زەكات بۆ دەعوە و بانگەواز
تەماشای بەڵگەكانم كرد و چەند دیراسە و كتێب و مەقالەم خویندەوە لەبارەی ئەم باسەوە، هیچ بەڵگەیەكی زۆر بەهێزم نەبینی بڵێ : ﴿وفِي سَبِیلِ اللهِ﴾ تەنها : «جیهاد»ەوه، ئەو ڕێژە زۆرە نەبێت لە زانایان كە ئەو بۆچوونەیانە هەبوو!
هەروەها كورتهەڵهێنانی لەهەشت بەش، لەڕاستیشدا لە بەهێزترین مورەججیحەكانە، یانی: زۆرییەكەیان لە مورەججیحەكانە و ئەمەش تەنها مەعنەوییە، عوسەیمینیش دەڵێت: «لەسەر نەفس قورسە موخالەفەی جمهور بكات».
بەڵام با ئەمیش وەكو قەزای نوێژ و زەكاتی «عروض التجارة» و كەوتنی سێ تەلاقە و حوكمی عەقیقە و حوكمی سوترەی نوێژ و كرێی مامۆستای قورئان و ئاڵوگۆڕی وەقف و پیسی خوێن و هتد ... تەماشای بكەین كە هەمووی وتەی جمهوورە -بەڵكو ئیجماعیش لەسەر هەندێكی نەقڵ دەكرێت- و موخالەفەش دەكرێت و زۆریش ئاساییە!
جا بابەتە فیقهیەكان پێویستی بە سنگفراوانی هەیە ... بەتایبەت ئەوانەی دەڵێن: زەكات ئەشێت بۆ دەعوە، تەماشای بەڵگەكان دەكەن لەگەڵ فراوانی سوودی كەناڵەكە، ڕاستیش دەكەن و ناهەقیان نییە بەڕاستی سوودی زوری گەیاندوە.
بەڵێ ئەمە بەو واتا نایەت هەر خاوەن بۆچوونێك بەرگری لە بۆچوونەكەی خۆی نەكات مادام خیلافییە! بەڵام بێ ئەدەبی با نەكات و با وا نەزانێت لەدوونیادا بەڵگەی تر نییە تەنها بەڵگەكانی جەنابییان نەبێت!
****************
الفقير إلى عفو ربه
علي خان
٢٩ شعبان ١٤٣٦
16 يونيو 2015
- زەخیرەکردن
- 1 ساڵ لەمەوپێش
- 216 جار بینراوە