ئاگاتان لەكەش و هەوایە، وایە؟!
کەشوهەوای دەرەوەت زانی، بەڵام لەکەشوهەوای دڵت پرسیوە؟!
ئاگات لێیە لافاوی تاوان چەندێکی کاولکردوە و،
تۆفانی بێئاگایی چەندێکی ڕوخاندوە و،
هەورە تريشقەی بێباکی چەندێکی سوتآندوە؟!
دەزانیت هەوری ڕەشی سەر دڵت، خەو و ئیسراحەتی لێت تۆراندوە؟!
بۆیە بێدار بەوە و هەستەوە لەکەشوهەوای دڵت بکۆڵەوە و شوێنە ڕووخاوەکان چاک بکەوە!
تا كەی چاوەڕوانی و وەستاوی؟!
بەقامچی ئایەت و فەرمودە ترسێنەرەکان بێداریکەوە و
بەداواکردن لەحکومەتی قورئان ئاوەدانی بکەوە و
بەپێخەف و لێفەی زیکرەکان کەشی ساردی گەرمکەوە و
بە شەونوێژ و سوژدە گریاناوییەکان وەحشەت و تەنهایی سەر دڵت بڕەوێنەوە.
"زستان دەستکەوتی بێمەینەتی باوەڕدارە".
زستان بەهاری دڵی ئیماندارە.
علی خان
20ى دەیسەمبەری 2021
بۆ بینینی ئەم بابەتە لەفەیسبووك، كلیك لێرە بكە
- زەخیرەکردن
- 2 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە