پرسیار و وەڵام
كه‌ره‌نتینه‌ كردن دروسته‌ له‌ شه‌رع دا؟

 كه‌ره‌نتینه‌ كردن دروسته‌ له‌ شه‌رع دا؟

وه‌ڵامسه‌ره‌تا (قەرەنتین = الحجر الصحي) له‌ بنەڕەت دا وشەکی لاتینییه‌ (quadraginta = کوادراگینتە) یانی: چل، نیزامێكی خۆ پاراستنی تەندروستیه‌. کە نەخۆش یان ئه‌وه‌ی مه‌ترسی لێ ده‌كرێت بۆ ماوەی چل ڕۆژ ، لە شوێنێکی دابڕاودا ڕا ده‌گیرێت ، بۆ ڕیگرتن له‌ تووش كردنی كه‌سی دی وبڵاوبوونەوەپە پە. به‌ڵام لە سه‌رده‌می ھاوچەرخ دا ، لە بواری ڤێترینێری پیادە دەکرێت. لە کاتی هاورده‌ كردنی گیان لەبەر بۆ ماوەی چل ڕۆژ ، لە کەرەنتێن دا ده‌نرێت ، بۆ دڵنیا بوون له‌ ئاڵودە نەبوون به‌ هیچ نه‌خۆشیه‌ك. پاشان واتاكه‌ی فراوان تر كراوه‌ وبۆ مرۆڤیش به‌ كار هاتووه‌.

وبه‌ گوێره‌ی كتێبی: «الأوبئة والمجاعات في المغرب خلال القرنين 18 و19»، یه‌كه‌م كه‌س باسی ئه‌مه‌ی كردبێت موسڵمانێك بووه‌ خه‌ڵكی مه‌غریب به‌ناوی «ئیبن عوثمان».

جا له‌ وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌دا ئه‌ڵێن: به‌ڵێ شه‌رعیه‌، كه‌سێك له خه‌ڵكی تر جیا بكرێتةوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ی سه‌ر نه‌كێشێت بۆ خه‌ڵكی تر، چ وه‌كو ده‌قه‌كان، چ وه‌كو مه‌به‌سته شه‌رعیه‌كان (المقاصد الشرعیة)، وچ وه‌كو فه‌رمایشتی زانایان كه زۆرێكی زانایان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ن. بڕوانه‌: شرح صحیح مسلم للنووي.

هه‌روه‌ها له‌ هیشامی كوڕی عوره‌ ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ باوكیه‌وه‌: «كه‌ ڕۆژێك ئه‌و كاته‌ی كه‌ منداڵ بووه‌ ڕۆیشتووه‌ بۆ لای زوبه‌یر ته‌ماشا ده‌كات پیاوێكی به‌ڵه‌كی له‌ لادا بووه‌، ویستم ده‌ستم پێوه‌ بده‌م، ئه‌وه‌بوو ئاماژه‌ی بۆ كردم كه‌ دوور بكه‌ومه‌وه‌ چونكه‌ حه‌زی نه‌كرد ده‌ستم به‌ر ده‌ستی بكه‌وێت». ئیبن حه‌جه‌ر ئه‌ڵێ: أخرجه البيهقيّ (في شعب الإیمان) بسند حسن.

هه‌روه‌ها پێشه‌وا مالك ده‌گێڕێته‌وه‌ له‌ موه‌تته‌ئه‌كه‌ی خۆی دا ح (1603) له‌ ئیبن ئه‌بی موله‌یكه‌وه‌ كه‌ عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب: له‌ كاتی ته‌واف دا تێپه‌ڕ بووه‌ به‌ لای ئافره‌تێكی گه‌ڕدا، پێی ووتووه‌: ئه‌ی به‌نده‌ی خوا ئازاری خه‌ڵك مه‌ده‌، بۆ له‌ ماڵه‌وه‌ دانانیشی، ئه‌ویش ده‌ڕواته‌وه‌ ماڵه‌وه‌. كه‌ عومه‌ر وه‌فات ده‌كات پێی ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی ڕێگری لێت كرد مرد وه‌ره‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌ویش ووتی: به‌ زیندویه‌تی گوێڕایه‌ڵی ناكه‌م وبه‌ مردوویه‌تی سه‌رپێچی. وعنه عبد الرزاق في مصنفه ح (9031).

ئیبن عه‌بدولبه‌ڕ له‌ «الإستذكار» دا  شه‌رحی دا ئه‌ڵێ: «وَفِي هَذَا الْحَدِيثِ مِنَ الْفِقْهِ الْحُكْمُ بِأَنْ يُحَالَ بَيْنَ الْمَجْذُومِينَ وَبَيْنَ اخْتِلَاطِهِمْ بِالنَّاسِ، لِمَا فِي ذَلِكَ مِنَ الْأَذَى لَهُمْ ، وَأَذَى الْمُؤْمِنِ وَالْجَارِ لَا يَحِلُّ. وَإِذَا كَانَ آكِلُ الثَّوْمِ يُؤْمَرُ بِاجْتِنَابِ الْمَسْجِدِ ، وَكَانَ فِي عَهْدِ رَسُولِ الله  صلى الله عليه وسلم  رُبَّمَا أُخْرِجَ إِلَى الْبَقِيعِ ، فَمَا ظَنُّكَ بِالْجُذَامِ ؟ وَهُوَ عِنْدَ بَعْضِ النَّاسِ يُعْدِي ، وَعِنْدَ جَمِيعِهِمْ يُؤْذِي».

قورتوبیش له‌ شه‌رحی فه‌رموده‌ی ته‌وقه‌ نه‌كردنه‌كه‌دا ده‌فه‌رموێت: «ويفيد هذا الحديث إباحة مباعدة أهل الأسقام الفادحة المستكرهة إذا لم يؤد ذلك إلى إضاعتهم وإهمالهم». ورده‌كاری زیاتریش له‌ كتێبه‌ فیقهیه‌كاندایه‌. وقازی عیاض ئه‌فه‌رموێ: «ئه‌فه‌رمون: ته‌نانه‌ت ڕێگری هاتنه‌ مزگه‌وت وتێكه‌ڵاوی كردنیشی لێ ده‌كرێت».

هه‌روه‌ها قازی تاجوددین سوبوكی ئه‌ڵێ: وئه‌وه‌ی بڕوامان پێیه‌تی له‌م باره‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌گه‌ر دوو پزیشكی شاره‌زای دادگه‌ر شایه‌تیان دا كه‌ تێكه‌ڵاوی نه‌خۆش بۆ له‌شساغ ئه‌بێته‌ مایه‌ی ئه‌وه‌ی زیان به‌ ساغه‌كه‌یان بگات، ئه‌و كاته‌ تێكه‌ڵاوی نه‌كردن دروسته‌ به‌ڵكو له‌وه‌ زیاتریش. ت.و.