پرسیار: مامۆستا ئیلتهاباتی ئافرەتان كە پیسە و بەر لیباس دەکەوێت، نوێژی دروست نییە؟ بۆدەپرسم، ئەم شتە له ناکاودێت، ڕەنگە لە شوێنێک بیت نەتوانێ لیباس بگۆڕێ، نوێژەکەش نەکات لەدەست بچێت؟
وەڵام:
زانايان ڕاجیاوازن لەبارەی ئەو ئیلتهاباتەی لەئافرەت دەردەچێت:
ئایا پاكە یان پیسە؟
ئايا دەستنوێژ دەشكێنێت یان نا؟
سەبارەت بەیەكەم:
ئەوەی لەدەرەچەی میزەوە بێتە دەرەوە پیسە.
بەڵام ئەگەر لەڕەحم هاتە دەرەوە؟
بەشێك لەزانایان دەڵێن: هەر پیسە، ئەمەش مەزهەبی مالكی و شافعییەكانە، وەجهێكيشە لای حەنبەلییەكان.
بەبەڵگەی ئەوەی: هەموو شتیك هاتە دەرەوە لەهەردوو دەرەچەكە بەڕەهایی پیسە، كە «مەنی»ش براوەتە دەرەوە -لای ئەوانەی دەیبەنە دەرەوە- لەبەر ئەو بەڵگانەیە كە لەو بارەوە هاتوون.
كۆمەڵێكی تریش دەڵێن: ئەوەی لەڕەحمەوە دەربچێت، پاكە. ئەمەش مەزهەبی حەنەفی و حەنبەلییەكانە، وەجهیكیشە لای شافعییەكان.
بەبەڵگەی ئەوەی دایكی ئیمانداران مەنی لەقەد كراسەكەی پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم بەدەستی وەراندووە پاشان نوێژی پێوە كردوە، ئەو مەنییەش هی جیماع بووە، چونكە پەیامبەران -عليهم الصلاة والسلام- لەخەودا لەشگران نابن -وەك زانایان دەڵێن-، دەی كەواتە بەر تەڕی ڕەحمی ئافرەت كەوتووە، جا ئەگەر پیس بوایە، تەنها تەكاندن و وەراندنی بەس نەبوو.
هەروەها دەبویە بوترایە مەنی پیاو و ئافرەتیش پیسە؛ چونكە هەردووكی بەر ئەم تەڕییە دەكەوێت.
كە وتیشمان ئەم تەڕی و ئیلتیهاباتانە پیسن، واتە: دەبێت پاك بكرێنەوە، ئەگەر بەر لاشە یان جلوبەرگ كەوتن. بەڵام غوسلی لەسەر نییە.
پاشان پرسیارێكی تر: ئایا ئیلتیهابات دەستنوێژ دەشكێنێت؟
خیلافی لەسەرە:
هەندێك دەڵێن: هەردوو جۆری پێشوو دەستنوێژ دەشكێنێت.
ئەگەریش وتمان دەستنوێژ دەشكێنێت و كەسەكە وەك میزەچوركە بەردەوام هەیبوو، ئەوا بۆ هەموو نوێژێك تارات دەگرێت و خۆی پاك دەكاتەوە و شتێكی لەسەر دادەنێت بۆ ڕاگرتنی و دەستنوێژ دەگرێت و نوێژی خۆی دەكات و گوێ بەهیچ شتێكی تر نادات كە لەكات نوێژەكە بێتە دەرەوە لە ئیلتهابات وتەڕی.
بەكورتی دەڵێین -بەحەول و قوەتی خوا سبحانه-: ئەگەر لەدەرچەی میزەوە هاتە دەرەوە پیسە. ئەگەر لەڕەحمەوە بوو، وا دەردەكەوێت پیس نەبێت، بەڵام بۆ دەستنوێژ، كەسێك ئیحتیات بكات و دەستنوێژ بگرێت باشترە.
والله أعلم.
- زەخیرەکردن
- 2 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە