مەقالەکان

زینا قەیدی نییە! بەڵام ژنی دوەم نا!

زۆرێک لە باوکان و دایکان کاتێک کچەیان سکاڵای پیاوەکەی لەلایان بکات؛ کە ها بەدوای ژنی خەڵكەوە و خیانەتی لێدەکات ، كاری زینا و بەدڕەوشتی دەكات! ئامۆژگاری کچ بە صەبر دەكات، جوان جوان پێی دەڵێت: كچم دانیشە بەشکو گۆڕانی بەسەردا هات، خۆی چاک ئەبێت ، كێیە منداڵی خۆی سەرگەردان بكات؟!! 

 

بەڵام:

 

هەر کە لەکۆڵان بیستیان: زاواکەیان بە نیازە ژنێکی تر بهێنێت بە حەڵاڵی، یان هێناویەتی ! ئەوە ئیتر دونیا هەڵدەستێ و دانانیشێت، یەکسەر دەڕۆرن کچەکەیان دەبەنەوە و پێی دەڵێن: خۆ لەماڵی باوکت پارویەک نان هەیە بیخۆیت !! 

 

ئەمەی کە وتم دەرهەق بە زۆربەی خودی ژنانیش سەد لە سەد ڕاستە، دەیان هەڵە و پەڵەی ئەخلاقی و جگە لەوەش دەبینێت لە پیاوەكەی، یان فزەی لێوە نایەت و خۆی كردوە بە ماستی مەیوو، ئەگەریش دەنگ هەڵبڕێت بەرز نییە و جدی نییە! بەڵام هەواڵی ژنهێنانی پیاوەكەی خۆی بیست، ئیتر وەك لافاوێكی لێدێت كە هیچ بەری پێناگرێت!! 

بەڵێ، ژنیش هەیە ڕێگە بە پیاوەكەی دەدات ژنی دوەم بهێنێت، بەڵام پیاوەكە حەزی لە حەرامە و دڵی بۆ حەڵاڵەكە لێنادات!

 

 

سا لەخوا بترسن و حەرام ئاسان مەكەن و حەڵاڵ گران!! 

ڕێی خوا قورس مەكەن و ڕێی شەیتان ئاسان؟! 

 

علي خان