
واتە: «لە حوكمەكانی هاوسەرگیری صەحیح ئەوەیە تەماشاكردن و دەستپێوەدان حەڵاڵ دەبێت لە تەوقی سەرەوە بۆ پێیەكانی تا لە ژیاندایە، چونكە پیاو جووتبوونی بۆ هەیە، ئەوەش زیاترە لە تەماشاكردن و بەركەوتن»
هەروەها مەڕداوی حەنبەلی دەڵێت([107]): «قال القاضي في «الجامِعِ»: يجوزُ تقْبِيلُ فَرْجِ المَرْأةِ قبلَ الجماعِ، ويُكْرَهُ بعدَه. وذكَرَه عن عَطاءٍ... ولها لَمْسُه وتَقْبِيلُه بشَهْوَةٍ. وجزَم به في «الرِّعايَةِ»، وتَبِعَه في «الفُروعِ». وصرَّح به ابنُ عَقِيلٍ».
واتە: «درووستە ماچی دامێنی ئافرەت بكرێت پێش جووتبوون بەڵام دوای جووتبوون كەڕاهەتی هەیە، عەتا وای وتووە، وە بۆ ژن درووستە دەستی پێوە بدات بەشەهوەتەوە».
هەروەها حەججاوی حەنبەلی دەڵێت([108]): «ولكل واحد من الزوجين نظر جميع بدن الآخر ولمسه بلا كراهة حتى الفرج».
واتە: «بۆ هەر یەكە لە ژن و مێرد هەیە دەست بدەن لە سەرجەم جەستەی ئەوەكەی ترەوە بە عەورەت و دامێنیشەوە».
ئیبن ئەلحاج كۆمەڵێك باسی گرنگ دەكات لە ئادابەكانی جووتبوون، كە هیچ زانایەكی دیكەم نەبینی بەو شێوازەی ئەو لەسەری بدوێت و وردی بكاتەوە و شیبكاتەوە، هەوڵدەدەم كورتی بكەمە و مەبەستەكەی باس بكەم، جا دەڵێت([109]): «با كاتێك دەڕواتە لای بۆنی دەمی نەیەت چونكە ئەوە وا دەكات لەیەكتر دوور بكەونەوە ئیسلامیش هانیداوین بۆ پێكەوەیی و هۆگری، ئەگەریش ویستی جووت ببێت با لە پڕدا نەیكات، بەڵكو یاری لەگەڵدا بكات و ڕابوێرێت لەگەڵیدا([110]) بەوەی حەڵاڵە وەك (دەستبازی) و ماچكردن و هاوشێوەكانیان، هەر، كە بینی ژنەكەی ورووژاوە بۆ ئەو شتەی ئەم لەوی دەوێت و خۆشحاڵ بووە پێی و ڕووی لێكرد، ئەوسا با جووت ببێت لەگەڵیدا، حیكمەتی شەرعیش لەمەدا زۆر ڕوونە، ئەویش ئەوەیە ئافرەتیش حەزی لەوەیە، كە پیاو حەز دەكات لەودا هەبێت، جا، ئەگەر لە پڕێكدا و بێ پێشەكی و ئامادەكاری چووە لای و خۆی بەتاڵكرد پیاوەكە مێشكی ساف دەبێت، بەڵام مێشكی ئافرەتەكە بە مشوەشی و شڵەژاوی و شێواوی دەمێنێتەوە، لەوانەیە دینەكەشی پارێزراو نەبێت، بەڵام، ئەگەر ئەوەی كرد باسمان كرد، ئیشەكەی لەسەر ئاسان دەبێت و مێشكی ساف دەبێت و دینیشی پارێزراو دەبێت.
هەروەها دەبێت ڕەچاوی مافی ژنەكەی بكات لەكاتی جووتبووندا، بۆ ئەوەی دینەكەی ئەو بپارێزێت، وە ئاوهاتنەوەی لەگەڵ حەز و غەرەزی ئەودا بێتەوە، كە وای كرد ئەوا ئەو فەرموودە پیاوەكە دەگرێتەوە: «خوا یارمەتی بەندەیەك دەدات تا ئەو بەندە یارمەتی براكانی بدات». بەڵام زۆریك لە خەڵك لەم سوننەتە بێئاگان و ئیشی خۆیان تەواو دەكەن پێش ئەوەی ئافرەتەكە ڕەحەت ببێت، هەر وەك ئاژەڵان دەیكەن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەو دوو شتەی باسمكرد: خراپ بوونی دینەكەی و شلەژانی ئافرەتەكە و چاولەدەر بوونی.
وە، ئەگەر پیاوەكە ئاوی هاتەوە دەبێت خێرا هەڵنەسێت، چونكە ئەو دەشلەژێت، بەڵكو تۆزێك دەمێنێتەوە هەتاوەكو دەزانیت ئەویش پێویستی تەواوبوو. مەبەستەكە ئەوەیە: ڕەچاوی ژنەكەی بكات، چونكە پەیامبەری خوا ﷺ وەسیەتیكردووە لەگەڵیاندا چاك ببین، ئەمەش جێگایەكە بەبێ ئەوەی باسمان كرد شێوەیەكی تر نییە لەگەڵیدا باش بیت، بۆیە هەوڵی باشی خۆت بدە و خواش لێبووردەیە لەوەی لەتوانات نییە.
ئەگەر ڕیوایەت هەبێت: «ئیماندار بە حەزی ماڵ و منداڵەكەی شتێك دەخوات، بەڵام مونافیق بە حەزی خۆی» واتە: ئیماندار حەز لە زۆر شت دەكات، نایكات، بەڵام لەبەر ئەوەی ژنەكەی و منداڵەكانی داوای دەكەن هەندێكی دەكات، جا، ئەگەر ئەوە حاڵی خواردن بێت ئەی چ جای جیماع؟!، كە لە گەورەترین شەهوەتەكان و شتە تامدارەكانە! بۆیە ئیماندار ئیش لەسەر ئەوە دەكات كەی ژنەكەی ویستی، مافی بدات، پیاویش ویستی ژنەكەی نابینێت چونكە زۆر جار ئەو ڕووی نایەت داوا بكات، ئەگەرچی ئەو شەهوەتەی تێیدایە چەند جاری ئەوەی پیاوە، بەڵام خوای گەورە شەرمێكی پێداوە هەموو ئەوەی داشاردووە، جا بۆیە نیشانەكانی خواستن و ویستنی بینی با ژنەكەی ڕازی بكات، بۆ نموونە: بینی خۆی ڕازاندۆتەوە و بۆنی لەخۆی داوە و پۆشاكی ڕازاوەی پۆشیووە و تا كۆتایی، وەلحاصل ویستی پیاو لەگەڵ ویستی ئەودا دەبێت، تۆ، كە وات كرد، خوای گەورەش یارمەتیت دەدات، ئەمە جگە لەو كاتانەی پیاو پێویستی هەیە، كەی پیویستیت هەبوو دەتوانیت بڕۆیتە لای، بەڵام كەی ویستت واز لە یاریكردن مەهێنە پێش جیماعكردن». وتەكانی ئیبن ئەلحاج تەواو بوو.
ئەمەی ئیبن ئەلحاج باسی كرد، بۆ زۆربەی جارەكانە، ئەگەرنا كێشەی نییە جاروبار ژن و مێرد بەم شێوازەش نەبن، بەڵكو مەبەستی ئەوەیە بە گشتی دەبێت بەو حاڵە بن باسی لێوە كرد.
سەید سابق دەڵێت([111]): «ويستحب المداعبة، والملاعبة، والملاطفة، والتقبيل، والانتظار حتى تقضي المرأة حاجتها...».
واتە: «سوننەتە گاڵتە و یاری و گەمە لەگەڵ یەكتر بكەن و لەگەڵ یەكتر نەرم بن و، ماچی یەكتر بكەن، وە سوننەتە پیاو چاوەڕێ بكات تا ژنەكەی لێدەبێتەوە».
سەبارەت بە حوكمەكەشی: زانایان دەڵێن: كەڕاهەتی هەیە، بەڵام هەندێكی دی دەڵێن: حەرامە. واتە: حوكمی دەركردنی عەورەت لەلایەن پیاوەوە دوای ئاوهاتنەوەی و پێش تەواوبوونی ژنەكەی.
ئیبن حەمدانی حەنبەلی دەڵێت([112]): «ويكره... النَّزْع قبل فراغها»
عوثەیمین لەشەرحی وتەكەی حەججاوی([113]): «والنزع قبل فراغها»دا دەڵێت([114]): «أي: يكره -أيضاً- أن ينزع قبل فراغها لحديث: «إذا قضى حاجته فلا يعجلها حتى تقضي حاجتها»، والنزع معناه أن ينهي الإنسان جماعه، فيخرج ذكره من فرج امرأته قبل فراغها من الشهوة، أي: قبل إنزالها، والفراغ من الشهوة يكون بالإنزال، فالمؤلف يقول: يكره، وهذا فيه نظر، والصحيح أنه يحرم أن ينزع قبل أن تنزل هي؛ وذلك لأنه يفوت عليها كمال اللذة، ويحرمها من كمال الاستمتاع، وربما يحصل عليها ضررٌ من كون الماء متهيأً للخروج، ثم لا يخرج إذا انقضى الجماع.
وأما الحديث الذي ذكروه فهو -أيضا- ضعيف، ولكنه من حيث النظر صحيح، فكما أنك أنت لا تحب أن تنزع قبل أن تنزل، فكذلك هي ينبغي أن لا تعجلها».
واتە: «كەڕاهەتی هەیە پێش تەواوبوونی ژنەكەی عەورەتی دەربكات، مەبەستی لە كۆتاییهێنانی جووتبوونە، بەوەی عەورەتی لە دامێنی ژنەكەی دەربكات پێش ئەوەی ژنەكەی شەهوەتی تەواو ببێت، واتە: پێش ئاوهاتنەوەی، لێبوونەوە لە شەهوەت بە ئاوهاتنەوە دەبێت. نووسەر دەڵێت: كەڕاهەتی هەیە، ئەمەش جێی تێبینی و سەرنجە، ئەوەی صەحیحە ئەوەیە: حەرامە پێش ئاوهاتنەوەی ژنەكەی، عەورەتی دەربكات، چونكە ئافرەتەكە كەماڵی لەززەتوەرگرتنی لەدەستدەچێت و لە تەواوبوونی چێژ بێبەشی دەكات، لەوانەیە زیانیشی بەربكەوێت بەوەی ئاوەكەی ئامادە ببێت بۆ دەرچوون و پاشان دەرنەچێت بەهۆی كۆتاییهێنان بە جووتبوونەكە.
ئەو فەرموودەشی باسیكرد لاوازە، بەڵام ماناكەی صەحیحە، جا تۆ چۆن حەزناكەیت پێش ئاوهاتنەوە عەورەتت دەربكەیت، ئەویش هەروایە، بۆیە نابێت پەلەی لێبكرێت».
بە كورتی:، ئەگەر زانی هەر شێواز و جۆرێك زیان بە یەكێكیان دەگەیەنێت یان دەبێتە مایەی نەخۆشكەوتنی، ئەوا واجبە لەسەری لێی دووربكەوێتەوە «لا ضرر ولا ضرار». هەروەها، ئەگەر هاتوو یەكێكیان قیز و بێزی دەهاتەوە: {وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ} [النساء:19]. هەروەها پێویستە ڕەچاوی ئەوە بكرێت، كە با چێژوەرگرتنیان لەیەكتر لە سنووری ئادابە ئیسلامییەكان و ڕەوشتە بەرزەكاندا بێت.
ئادابەكانی جووتبوون
لە هەموو ئەوەی ڕابوورد و جگە لەوەش، ئادابەكانی جووتبوون پوختدەكەینەوە:
1- لەناكاوە جووت نەبوون و خۆ ئامادەكردن.
2- لاشە پاك بێت و بۆنی گەنی لێنەیەت.
3- بۆنی خۆش لەخۆدان.
4- پۆشاكی گونجاو.
5- دەستبازیكردن لەگەڵ یەكتر وەك دەستبازی و ماچكردن و یاریكردن و قسەی خۆشكردن و دەستبردن بۆ عەورەتی یەكتر و یاریكردن پێی، بەتایبەت پیاو ئەوە لەگەڵ خێزانی بكات بۆ ئەوەی ئارەزووی بەرز ببێتەوە وەكو پیاوەكە.
6- یادی خواكردن پێش چوونە لای بە وتنی: «باسم الله، اللهم جنبنا الشيطان وجنب الشيطان ما رزقتنا».
7- چۆن و كەی و بە چ شێوازێك و حاڵ و باریك جووتبوون درووستە مەگەر كۆم و لەكاتی دەورەدا ئەوە حەرامە. مەگەر شتێك لە ئادابە ئیسلامییەكان دوور بێت.
8- كە پیاو پێشتر لێبوویەوە، عەورەتی دەرناكات تا ژنەكەشی تەواو دەبێت.
9- حەرامە نهێنی سەرجێیی باس بكرێت لە كۆڕ و مەجلیسەكاندا یان لای خەڵك بگێڕدرێتەوە: «إن من شر الناس عند الله منزلة يوم القيامة الرجل يفضي إلى امرأته وتفضي إليه ثم ينشر سرها».
10- هەروەها ئافرەتی عاقڵ پەڕۆیەك لای جێگاكەی دادەنێت، كە پیاوەكەی لەگەڵ جووتبوو، پەڕۆكەكە دەداتە پیاوەكەی خۆی دەسڕێت، پاشان ئافرەتەكەش خۆی دەسڕێت، پاشان پێكەوە خۆیان دەشۆن و لە هەمان پۆشاك درووستە نوێژ بكەن». وەك عائیشە دەڵێت([115]): «يَنبَغِى لِلمَرأَةِ إذا كانَت عاقِلَةً أن تَتَّخِذَ خِرقَةً، فإِذا جامَعَها زَوجُها ناوَلَته فيَمسَحُ عنه، ثم تَمسَحُ عَنها، فيُصَلّيانِ فى ثَوبِهِما ذَلِكَ ما لم تُصِبْه جَنابَةٌ». لە ڕیوایەتێكدا: «قد كانت المرأة تُعد خِرْقة أو خرقا».
11- درووستە پێكەوە خۆیان بشۆن دوای جووتبوون.
دەتوانرێت لەم بارەوە سوود لە چەند كتێبێك وەربگیرێت: لەوانە: «ژن و مێردی ئیسلامی بەختەوەر» نەوا موحەممەد سەعید، نووسینگەی تەفسیر. هەروەها «تحفة العروس» موحەممەد مەهدی ئیستانبولی([116]).
چارەسەر چیيە؟
بە كورتی پێویستە لەسەر پیاو بەپێی پێویستی خۆی و ژنەكە جووت ببێت بۆ ئەوەی تووشی تاوان نەبن و چاولەدەر نەبن و بەرچاوتێر بن، یەكێك لەو ڕێگایانەش ئەوەیە، كە جووتبوو لەگەڵ ژنەكەی پەلە نەكات لە ئاوهێنانەوەی خۆی پێش خێزانەكەی، ئەگەریش ڕوویدا چاوەڕێی بكات تا ئەو تەواو دەكات.
هەروەها دوای گفتوگۆكردنم لەگەڵ پزیشك ئەم خاڵانەت خزمەت دەكەم:
ئەگەر كێشەی زوو ئاوهاتنەوەی هەیە ئەوە دەبێت ڕێگایەك بدۆزێتەوە یان دەرمانێك بەكاربهێنێت بۆ ڕێگریكردن لەزووهاتنەوەی. بە ڕاوێژكردن بە پزیشكی تایبەتمەندی پسپۆڕ دەرمانێكی گونجاوت پێدەدات.
هەروەها گفتوكۆی كراوە بكرێت لەنێوان ژن و مێرد بۆ وەلانانی كێشەكان چونكە قەلەقی و دڵەڕاوكێ ئەم حاڵەتە زیاددەكات.
هەروەها دووبارەكردنەوەی سەرجێیی یارمەتیدەرە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە.
ئەم چارەسەرانە و هی تریش هەن لە پسپۆری ئێمە نین و بەسەردانكردنی پزیشك ڕێنمایی دەكرێیت بۆلایان.
وە با پیاو باش بزانێت نەرموونیانی مامناوەند لەگەڵ ژن و یاری لەگەڵ كردنی و دڵدانەوەی و ڕابواردن لەگەڵی و كات بەسەربردن لەگەڵیدا و دەستبازی پێش جووتبوون و چاوەڕێكردنی یەكتر تا تەواوبوون، هەموو ئەمانە و هاوشێوەكانیان لە شتە شەرعییەكان، ژیانی هاوسەری برەو پێدەدەن و سەوزتر و ئاوەدانتر و خۆشتر و فێنكتر و كامەرانتری دەكەن، نەبوونیشی ڕووخانی یان لاوازبوون و سستبوونی كۆڵەكەی خێزانی لێدەكەوێتەوە.
لە كۆتاییدا: بۆچی تەنها باسی ئەوە كرا، كە لەسەر پیاوە بەرامبەر بە ئافرەت؟ ئەی كوا باسی مافی پیاو لەسەر ئافرەت؟
لە وەڵامدا دەڵێین: پرسیارەكە لەو بارەوە نییە، بەڵكو ئافرەتێك كردوویەتی و سكاڵای حاڵی خۆی كردووە منیش بۆ سوودگەیاندن وەڵامێكی دوورودرێژم داوەتەوە، داواكارم لە خوای گەورە ئیخلاصم پێبدات و تەنها مەبەستم مەزنی خۆی بێت. ئامین ئامین ئامین.
والحمد لله رب العالمین أولا وآخرا وظاهرا وباطنا
([3]) لەو بۆچوونانەی لێرەدا بەرچاوت دەكەوێت: چوار مانگ جارێك، پاكبوونەوەیەك جارێك، چوار ڕۆژ جارێك، سێ ڕۆژ جارێك، بەپێی پێویستی. ئەمەی كۆتاییش بەڵگەكان پاڵپشتی دەكەن و نزیكترە والله أعلم.
([6]) «تفسير ابن عطية» (2/ 28). وينظر: «عمدة الحفاظ في تفسير أشرف الألفاظ» للسمين الحلبي (3/ 77-78).
([8]) «الكشف والبيان عن تفسير القرآن» للثعلبي (10/ 152). وينظر: «التفسير الوسيط» للواحدي (2/ 29)، و«تفسير البغوي» (2/ 186).
([10]) «الكشف والبيان عن تفسير القرآن» للثعلبي (10/ 152). وينظر: «التفسير الوسيط» للواحدي (2/ 29)، و«تفسير البغوي» (2/ 186).
([11]) لە كتێبەكەدا وا نووسراوە، بەڵام با تەحقیقی لێبكرێت بزانرێت: «لتجردهما» نییە! چونكە دواجار دەڵێت (3/ 231): «فَكَنَّى عَنِ اجْتِمَاعِهِمَا مُتَجَرِّدَيْنِ فِي فِرَاشٍ وَاحِدٍ بِاللِّبَاسِ».
([17]) «فَلَمَّا طَالَ ذَلِكَ» أَيْ: عَلَى عَمْرٍو، «ذَكَرَ ذَلِكَ لِلنَّبِيَّ ﷺ، وَكَأَنَّهُ تَأَنَّى فِي شَكْوَاهُ رَجَاءَ أَنْ يَتَدَارَكَ، فَلَمَّا تَمَادَى عَلَى حَالِهِ خَشِيَ أَنْ يَلْحَقَهُ إِثْمٌ بِتَضْيِيعِ حَقِّ الزَّوْجَةِ فَشَكَاهُ». «فتح الباري» لابن حجر (9/ 96) (5054).
([18]) رواية البخاري بفتح الكاف والنون في جميع أصول اليونينية. كلام شاكر في «مسند أحمد» (6/ ٣١) ح (6477).
([19]) ينظر: تعليق أحمد شاكر على «مسند أحمد» (6/ 27) (6477) وتفريقه بين المعنيين، و«مشارق الأنوار» (1/ 343).
([20]) أخرجه أبو داود في «سننه» (1369) وأحمد في «مسنده» (25392، 25393، 26533، 26949) وعبد الرزاق في «مصنفه» (10375) والبزار في «مسنده» (49 / 26) وابن حبان في «صحيحه» (9).
([22]) ينظر: «النفقة على العيال» لابن أبي الدنيا (498)، و«أخبار القضاة» لوكیع (1/ 276)، و«الجليس الصالح الكافي والأنيس الناصح الشافي» (ص 369)، و«الأوائل» للعسكري (ص 359)، و«الاستيعاب في معرفة الأصحاب» (3/ 1318)، «قضاة البصرة» لعمر بن شبة -كما في «المغني» (10/ 238)-، وبنحوه أخرجه عبد الرزاق في «المصنف» (12586)، وابن سعد في «الطبقات الكبرى» (7/ 92). وصححه في «الإرواء» (7/ 80) بمجموع طرقه.
قال أبو زرعة: «الشعبي عن عمر مرسل». وأخرجه عبد الرزاق (12588) عن قتادة بنحوه مرسلاً أيضًا. وأخرج ابن عبد البر في «الاستيعاب» (3/ 1319) عن محمد بن سيرين نحوه مرسلاً. قال ابن عبد البر: «خبر عجيب مشهور».
([23]) في بعض النسخ: «مثلك أثنى بالخير»، وفي أخری: «مثلك أثنى الخير»، وفي نسخة: «مِثْلُكِ أُنْثَى الخيرِ». تۆ ستایشتكرد و باستكرد.
([30]) ينظر: «المغني» (5/ 108). وقال ابن رشد: «وأما لحوق حكم الإيلاء للزوج إذا ترك الوطء بغير يمين: فإن الجمهور على أنه لا يلزمه حكم الإيلاء بغير يمين، ومالك يُلزمه، وذلك إذا قصد الإضرار بترك الوطء وإن لم يحلف على ذلك، فالجمهور اعتمدوا الظاهر، ومالك اعتمد المعنى؛ لأن الحكم إنما لزمه باعتقاده ترك الوطء، وسواء شد ذلك الاعتقاد بيمين أو بغير يمين، لأن الضرر يوجد في الحالتين جميعا». «بداية المجتهد» (2/ 101).
([31]) بۆ چیرۆكی ئەم پرسیارە بڕوانە: «إسعاف الأخيار بما اشتهر ولم يصح من الأحاديث والآثار والقصص والأشعار» (2/ 407).
([33]) ينظر: «حاشية ابن عابدين» (3/ 203)، و«الموسوعة الفقهية الكويتية» (44/ 40). بەڵام لای مالكییەكان، ئەگەر كابرا نەیتوانی كەفارەتەكە بدات و تواناشی هەبوو بیدات، ئەوا جیا دەكرێنەوە لەیەك لەلای دادوەر، پاشان هەمان وردەكاری حەنەفییەكانە ئەوەندە نەبێت دەڵێن: چوار مانگ چاوەڕی دەكات دوای تەڵاقی دەدات.
([34]) أخرجه ابن ماجه (1847)، والحاكم في «المستدرك» (2/ 160)، والطَّبرانيُّ في «المعجم الأوسط» (3177)، والبيهقي في «السنن الكبرى» (7/ 78). ورُوي أيضًا عن إبراهيم عن طاوس مرسلًا، أخرجه أبو يعلى في «مسنده» (2747)، وسعيد بن منصور في «سننه» (492)، وعبد الرزاق في «المصنف» (6/ 151). وصححه الألباني في «السلسلة الصحيحة» (624). ینظر: «روضة المحبين ونزهة المشتاقين» (ص 131).
([36]) ينظر: «التمهيد» (13/ 226)، و«بدائع الصنائع» (2/ 323)، و«روضة الطالبين» (7/ 195)، و«المغني» (7/ 143).
([38]) «الفتاوى الكبرى» (5/ 481)، و«المستدرك على مجموع الفتاوى» (4/ 215)، وينظر: «الإنصاف» (21/ 405).
([39]) وا تێدەگەم مەبەستی ئەوەبێت: وەك چۆن، ئەگەر پیاوەكە جیماعی زۆری دەكرد و ئافرەتە توانای نەبوو وە سكاڵایان هاتە لای دادوەر ئەوسا دادوەر یەكلای دەكاتەوە، لەم حاڵەتەشدا بەهەمان شێواز. بۆیە ئاوها لێكمدایەوە چونكە هاوشێوەكەی لە كتێبی زانایاندا باسكراوە.
([40]) قارنه بـ: «الاختيارات الفقهية لابن تيمية» (2/ 755)، و«ضمانات حقوق المرأة الزوجية» (ص 136)، و«صحيح فقه السنة وأدلته وتوضيح مذاهب الأئمة» (3/ 405).
([52]) لە عومەرەوە هاتووە، لە چوار شەو شەوێكی داناوە جووت ببێت لەگەڵیدا و چیرۆكێكی بەناوبانگیشی هەیە ئاماژەی بۆكراوە لەم نامیلكە.
([54]) «فتح القدير للكمال بن الهمام» (3/ 435)، وينظر: «مرقاة المفاتيح شرح مشكاة المصابيح» (5/ 2115)، و«حاشية ابن عابدين» (3/ 202)، و«مجمع الأنهر في شرح ملتقى الأبحر» (1/ 373)، و«بذل المجهود» (8/ 63).
([56]) «روضة الطالبين وعمدة المفتين» (7/ 344). وهو أخذه من الرافعي في «العزيز شرح الوجيز» للرافعي (8/ 359).
([62]) «نهاية المحتاج إلى شرح المنهاج ومعه حاشية أبي الضياء نور الدين بن علي الشَّبْرامَلسي» (6/ 177)، وينظر: «تحفة المحتاج في شرح المنهاج وحواشي الشرواني والعبادي» (7/ 183).
([64]) «فتح القريب المجيب على الترغيب والترهيب» لحسن بن علي بن سليمان البدر الفيومي القاهري الشافعي (8/ 578) بتصرف. قارنه بـ: «روضة المحبين ونزهة المشتاقين» (ص 314)!
([65]) ذكره ابن الملقن في «التوضيح لشرح الجامع الصحيح» (28/ 123)، والعيني في «عمدة القاري شرح صحيح البخاري» (22/ 51). ولفظه: «أَنه رضي الله عنه كَانَ يَأْمر بالخضاب بِالسَّوَادِ، وَيَقُول: هُوَ تسكين للزَّوْجَة وأهيب لِلْعَدو». أما مرفوعًا فلا يثبت، ينظر: «الضعيفة» (2972).
([72]) ضعف هذه الرواية حجازي محمد يوسف. وینظر: «أنيس الساري تخريج أحاديث فتح الباري» (11/ 1104) (999).
([73]) أخرجه عبد الرزاق في «مصنفه» (10468)، وأبو يعلى في «مسنده» (4200، 4201، 4270) دار المأمون، وابن أبي الدنيا «النفقة على العيال» (2/ 575) (394).
وضعّفه ابن عدي في «الكامل» (6/ 150)، وابن القطّان كما في «تهذيب الكمال» (14/ 146)، والذهبي في «ميزان الاعتدال» (2/ 371). وينظر: «التاريخ الكبير» (6/ 43)، و«الفتح» (9/ 170). وقال البوصيرى في «إتحاف الخيرة» (4/ 60) (3168): «هذا إسناد ضعيف؛ لجهالة التابعى»، وقال الهيثمى في «المجمع» (4/ 295) (7566): «رواه أبو يعلى، وفيه راو لم يسم، وبقية رجاله ثقات»، وقال المناوى في «الفيض» (1/ 325): «إسناده حسن!».
انظر تخريجه في هامش «مسند أبي يعلى» (6/ 123) (4200) ت السناري. فقد ضعفه، وحسنه لغيره الباحث في تحقيقه لهذا الجزء من: «المطالب العالية» (8/ 200) (1608). وضعفه الألباني في «الإرواء» (7/ 71) (2010).
خلاصة الحكم: ليس بحسن أبدًا، ومن صححه أو حسنه فقد جازف، نعم ضعفه ليس بشديد، والله أعلم.
([74]) قال في «فيض القدير» (1/ 325): من الصدق في الود والنصح، أي: فليجامعها بشدة وقوة وحسن فعل جماع، ووداد، ونصح ندبًا. وینظر: «التيسير بشرح الجامع الصغير» (1/ 88).
([76]) «تخريج أحاديث الإحياء» (ص 489). وأقره الزبيدي في «شرحه» (5/ 372)، ومن قبله السيوطي في «الجامع الكبير»، وقال ابن السبكي (6/ 311): «لم أجد له إسنادا».
([77]) في: «حسن التنبه لما ورد في التشبه» (11/ 50): «التوقيعي» والصواب ما أثبتناه، فهو أبو محمد عباس بن عبد الله بن عبد الله بن أبي عيسى الباكستاني التَّرْقُفِيُّ نسبة إلى ترقف من أعمال واسط، الصدوق الحافظ،كان ثقة (ت 267 هـ)، روى عن الغرياني وعنه ابن أبي الدنيا والصفار. ينظر: «فيض القدير» (5/ 249).
([80]) «المغني» لابن قدامة (10/ 232). وينظر: «الشرح الكبير» (21/ 416) ت التركي، و«المبدع» (8/ 24)، و«شرح المنتهى» للبهوتي (3/ 46) ط عالم الكتب، و«كشاف القناع» (12/ 93) ط وزارة العدل، و«مطالب أولي النهى» (5/ 269).
([84]) «فتح المعين بشرح قرة العين بمهمات الدين» (ص482). ينظر: «إعانة الطالبين على حل ألفاظ فتح المعين» (3/ 388).
([96]) «مختصر المزني» (2/ 57) ت الداغستاني. قال الماوردي: «وَهَذَا صَحِيحٌ لِعُمُومِ قَوْله تَعَالَى: {وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ إلَاّ عَلَى أَزْوَاجِهِمْ} (المؤمنون: 5 - 6) الْآيَةَ... فَدَلَّ عَلَى إِبَاحَةِ التَّلَذُّذِ بِمَا بَيْنَ الْأَلْيَتَيْنِ.»
([100]) «حاشية أبي الضياء الشبراملسي علی نهاية المحتاج» (6/ 200)، و«حاشیة الشرواني على تحفة المحتاج» (7/ 206).
([101]) «المحيط البرهاني» (5/ 332)، و«تبيين الحقائق شرح كنز الدقائق وحاشية الشلبي» (6/ 19)، و«العناية شرح الهداية بهامش فتح القدير» (10/ 31)، و«البناية شرح الهداية» (12/ 152).
([105]) ينظر: «البيان والتحصيل» (5/ 79): وفیه: «طرح العتبي بلفظه: «ويلحسه»؛ لأنه استقبحه. وفي كتاب ابن المواز: «ويلحسه بلسانه» وهو أقبح، إلا أن العلماء يستجيزون مثل هذا إرادة البيان، ولئلا يحرم ما ليس بحرام».
([110]) لە دوو چاپی ئەو كتێبە ڕوانیم هەر بەم شێوازە بوو: «بما هو مباح مثل الجسة، والقبلة» (2/ 55) ط دار التراث الطبعة الحجرية القديمة، و(2/ 186) ط دار التراث طبعة أحدث من سابقتها بدون طبعة وبدون تاريخ.
([112]) «الرعاية الصغرى في الفقه» لابن حمدان (م 695 ك) (2/ 988). وينظر: «الوجيز في الفقه على مذهب أحمد» لحسين بن يوسف الدُّجَيْلي الحنبلي (م 732 ك) (ص 357).
([115]) إسناده صحيح: أخرجه ابن خزيمة (279، 280)، والدارمي في «مسنده» (1066)، والبيهقي في «سننه الكبير» (2/ 411)، وعبد الرزاق في «مصنفه» (1431).
وروي هذا الأثر مرفوعا -كما في «السير» (9/ 283)- ورجح أبو حاتم والدارقطني الوقف. وروي مرفوعاً أيضا عن أبي هريرة ولا يصح. ينظر: «التحجيل في تخريج ما لم يخرج من الأحاديث والآثار في إرواء الغليل» (ص 391) للشيخ الدكتور عبد العزيز بن مرزوق الطّريفي، الناشر: مكتبة الرشد، الطبعة الأولى، 1422.
- زەخیرەکردن
- 1 مانگ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە