پرسیار و وەڵام

پرسیار: هه‌ندێك تانه‌ له‌ ئیمامی عوسمان ده‌ده‌ن، ئه‌ڵێن: هیچ فه‌زڵێكی نیه‌؟

وه‌ڵام: الحمد لله والصلاة والسلام علی رسول الله، أما بعد:

بێگومان ئیمامی عوسمان یه‌كێكه‌ له‌ وه‌لیه‌كانی خوا، فه‌زڵیشی زۆره‌، هه‌ر به‌ كورتی:

یەکەم : لە عەبدولڕەحمانی كوڕی سەموڕەوە ئەڵێ: كاتێك پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم سوپای تەنگانە (جیش العسرة)ی ئامادەكرد، عوسمان هات بۆلای پەیامبەری خواصلى الله عليه وسلم و هەزار دیناری لە نێو كراسەكەی بوو، ڕژاندییە چاكی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم، پەیامبەری خواش صلى الله عليه وسلم ئەم دیو و ئەودیوی بە پارەكە دەكرد و ئەیفەرموو: «ماضر عثمان ما عمل بعد يوم» لە مڕۆوە عوسمان هەرچی بكات زیانی لێنادات، ئەمەی هەر دووبارە دەكردەوە . (أخرجة أحمد في ( المسند) (5/63) ڕیوایەتەكە كەسیری كوڕی ئەبی كەسیری خزمەتكاری عەبدولڕەحمانی كوڕی سەمورەی تێدایە كە: حاڵی مجهولە، بەڵام ئەلبانی لە (مشكاة المصابيح)دا (6064) بە حەسەنی داناوە. ).

 دووەم : لە ئەبی موسای ئەشعەریەوە رضي الله عنه ئەڵێ: (عوسمان دای لە دەرگای ماڵی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم، پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی: بیكەرەوە و مژدەی بەهەشتیشی بدەرێ‌، دوای بەڵا و موسیبەتێك كە دێتە ڕێی)(متفق عليه): (صحيح البخاري )كتاب المناقب، باب مناقب عثمان، حديث (3659)، و (وصحيح مسلم)كتاب فضائل الصحابة، باب من فضائل عثمان بن عفان، حديث (2403).

 سیێەم : لە ئەنەسەوە رضي الله عنه ئەڵێ: (پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم لەگەڵ ئەبوبكر و عومەر و عوسماندا ڕۆیشتنە سەر كێوی ئوحد، كێوەكە لەریەوە، پەیامبەری خواصلى الله عليه وسلم فەرموی: ڕاوەستە ئەی ئوحد، تۆ تەنها پەیامبەرێك و ڕاستگۆیەك و دوو شەهیدت لەسەرە) (متفق عليه ).

بۆ زیاتر بڕوانه‌: دەمێک لە مێژووى ئیسلام.