مەقالەکان

 

دوای ئەوەی وڵاتی بڕۆنایی «سه‌ڵطەتی بڕۆنایی» بڕیاری جێ بەكردنی شەریعەتی ئیسلامی ڕاگەیاند... بڕیاریدا پلە بە پلە كار بۆ جێ بەجێكردنی شەریعەتی ئیسلام بكات ولە 1ی ئایار(مایۆ)ی 2014ەوە پرۆسەكەی دەستپێكردووە:

  1. بە گوێرەی یاسا نوێیەكە، تەنیا موسڵمانەكانی ئەو وڵاتە یاساكەیان بە سەردا جێ بەجێ دەكرێت وئەوانەی پەیڕەوكاری ئاینی دیكەن یاساكە نایانگرێتەوە.
  2. بە گوێرەی گۆڕانكارییە یاساییەكان لەو وڵاتەدا دوو یاسای سزادان كاریان پێ دەكرێت ویەكێكیان ئیسلامی وئەوی دیكەیان نا ئیسلامییە.
  3. تا ئێستا هیچ تاكێكی سەڵتەنەتەكەی، كە ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە 400 هەزار كەسە ناڕەزایەتی دژی ئەو بڕیارە دەرنەبڕیوە. كەواتە دیموكراتیە 100%!!

ئەمەش ناڕەزایەتی ئەمریكای لێكەوتەوە ودیبلۆماتكارانی ئەو وڵاتە بڕیارەكەی برونای بە "پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی" لە قەڵەم دەدەن:

بیفرلی هیلزی ئەمریكا بە كۆی دەنگ بڕیاری داخستنی سەرجەم ئەو شوێنانەیدا كە موڵكی سەرۆكی ئەو وڵاتەیە!!
ووەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند نیگەرانی خۆمان لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە بە وڵاتی بڕۆنایی گەیاندوە.
هەروەها لە میانەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بۆ تاوتوێكردنی پرسی دانانی باڵیۆزی ئەمریكا لە رێكخراوی ئاسیان، دیبلۆماتكارێكی ئەمریكی رایگەیاند، جێبەجێكردنی شەریعەتی ئیسلام: "پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتییە".
لە لایەن خۆیەوە نەتەوەیەكگرتووەكانیش بڕیارەكەی بڕۆنایی ئیدانە كردووە.

‌كەواتە: ئازادی هەیە، ‌دیموكراتی هەیە، ‌مافی مرۆڤ هەیە .. ‌تا ئیسلام پیادە نەكەی.
‌هەر كە پیادەت كرد ئیتر سنوری:
ئازادی كۆتایی دێت. 
‌دیموكراتی نامێنێت. 
‌مافی مرۆڤ ناتگرێتەوە.
یان ئەتوانی بڵێی:

ئازادی ودیموكراتی ومافی مرۆڤ ئەوەیە شەریعەتی ئیسلام پیادە نەكەی، كە پیادەت كرد عەفو عامیش ناتگرێتەوە.

كەواتە دیموكراتی بەو واتا نیە حوكمی گەل بۆ گەل ، یان بڕیار لە دەستی گەلدایە .

بەڵكو ئەوە هەڵەیە وڕاست ئەوەیە بڵێی: بڕیاری گەل بە دەستی گەلە هەتا بە دڵ و هەوا وئارەزوی ئەوان بێت.
وەگەرنا گەل وتی: با ئیسلام حوكم بكات یان بڕیارێكی دا ئەوان بە دڵیان نەبو ئەوە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ ودیموكراتیە.

ئەمەش ڕاستیەكی حاشا هەڵنەگرە ، هەڵبژاردنەكانی جەزائیر وفەلەستین تەنها دوو نمونەی ئەو ڕاستیەن.

لە هەمویشی سەیرتر ئەو هەمو هەڵپەڕینەی حیزبە ئیسلامەكانە بە گۆرانی دیموكراتیەت لە وتنی ئەمریكا و دەرهێنانی ئەورپا ودانەری ئاواز حیزبە ئیسلامیەكان ، چونكە مەجبورن ئاوازەكەی لەگەڵ ئیسلام موتروبە بكەن...
سەرچاوەكان:
_____________
ڕاگەیاندنی داخستنی مومتەلەكاتی سەرۆكی ئەو وڵاتە لە ئەمریكا (بیفرلی هیلز): 
http://ara.tv/2rs2h

ئەمریكا بڕیارەكەی برونای بە "پێشێلكردنی یاسای نێودەوڵەتی" لەقەڵەمده دات:
http://nrttv.com/all-details.aspx?jimare=46129
***************************************
زانیاری لە بارەی بڕونایەوە:
__________________________
- دەكەوێتە سەر كەناری باكووری دوورگەی برونیوی باشووری خۆرهەڵاتی كیشوەری ئاسیا. هەرێمێكی دەوڵەمەندە بە نەوت.
- سوڵتان حەسەن بەلقیەی تەمەن 67 ساڵ، سوڵتانی ناوچەكەیە.
- جگە لە موسڵمانان، بوزییەكان %13 و مەسیحییەكانیش %10ی دانیشتوانی قەڵەمڕەوەكەی سوڵتان حەسەن پێكدەهێنن.
- بە دارولسەلام، ئومەتی برونایی، سەرزەمینی ئاشتی، دەناسرێت و پایتەخت: بەندەر سەری بكاوان.
زمانی رسمی: زمانی مالایۆ.
والله سبحانه الموفّق

 

4 رجب 1435 كۆچی پیرۆز
3/5/2014 پاشان پاك نوس كرا

داگرتنی هاوپێچ