دڵم هەژاوه، گەر چی ئەو دڵی وەستاوه!
موچڕكه به گیانمدا دێت، گەرچی ئەو چركه به گیانیدا نایه!
كه لێی دەڕوانم، گۆنا تەڕ دەبێت، گەرچی ئەو ڕوی لێم نیه، وتەڕی گۆناشی هی دەریایه!
بەڕاستی ژیانی لی تاڵكردوین، وەكو دیمەنە خویناویەكانی تری شامی نەزیف!
موعاویە ئەفەرموێ: «ژیان تامی چیه ئەگەر چەند هەزارمان لێ بكوژریت؟!».
ئەڵێم: ئێمه دەیان وسەدان هەزارمان لێ دەكوژرێت ودەمرێت!!
بەڵكو مردن وكوشتن بوەته بەشێك له ژیانمان، ونزیك له گوێمان، له پێش چاومان، لە بەردەستمان. فرحماك یا رب!
خوایه گیان! ئەی پەرورەرینی دلۆڤان! میهرەبانیمان لەگەڵ بفەرمه، بمانگێڕهوه سەر ڕاسته شەقام.
ئەی دادگەری باڵا دەست! ئیسلام سەربخه ودوژمنانی سەرشوڕ بكه.
ئەی بەبەزەییترین! توشی فیتنەمان نەكەیت هەتا دەمانبەیتەوه لای خوت.
آمين!
لا عاش قاتلهم ولادامت له يوماً أنامل
وعليه أصبح حوبةً دمع الثكالى والأرامل
لله رب المشتكى رب الأواخر والأوائل
والله فوق المعتدي فوق الأسنّة والسلاسل
وغداً يكون لأمتي صرح تزينه المشاعل
وغدا إذا الحق اعتلى حتماً سيُزهق كل باطل.
علي خان
3سبتمبر2015
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 423 جار بینراوە