ئافرەتێك لە ئوردن ئەم چەند ڕۆژە بوو بە موسڵمان بەو هۆیەوە باوكی سەری پان كردەوە!!
تەماشای ڕێكخراوەكانتان كرد!؟
بەردەكە تەقی بێت ئەوان نەتەقین!!
ڕاگەیاندنەكانتان بینی؟! ئەڵێی هیچ ڕوی نەداوە؟!
وڵاتە زل هێزەكانتان بینی؟! وەكو ئەوەی هیچ نەبوو بێت؛ نە دۆیان ڕژاوە نە ماڵیان دزراوە!
بەڵام!
ئافرەتێكی سودانی دوێنێ وپێرێ بوو بە گاور (مەسیحی) -وا ئەڵێن والله أعلم- دادگای سودانى ئیخوانى! ئەو وڵاتە، ئەیەوێ ئافرەتەكه واز بهێنێت وەگەرنا بە نیازی جێ بەجێ كردنی "حەدده"، بە نیازە هێشتا جێبەجێی نەكردوە !
ڕاگەیاندنەكانتان بینیوە:
ئەڵێی ئاگر لە ستۆدیۆكانیان بەر بووە!
وڵاتە زل هێزەكانتان بینیوە، ئەڵێی نەوتیان لێ بڕاوە، ئەوەندە توڕەن!
ڕێكخراوەنتان بینیوە، ئەڵێی پارەیان لێ بڕاوە وبودجەيان بۆ سهرف ناكرێ؟!
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە