مەقالەکان

 یەكەمین نووسراوی ئیمامی عوسمان بۆ كاربەدەستی ناوچەكان

 

لە مێژووی ئیمامی تەبەریدا هاتووە، كەك یەكەمین نووسراوی ئیمامی عوسمان بۆ كاربەدەستی ناوچەكان ئەمە بووە:

«پاشان:
خوای گەورە فەرمانی كردووە بە كاربەدەستی موسڵمان (خەلیفە و پادشا و سەرۆك و ئەمیرەكان) كە ئیشیان بەڕێوەبردنی كارووباری خەڵك بێت، نەك پارە لەخەڵك وەرگرتن بێت! رعاة و شوان بن نەك جباة و باج كۆكەرەوە.

پێشیانی ئەم ئومەتەش ئاوها بوون؛ بۆ ئەوە دەبوونە كاربەدەست شوان بن و كارووباری خەڵك بەڕێوەبەرن، نەك بۆ ئەوەی باج وەربگرن لە خەڵك.

وا نزیكیشە كاربەدەستەكانتان لەبری بەرێوەبردنی كارووباری خەڵك، ئیشیان ببێتە باج كۆكردنەوە، جا ئەگەر وایان لێ هات، ئەوا لەو زەمانەدا شەرم و حەیا و ئەمانەت و وەفا و ئەمەكداری نامێنێت.

بشزانن، باشترین كاربەدەست ئەوەیە، چی مافی موسڵمانان بوو، بیدات، چیش مافی لەسەریان، لێیانی وەربگرێت، پاشان چی مافی خاوەن پەیمانەكان بوو لە كافرەكان، بیدات، چیش ماف بوو بەسەریانەوە، لێیانی وەربگرێت».


«أما بعد، فإن الله أمر الأئمة أنْ يكونوا ‌رُعاةً، ولم يتقدم إليهم أنْ يكونوا ‌جُباةً، وإن ‌صدر هذه الأمة خلقوا رعاة، لم يخلقوا جباة، وليوشكن أئمتكم أن يصيروا جباة ولا يكونوا رعاة، فإذا عادوا كذلك انقطع الحياء والأمانة والوفاء. ألا وإن أعدل السيرة أن تنظروا في أمور المسلمين فيما عليهم فتعطوهم ما لهم، وتأخذوهم بما عليهم، ثم تثنوا بالذمة، فتعطوهم الذي لهم، وتأخذوهم بالذي عليهم».

تفسیر الطبري (4/ 244).