مەقالەکان

برایەكی جێی متمانەم بۆی گێڕامەوە كە كەسێك پێی وتوه: ماموستا علی صەلیب (خاچ)ی لە ملدایه ئەگەر واشنەبو وەرن بمكوژن!؟ 

سەرەتا ئەلێم : سبحانك هذا بهتان عظیم.

پاشان: بێ خەمبە ناتكوژم وخوێنی پارێزراوی خەڵك حەڵال ناكەم -وەكو ئەهلی بیدەع دەیكەن-، بەڵام داوا دەكەم -و لە ناخیشمەوە داوا ده‌كه‌م- خوا بە لوتفی خۆی هیدایەتت بدات، ئەگەرنا ڕیسوات بكات لە دونیا ودوا ڕۆژدا...
چونكە سود لە هیدایەتت وەر دەگرم بەڵام سود لە چونە دۆزەخت نابینم .

ئاخر ئەهلی سوننە لە هەمو كەس له خوا ترسترن، وبەرامبەر بە خەڵك بە بەزەییترینن «أرحم الناس بالناس وأعلم الناس بالله»...

بەڵێ‌، ئەوان ئه‌و ڕه‌حمه‌ته‌یه‌یان نیه‌ هەر بۆیە خوێنمان بە حەڵال دەزانن، دەمانكوژن، درۆ بە دەممانەوە دەكەن ..، وبوهتانمان بۆ دەكەن...

شیخ الإسلام بە دوژمنەكانی ئەڵێ‌: قسەی وا دەكەن گەر من بیكەم پێی كافر دەبم بەڵام ئێوەی پێ كافر ناكەم ، چونكە من دەزانم كوفرە، بەڵام ئێوه نایزانن!!
ئەمەش ئینصاف وڕەحمەتە!

جا ئیمامی ئه‌حمه‌د بەهۆی كێوە سزا درا؟ بەندكرا ؟! شەللاقی لیدرا؟!
ئەی بوخاری بۆ سزا درا ؟!
ئەی ئەبو حاتيمی بوستی بۆ فەرمانی كوشتنی بۆ دەركرا؟!
ئەی ئیبن ته‌یمیه‌ بەهۆی كێوە، چەند جار بەند كرا؟ سزا درا؟! 
هه‌روه‌ها ئیبن قه‌یم؟!

كێ وكێ ... ئەمە مشتێكە لەو خەرمانه‌...

تا ئیستا چەندین جار بوهتانیان بۆ كردوم ، درۆ و بوهتانی وا، والله بە میشكیشمدا نەهاتوە ...
لە كۆتاییدا ئەڵێم: «اللهم اجعلْ ثأْرَنا علی مَن ظلمَنا , وانصُرْنا علی من عادانا , ولا تجعلْ مُصیبتَنا فی دِینِنا , ولا تجعلِ الدُّنیا أكبرَ همِّنا , ولا مَبلغَ عِلمِنا , ولا تُسلِّط علینا من لا یرحمُنا» حدیث حسن.

 

شەممە ٢٧ محرم ١٤٣٥ كۆچی پیرۆز
30 / 11 / 2013

 

لە مزگەوتی قاضی محمد -رحمه الله تعالی-