پرسیار و وەڵام

پرسیار: سڵاوی خواتان لێ بێت. ئه‌م نوسراوه‌ به‌ ناونیشانی: «نامەی یەعقوبى پێغەمبەر بۆ یوزارسیف» له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بۆته‌وه‌ تا چه‌ند ڕاست ودروسته‌ تكایه‌ ڕونی بكه‌نه‌وه‌ بۆم، ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی: «نامەی یەعقوبى پێغەمبەر بۆ یوزارسیف: خودای پاک و تاک هەر لە کۆنەوە خانەدانی پێغەمبەرایەتی و ڕاسپاردەی گیرۆدەی بەڵا کردوون و ئێمەی بە تەنگ و چەڵەمەی جۆر بە جۆر تاقیکردۆتەوە. ئیبراهیمی باپیرمی بە ئاگری نەمرود تاقی کردەوەو، وە هەروەها ئیسماعیل ذبیح اللەی ماممی بردە قوربانگایەک بۆ ئەوەی بیکاتە قوربانی، منیشی بە هەڵبڕان لە رۆلەیەک کە سۆمای چاوم و هێزی دڵم بوو، توشکردووە. رۆژێک ئەویان بردە سحرایەک و کراسی خوێناوی ئەویان بۆ هێنامەوە، کورێکم بوو کە لە دایکەوە برای یوسف بوو، من بۆنی یوسفم بەوەوە نابوو، وە لە جێی یوسف هەتوانی قەلبی داخدارم بوو، براکانی ئەویان هێنایە لای تۆ و بۆ منیان نەهێنایەوە، تۆ ئەوت بە تاوانی دزیکردن، کردووەتە بەردە، شک لەوەدا نیە کە دزی لەگەل خانەدانی پێغەمبەران قەت قەت ڕێک ناکەوێ. کورتەی قسەکە ئەوەیە کە من لە دووری رۆڵەکانم نە هێز و تاقەتێکم ماوە و نە هیچ تروسکەیەکی چاوانم! جا داوام لە ئێوە ئەوەیە کە رۆڵەی لە بەندێمدا بۆلای ئەم پیرە داماوە بنێریەوە، وە من لەو کەسەرە رزگار بکەی، ئەگەر وابکەی، بە دۆعای خێر یارمەتیت دەدەم و بێتو جگە لەوەش بێت، ڕه‌حم به‌و ڕه‌نج ديتووه‌ نه‌كه‌ى ! لە جەرگی سوتاومرا ناڵەیەک دەست پێدەکەم کە گڕەکەی حەوت پشتت بکاتە خەلووز و تۆ خۆت لەبەر بڵێسەکانی ڕانەگری! به‌نده‌ى خودا يه‌عقوب

وه‌ڵام: ئەم نامەیە لە ڕیوایاتی ئیسڕائیلیه‌ وشتی وا صه‌حیح نیه‌.

٢٨ أبريل ٢٠١٤