مەقالەکان
ئەمه له خۆوه بووه؟

ئه‌مه‌ وێنەی هەموو بۆرییەکانی خوێنی لەشی مرۆڤه‌ ببینە وزانیاری سەیر بخوینەرەوه

(بۆرییەکانی خوێنی لەش) بەشێکە لەسیستەمی سووڕی خوێن‌ وبە هەموو لەشدا بڵابووەتەوە ‌وخوێن دەگوازێتەوە بۆ هەموو بەشەکانی لەش.
ئەگەر ئەم بۆڕییانە بخرێتە سەر یەک بۆڕییەک دروست دەبێت، کە درێژییەکەی (100.000) سەد هەزار کیلۆمەترە، واتە دوو بەرامبەری چێوەی زەوییە. 
سیستەمی سووڕی خوێن ‌ولینف، بریتییە لە دڵ ‌وهەموو خوێنبەر وخوێنەهێنەر وبۆرییە وردەکان ‌وبۆرییەکانی لینف.
خوێنی پەمپکراو لە دڵەوە هەڵگری خۆراک‌ وئۆکسیجینە وبە هەموو لەشدا بڵاو دەبێتەوە.

29أبریل2014