مەقالەکان

په‌روه‌ردگار ﷻ ئه‌فه‌رموێ: ﴿وَأَنْزَلْنَا إِلَيْكَ الذِّكْرَ لِتُبَيِّنَ لِلنَّاسِ مَا نُزِّلَ إِلَيْهِمْ وَلَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ [النحل:٤٤]
واته: (وئه‌م يادخه‌ره‌وه‌يه (قورئان)ـه‌مان بۆ دابه‌زاندويت تا ئه‌وه‌ى ڕون نيه لای خه‌ڵك بۆيان ڕون بكه‌يه‌وه وشی بكه‌یته‌وه، چونكه تۆ به واتاكانى زاناترى وسوری له‌سه‌ر ڕێنمايي كردنيان وتۆ باشترين كه‌سى بۆ ئه‌و كاره، ئه‌مه‌ش تا خه‌ڵك باشتر بيری لێبكه‌نه‌وه ولێى تێڕا بمێنن ووردببنه‌وه وعه‌قڵيان به‌گه‌ڕ بخه‌ن وته‌ماشاى خۆيان بكه‌ن وهه‌ق وه‌ر بگرن).

كه‌واته بير بكه‌نه‌وه عه‌قڵتان بخه‌نه‌ كار به‌ڵام ناكرێت دژ بيت به ڕونكه‌ره‌وه‌ى وه‌حى.
په‌يامه‌كه‌ به نێردراوێكدا نێردراوه، ڕونكردنه‌وه‌تان ويست لاى نێردراوه‌كه‌يه.
كه‌واته هه‌ر ته‌فسيرێكى قورئان -به‌ده‌ر بێت ودژ بێت له‌گه‌ل سوننه‌ت وڕونكردنه‌وه‌كانى په‌يامبه‌ر  -صلى الله عليه وسلم- نوقسانه چ نوقسانێكيش!؟ 
هه‌ر بيركردنه‌وه‌يةك دژ بێت له‌گه‌ڵى بيركردنه‌وه‌يه‌كى سه‌قه‌ته‌ چ سه‌قه‌تێكیش؟!

 

23مایو2016