{فتبينوا}
خوای گەورە دەفەرموێت: {يَاأَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنْ جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَنْ تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ} [الحجرات: 6].
واتە: ئهی ئهوانهی باوەڕتان هێناوه! ئهگهر كهسێكی متمانهپێنهكراو (فاسق) ههواڵێكی بۆ هێنان، لێی بكۆڵنهوه. نهوهك به نهزانی بخهڵكێك لەكەدار بكەنه، ئهوجا لهو كارهی كردوتانه پهشیمان ببنهوه و خەجاڵەتی بكێشن!
كەواتە:
لە سۆشیال میدیا (پەیجێك یان ڕۆژنامەیەك ... هتد) كە دەخوێنیتەوە كەسێك وای كردووە یان وای تووە و ... هتد، بۆ نموونە: فڵان دەڵێت: زەوی تەختە! یەكسەر گولە بەتاریكییەوە مەنێ و بكۆڵەوە بزان وای وتووە؟!
لێكۆڵینەوە مەنهەجی قورئانە كە لەو مەنهەجە ڕێكە لاتدا یەكەمجار كێ زەرەر دەكات؟!
خۆت زیاندەكەیت كە قسەت بۆ دروستكردوە یان باوەڕت بەدرۆكە كردوە نەك كەسی بەرانبەر زیان بكات.
بە چ بەڵگەیەك؟
بەبەڵگەی ئایەتەكە، چونكە یەكەمجار باسی زیانمەندی تۆی كرد و فەرمووی خەجاڵەتیت بۆ دەمێنێتەوە: {فَتُصْبِحُوا عَلَى مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ}.
هەروەها وەسفی كردیت بە نەزانین و نەفامین: {أن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ}.
بۆ بینینی ئەم پۆستە لەفەیسیووك، كلیك لێرە بكە
- زەخیرەکردن
- 2 ساڵ لەمەوپێش
- 656 جار بینراوە