عام الرمادة و چەند سەرنجێك
"عام الرمادة پەیوەندی بەخۆڵبارینەوە نییە!". - ڕەمادە واتە خۆڵەمێش، واتە پاشماوەی سوتاندنی شتێك پێی دەوترێت خۆڵەمێش. - ئەم ساڵە لەسەردەمی پێشەوا عومەردا -ڕەزای خوای لێبێت- بووة لەساڵی هەژدەی كۆچی و نزیك نۆ مانگ درێژەی كێشاوە. - بەهۆی وشكەساڵی و نەهاتی و وشكبوونەوەی زەویەوە بەڕادەیەك ڕەنگی مەیلەو خۆڵەمێشی چووە پێی وتراوە: ساڵی خۆڵەمێشی، واتە: ناونانەكە هیچ پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە نییە! وەك بیستم دەوترا لەسەر سەكۆوە: "بۆیە پێی وتراوە عام الرمادة چونكە ساڵێك خۆڵباریوە بۆیە وای پێوتراوە!!". هەر لەم جۆرە گوێم لێبوو دەوترا لەسەر سەكۆوە: پەیامبەری خوا ﷺ بۆیە لەكاتی فەتحی مەككە فەرموویەتی: ئەگەر فڵان كەس لەكەعبەش بوو بیكوژن، دەیوت: چونكە كەعبە بەرز بووە، ئەگەر لەو بەرزیەش بوو بیهێننە خوارەوە و بیكوژن! ت.و لە كاتێكدا وانییە، بۆیە پەیامبەری خوا ﷺ وای فەرموو، چونكە كەعبە حورمەتدار و پیرۆز بووە و خەڵكی تێدا نەكوژراوە، واتە ئەگەر لەو شوێنە پیرۆزەش بوو و دەستی گرتبوو بە كەعبەوە بیكوژن. مەبەستەكە : لەبەر حورمەتی كەعبەیە نەك بەرزیەكەی!
براتان علی خان پێش نوێژی عیشا
23/05/2022 - 22 شوال 1443
- زەخیرەکردن
- 2 ساڵ لەمەوپێش
- 367 جار بینراوە