ته‌نها كه‌وتنی خوێندكار وفه‌رمانبه‌ری كوڕ وكچ وئافره‌ت وپیاو، حوكمی چیه، وچاره‌سه‌ر چیه؟
پرسیار: من فه‌رمانبه‌رێكی ئافره‌تم، جاری وا هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێكی پیاودا ته‌نها ده‌كه‌وم به هۆی پیشه‌كه‌مه‌وه. حوكمی چیه وچاره‌سه‌ر چیه؟
وه‌ڵام: ته‌نها كه‌وتنی ژن وپیاوێكی بێگانه، حه‌رامه، به ده‌قی فه‌رمووده‌ی په‌یامبه‌ری خوا صلى الله عليه وسلم، كۆ ده‌نگی زانایانیشی له‌سه‌ره. وه‌ك قورتوبى([1])، ونهوهوی([2])، وئیبن حه‌جه‌ر([3]) باسی ده‌كه‌ن([4]).
ته‌نها كه‌وتنی حه‌رامیش ئه‌وه‌یه: پیاوێك له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی بێگانه‌دا ته‌نها بكه‌وێت وله‌به‌ر چاو نه‌بن.
ئیتر ئه‌و ته‌نها كه‌وتنه: مه‌صعه‌د بێت، یان له شوێنی كار وفه‌رمانگه بێت، یان لای پزیشك بێت... یان له ماڵه‌وه.. يان ئۆتۆمبیل بێت، هه‌ر شوێنێكی دی، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا ته‌نها كه‌وتن حه‌رامه.
ئه‌مه‌ش له‌به‌ر زۆر فه‌رموده، له‌وانه: «لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ إِلَّا مَعَ ذِي مَحْرَمٍ. فَقَامَ رَجُلٌ فَقَالَ: يَا رَسُولَ اللهِ! امْرَأَتِي خَرَجَتْ حَاجَّةً وَاكْتُتِبْتُ فِي غَزْوَةِ كَذَا وَكَذَا، قَالَ: ارْجِعْ فَحُجَّ مَعَ امْرَأَتِكَ» «پیاو با ته‌نها نه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا مه‌گه‌ر مهحرهمێكیان له‌گه‌ڵدا بێت»([5]). هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ی: «أَلَا لَا يَخْلُوَنَّ رَجُلٌ بِامْرَأَةٍ [ليسَ مَعَهَا ذُو مَحرَمٍ منها] إِلَّا كَانَ ثَالِثَهُمَا الشَّيْطَانُ» «ئاگادار بن با هیچ پیاوێك ته‌نها نه‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ئه‌گه‌رنا سێیه‌میان شه‌یتانه»([6]).
هه‌ر كه‌سیش پێی وا بێت ته‌نها كه‌وتن حه‌ڵاڵه، دیاره ئه‌وه موسڵمان نیه([7]).
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به چی خهڵوهتهكه نامێنێت؟
1. به مه‌حره‌مێكی ئافره‌ته‌كه -مه‌حره‌می هه‌تا هه‌تایی-، له‌به‌ر فه‌رمووده‌ی پێشوو.
2. هه‌روه‌ها به له‌گه‌ڵ بوونی هاوسه‌رى هه‌ر لایه‌كیان. نه‌وه‌وی ئه‌ڵێت: «لو كان معها زوجها كان كالمحرم وأولى بالجواز».
3. منداڵ، ئه‌گه‌ر باڵغ بێت باشتره، ئه‌گه‌رنا مه‌رجه به لای كه‌مه‌وه گه‌یشتبێته ته‌مه‌نی جیاكاری وتهمییز، شهرمیشى لێ بكرێت، وه‌ك ده ساڵان وهاوشێوه‌كانی([8]) ...
4. ئافره‌تێكی دی له‌گه‌ڵدا بێت، واته: دوو ئافره‌ت یان زیاتر له‌گه‌ڵ پیاوێكدا، ئه‌وه‌شی صه‌حیحه خهڵوهتهكه نامێنێت ودروسته ئه‌مه‌ش مه‌زهه‌بی حه‌نه‌فی ومالكيهكانه. ئه‌گه‌رچی حه‌نبه‌لیه‌كان ئه‌مه‌ش به دروست نازانن، شافعیهكانیش ئه‌ڵێن: ئه‌بێت ئافره‌ته‌كه‌ی تر جێی متمانه، یان پیاوه‌كه مه‌حره‌می یه‌كێكیان بێت([9]).
5. هه‌روه‌ها ڕاجیاوازی هه‌یه له باره‌ی دوو پیاو يان سيان له‌گه‌ڵ یه‌ك ئافره‌ت، زۆرێكی زانایان پێیان دروست نیه، وه‌ك مه‌شهوره له مه‌زهه‌بی شافیعی وحه‌نبه‌لی، هه‌روه‌ها مه‌زهه‌بی مالكیش ئه‌گه‌ر یه‌كێك له پیاوه‌كان گه‌نج بوو، خهڵوهتهكهشی پێ هه‌ڵناگرن([10]).
هه‌ندێكیش ئه‌ڵێن: دروسته([11]). ئه‌مانيش فه‌رمووده‌كه‌ی صه‌حیحی موسلم ده‌كه‌ن به به‌ڵگه، كه ئيبن عه‌مر ئه‌ڵێت: «أَنَّ نَفَرًا مِنْ بَنِي هَاشِمٍ دَخَلُوا عَلَى أَسْمَاءَ بِنْتِ عُمَيْسٍ ، فَدَخَلَ أَبُو بَكْرٍ الصِّدِّيقُ - وَهِيَ تَحْتَهُ يَوْمَئِذٍ - فَرَآهُمْ فَكَرِهَ ذَلِكَ ، فَذَكَرَ ذَلِكَ لِرَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم وَقَالَ: لَمْ أَرَ إِلَّا خَيْرًا ! فَقَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: إِنَّ اللهَ قَدْ بَرَّأَهَا مِنْ ذَلِكَ . ثُمَّ قَامَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم عَلَى الْمِنْبَرِ فَقَالَ: لا يَدْخُلَنَّ رَجُلٌ بَعْدَ يَوْمِي هَذَا عَلَى مُغِيبَةٍ إِلَّا وَمَعَهُ رَجُلٌ أَوِ اثْنَانِ»([12]).
له ڕووكه‌شی ئه‌م فه‌رمووده‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه دروست بێت.
شافعی ومالكیهكانیش له وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن: مه‌به‌ست پێی كۆمه‌ڵێكی زۆره نه‌ك دوو پیاو یان سیان به دیاری كراوی([13]).
ئهشكرێت بووترێت: دروسته ونابێت به خهڵووه به مه‌رجێك پیاوه‌كان ئه‌مین بن وسێ كه‌سێك بن، وده‌ست تێكه‌ڵ كردنیان لێ نه‌وه‌شێته‌وه وئافره‌ته‌كه‌ش جل وبه‌رگی شه‌رعی له‌به‌ر بێت، هه‌روه‌ها پێویستیه‌ك خواستی. چونكه زه‌مانه‌كه گۆڕاوه وخراپه زۆر بووه وه‌ك قازی عیاض فه‌رمووی.
هه‌روه‌ها حه‌ڵاڵه ته‌نها كه‌وتن له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا به ته‌نها ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی تریان لێوه دیار بێت به مه‌رجێك شتێك نه‌بێت به‌ریان بگرێت وبیان شارێته‌وه، با خه‌ڵك گوێشیان له قسه‌كانی هه‌ر دوو لایان نه‌بێت، له‌به‌ر خواستێكی شه‌رعی وه‌ك پرسیار كردنێكی شه‌رعی وهاوشێوه‌كانی، له صه‌حيحى بوخارشدا هاتووه: «جاءت امرأة من الأنصار إلى النبي صلى الله عليه وسلم فخلا بها». وبوخاريش له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا ده‌یهێنێت: «باب ما يجوز أن يخلو الرجل بالمرأة عند الناس»، ئيبن حه‌جه‌ریش له شیكردنه‌وه‌یدا ئه‌ڵێت: واته ته‌نها نه‌كه‌وێت به شێوه‌یه‌ك لاشه‌یان دیار نه‌مێنێت، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی گوێێان له قسه‌كانیان نه‌بێت، ئه‌گه‌ر له‌و شتانه بێت به ده‌نگی به‌رز نه‌وترێت وه‌ك ئه‌و شتانه ئافره‌ت شه‌رم له وتنی بكات له نێو خه‌ڵكدا باسی بكات. جا به‌و مه‌رجانه‌یه ڕه‌وایه باس كران...
نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌یبینی له فه‌رمانگه وخوێندنگا وزانكۆ وپهیانگا وبازاڕ وشوێنه گشتیه‌كاندا دوو دوو ژن وپیاو ، كچ وكوڕ سه‌ریان به یه‌كدا كردووه وحیكایهت ده‌كه‌ن وكه‌سیش گوێی لێیان نیه چی ده‌ڵێن، بێگومان ئه‌وه زهریعهیه وحه‌رامه وئه‌مه‌ش ووته‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ن كه له مه‌قاصد ومه‌به‌سته‌كانی دین تێگه‌یشتوون، وزۆربه‌ی خراپیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌و جۆره به یه‌كه‌وه بوون وهاوشێوهكانیهوه دروست بوون.
وئامۆژگاری هه‌موو لایه‌كیش ده‌كه‌م به ته‌قوای خوا وخۆپارێزی كردن له حه‌رام وڕێگا وڕێخۆشكاریهكانی. وبشزانن ئه‌م شه‌رعه خوا دایناوه كه ده‌روونی نێر ومێی دروست كردووه وزاناترینه به‌وه‌ی چی مه‌ترسیه بۆ سه‌ریان وچ فیتنه‌یه‌ك وروژێنهریانه، بۆیه چی لێ حه‌رام كردن بۆ قازانجی خۆتانه... چونكه كه‌س وه‌ك خوا مرۆڤ ناناسێت.
([1]) قال: «وبالجملة فالخلوة بالأجنبية حرام بالاتفاق في كل الأوقات وعلى كل الحالات». «المفهم» (5 / 500) ط ابن كثیر، وقال: «واتفق العلما‌ء على... وعلى تحریم الخلوه بالأجنبية وإن كان عنّينًا».
([2]) قال: «وفي هذا الحديث والأحاديث بعده تحريم الخلوة بالأجنبية وإباحة الخلوة بمحارمها وهذان الأمران مجمع عليهما وقد قدمنا أن المحرم هو كل من حرم عليه نكاحها على التأبيد لسبب مباح لحرمتها». «شرح النووي على مسلم» (14 / 153) (2171).
([3]) قال: «قوله: «ولا يدخل عليها رجل إلا ومعها محرم»، فيه من‌ع الخلوة بالأجنبية وهو إجماع، لكن اختلفوا هل يقوم غير المحرم مقامه في هذا؟ كالنسوة الثقات؟ والصحيح الجواز لضعف التهمة به». «فتح الباري» (4/ 77).
([4]) ينظر: «بدائع الصنائع» (5/125) دار الكتاب العربي، و«الكافي في فقه أهل المدينة» (2/1134) ط الرياض الحديثة، و«القوانين الفقهية» (ص41، 295)، و«كفاية الطالب الرباني» (4/165)، و«حاشية العدوي» (2/422)، و«مجموع الفتاوى» (32/11) و(11/546) و(15/419) و(28/370) و«الفروع«» (5/157)، و«الإنصاف«8/31» ط الفقي، و«منتهى الإرادات» (2/154)، و«كشاف القناع» (5/15) ط الرياض الحديثة.
([6]) أخرجه الترمذي (2165)، وابن ماجه (2363)، وأحمد في «مسنده» (115) المكنز، والزيادة له أيضًا برقم (14651) الرسالة.
([8]) «فتاوى النووي» (ص: 209). وقال: «وأما إذا خلا الأجنبي بالأجنبية من غير ثالث معهما، فهو حرام باتفاق العلما‌ء، وكذا لو كان معهما من لا يستحيى منه لصغره كابن سنتين وثلاث ونحو ذلك، فإن وجوده كالعدم».
([9]) «أسنى المطالب» (3/407)، و«منتهى الإرادات» (2/154) عالم الكتب. و«مجموع فتاوى ابن عثيمين» (21/ 191)، و«حاشية ابن عابدين» (6/368) دار الفكر، و«حاشية العدوى» (2/422) ط إحياء الكتب العربية، و«مغني المحتاج» (3/133/407) دار إحياء التراث العربي، و«فتح الجواد» (2/68) ط مصطفى الحلبي، و«الفتاوى الكبرى» للهيثمي (4/107) دار الباز، و«بجيرمي على الخطيب» (3/320) ط مصطفى الحلبي، و«حاشية البيجوري على ابن قاسم» (2/102) ط مصطفى الحلبي.
([10]) «مغني المحتاج» (3/407)، و«شرح النووي على مسلم» (14/ 155) (2173)، و(فتاوى النووي) (ص 209)، و(أسنى المطالب) (3/407)، و«الإنصاف» (9/314)، و«منتهى الإرادات» (2/154).
- زەخیرەکردن
- 4 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە