مەقالەکان

 سبەینێ ڕۆژی عاشوورایە، گرتنی ڕۆژوو تێیدا دەرفەتێکە بۆ سڕینەوەی تاوانی ساڵێک 

باشتریشە ڕۆژێک پێشی یان پاشی بگیرێت، بەڵام درووستیشە بەتەنها بگیرێت و هیچی تێدا نییە و مەکڕوهیش نییە.

‏سەبارەت بە جومعەش، هیچی تێدا نییە بەتەنها ڕۆژووی تێدا بگیرێت ئەگەر کەوتە عاشوورا یان عەرەفە و هاوشێوەکان، چونکە نەهییەکە بۆ کەسێکە بەتایبەت ڕۆژووی تێدا بگرێت.

 

براتان 

علي خان

 

ئەوەش بابەتێکی کۆنە، بیخوێننەوە لەوانەیە سوودی هەبێت:

 

سلام علیکم ورحمة الله 

 

برایان خوشکان…

 پرسیارێکی زۆر زۆر  ڕوبەڕوومان دەکرێتەوە سەبارەت بە «گرتنی ڕۆژووی عاشوورا لەجومعەدا بەتەنها»، جا هیچی تێدا نییە ڕۆژووی عاشوورا بگیرێت لەڕۆژی جومعەدا، بەبێ ئەوەی ڕۆژێکی تریشی لەگەڵدا بگری، هیچ ئیشکالێکی نییە بگیرێت بەتەنها، چونکە پەیامبەری خوا صلی الله  وعلی آله وسلم  ، وەک لەسەحیحی موسلیمدا هاتووە، ئەفەرموێت: «  ولا تختَصوا يومَ الجمعةِ بصيامٍ من بينِ الایام ...» واتە: لەناو سەرجەم ڕۆژەکاندا، جومعانە تایبەت مەکەن بەڕۆژووگرتن…».

 

 جا دەفەرموێت:  «... إلا أن يكونَ في صومٍ يصومُه أحدُكم »، واتە: مەگەر بکەوێتە ڕۆژی ڕۆژووی یەکێکتانەوە، کە عادەتت هەیە دەیگریت».

واتە بۆ نموونە کەسێک ڕۆژ نە ڕۆژ بە ڕۆژوو دەبێت، یان کەسێک عاشوڕا بەڕۆژوو دەبێت، یان کەسێک عەڕەفە بە ڕۆژوو دەبێت، ئەمە عادەتی کەسەکەیە، نەک لەبەر جومعە بیگرێت! جا ئێمە ڕۆژی جومعە، ڕۆژووی عاشوورا دەگرین، لەبەر عاشوورا بەڕۆژوو دەبین ، نەک لەبەر ئەوەی جومعەیە ، واتە جومعە تایبەت ناکەین بەڕۆژووە، بەبەڵگەی ئەوەی ئەگەر سێشەممە عاشوورا بوایە -بۆ نموونە-، ئەوا سێشەممە ڕۆژوومان دەگرت ،

 

جا بۆیە نەهیەکە ناتگرێتەوە، ئەمەیشی کەوتم مەزهەبی جەماهیری فوقەهایە  سلفًا وخلفًا، جەماهیری عولەمای سەلەف و خەلەف لەسەر ئەمە هاوڕان کە عەرزتانم کرد، وە ئاوڕ مەدەنەوە بە فەتوای لاڕێ و بندیوار و ئەملاو ئەولا کە فەتوای بێ باوک و بێ خاوەنن، کە پشت ئەستور نین بە هیچ دەق و بنەمایەکی ڕێک و ساغ، وە پشت قایم نین تێگەیشتنی پێشینان و پێشەوایان.

هەر موەفق بن .

ڕێزو حورمەتم هەیە .

والسلام علیکم

 

مامۆستا علي خان