زیادەڕۆییكردن لە دوعادا
پرسیار: زیادەڕۆییكردن لە دوعادا بە واتای چی دێت؟
وەڵام: الحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله ومن والاه، أما بعد:
سەرەتا پەروەردەگار دەفەرموێت: (ادْعُوا رَبَّكُمْ تَضَرُّعًا وَخُفْيَةً إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُعْتَدِينَ)، واتە: بە لەسەرخۆیی و بە کڕووزانەوەوە داوا لە خوا بکەن، خودا حەزی لە سنور بەزێنەكان نییە.
هەروەها لە فەرموودەدا چەسپاوە لە پەیامبەری خواوە g کە نەهی کردوە لە سنور بەزاندن لە دوعا کردندا، لە سونەنی ئەبو داود و موسنەدی ئەحمەد و جگە لەوانیشدا هاتووە، دەفەرموێت: «أَنَّ عَبْدَ اللهِ بْنَ مُغَفَّلٍ سَمِعَ ابْنَهُ يَقُولُ : اللَّهُمَّ إِنِّي أَسْأَلُكَ الْقَصْرَ الْأَبْيَضَ عَنْ يَمِينِ الْجَنَّةِ إِذَا دَخَلْتُهَا ، قَالَ : يَا بُنَيَّ ، سَلِ اللهَ الْجَنَّةَ وَتَعَوَّذْ بِهِ مِنَ النَّارِ ، فَإِنِّي سَمِعْتُ رَسُولَ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ : إِنَّهُ سَيَكُونُ فِي هَذِهِ الْأُمَّةِ قَوْمٌ يَعْتَدُونَ فِي الطَّهُورِ وَالدُّعَاء»([1]). واتە: عەبدوڵای کوڕی موغەففەل گوێی لە کوڕەکەی بوو دەیوت: خوا داوای کۆشکە سپیەکەت لێ ئەکەم لە دەستە ڕاستی بەهەشتەوە کە چومە بەهەشتەوە. وتی: ئەی کوڕم داوای داوای بەهەشت بکە و پەناش بگرە لە ئاگر و تەواو، چونکە گوێم لە پەیامبەر بوو g فەرموویەتی: لەم ئوممەتە خەڵکانێک دێن لە دەستنوێژ و لە دوعادا دەست درێژی دەکەن».
زیادە ڕەوی کردنیش لە دوعاكردندا، چەند جۆرێکە، لەوانە:
1- مرۆڤ زۆر دەنگی بەرز بکاتەوە و هات و هاوار بکات.
2- یان داوا بکات خوای گەورە شتێکی پێ بدات کە بەدەست نایەت، وەک ئەوەی:
- بڵێ: «خوایە بمکە بە پێغەمبەر ».
- یان بڵێ: «خوایە ئەوەم پێ بدە کە بەکەست نەداوە».
- یان بڵێ: «خوایە ئەوەم پێ بدە کە بە سولەیمانت داوە».
- یان بڵێ: «خوایە گیان تا قیامەت بمهێڵەوە».
- یان داوا بکات خوای گەورە لە مرۆڤ بون دەری بکات بیکات جا بەوە بێت بیكات بە جنۆکە یان بەو مانایەی پێویستی بە خواردن و خواردنەوە نەبێت.
- یان داوا بکات لە غەیب شارەزا ببێت.
- یان داوا بکات خوا بیکاتە کەسێکی مەعصوم و لەتاوان دوور بێت
- یان داوا بکات خوا مناڵی پێ بدات بێ ئەوەی ژن بهێنێت.
- یان داوا بکات خوای گەورە بیکات بە فریشتە.
- یان داوا بکات هیچ ناڕەحەتیەک نەیەتە ڕێگای لە دونیادا تا قیامەت.
- دوعا بکە خوای گەورە کەسانێک بکات بە مەیمون و بەراز.
3- یان داوای تاوان بکات، یان داوا بکات خوای گەورە حەڕامێکی بۆ ئاسان بکات، وەك بڵێ: «خوایە زینام بۆ ئاسان بکە…».
4- یان دوعا بکات بە شتێک کە ناشەرعی بێت یان سەر لە ناشەرعییەوە دەربكات.
5- یان دوعا بکات لە کەسێک کە شایستەی ئەوە نەبێ دوعای لێ بکرێت.
6- داواكردن بە وردەكاری و تەفاصیلەوە، وەك فەرموودەكەی عەبدوڵای كوڕی موغەففەل پێشتر باسمان كرد، وەك ئەوەی بڵێت: خوایە کۆشکێکم پێ بدە لە بەهەشتدا ئاوا و ئاوا بێت.
پەیامبەری خوا صل الله علیە وسلم سەردانی پیاوێک دەکات کە زۆر بێ هێز بووە، وەك جووجكە و فەڕوج لاواز ببوو، پێی فەرموو: «هیچ داوا و هیچ دوعایەكت نەكردووە؟ وتی: بەڵێ ئەی پەیامبەری خوا، وتم: خوایە هەر سزایەکم ئەدەی لە ئاخیرەتدا، لە دونیا پێشی بخە و مەیخە ئاخیرەت بۆم. پەیامبەری خوا فەرمووی: بەرگەی شتی وا ناگریت و پێت ناکرێت! بۆ ناڵێی خوایە چاكم پێ بدە لە دونیا و لە ئاخیرەتدا و لە ئاگر دۆزەخ بمانپارێزە»؟!.
7- یان زۆر لە خۆی بكات بۆ ئەوەی دوعاکانی لە شێوەی پەخشان بێت و وەزنیان هەبێت. بەڵام بێ زۆر لە خۆكردن
8- یان دوعا بكات بە پچڕاندنی سیلەی ڕەحم.
بەڵام ئەوەی كە دەڵێن: دوعاكردن بە شتێك لە ئاساردا نەهاتبێت ئەوە دزیادەڕۆییە، ئەوا بەو شێوازە نییە مەگەر بڕواتە ژێر خاڵەكانی پێشووەوە، بە بەڵگەی فەرموودەكەی پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم: ثم ليتخير من الدعاء ما شاء.
والله أعلم.
لەلایەن مامۆستا علی خان وەڵام دراوەتەوە.
- زەخیرەکردن
- 10 مانگ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە