لە بنەماكانی زەردەشتیەكان: وتەی چاك وڕاسته (وەك خۆیان وا دەڵێن) :
بەڵام تاكە پیرەكەیان (واتە گەورە وقەشەكەیان) لە چەند دەقیقەیەكدا چەند ناڕاستی (درۆ)یەكم لێبینی:
1. وتی: زەردەشتی ئاینێكی ئیختیاریە، وبانگەوازی تێدا نیە.
كه پرسیاری لێكرد: ئێوە بانگەواز ناكەن، وتی: نەخێر بە هیچ شێوەیەك، كەچی لە فەیسبوكەكەی خۆی چەند جارێك وبە بەردەوامی داوا لە خەڵك دەكات ببنە زەردەشتی!!
2. وتی: من وتەكانم لەبەرە بەڵام بۆ ئاسانكاری بۆ تۆ دەیخوێنمەوە!! كەچی لەبەری نەبو!!
3. وتی: داوای ئیجازەی ڕەسمیم لە وەزارەتی ئەوقاف كردوە وئەوانیش مۆڵەتیان پێداوم، بەڵام وزارەتی ئەقاف ئەڵێ: وا نیە، هیچ كەس لە كوردستان پلەی ئاینی نیە لە زەردەشتی؛ (پیر)یان نیە.
وئەڵێ: ئەوە ڕێكخراوە، ڕێكخراویش پەیوەندی بە ئێمەوە نیە!! جا بڕوا بە كامیان بكەین!!
خوا لە پیری ئاخر شەڕ ئەم میللەتە بپارێزێت.
4. وتی: ئاڤێستا (گاتاها) بە زمانی میدەكانی كۆن نوسراوەتەوە... بە زمانی: هەورامی كۆن. لە كاتێكدا تا ئێستا هیچ كەس نەیتوانیوە بە بەڵگە بیسەلمێنێت میدەكان چ زمانێكیان هەبوە!!
ئەمین زەكی بەگ وقەفقتان وجگە لەوانیش هەرچیان وتوە، بەڵگەیەكی دڵنیاییكەرەوەیان نەخستۆتە ڕو. ئەگەر چی ئەوانیش نەیان وتوە بە هەورامی قسەیان كردوە ئەوەندەی من بزانم ولە یادم بێت. ئاخر بەڵگەی دڵنیاكەرەوەییان نیە لەسەر بونی میدەكان ئێستا دەستیان دەكەوێت لەسەر زمانیان!!؟
5. ناڕاستیەكی تر كە تا ڕادەیەك تەنز ئامێزانەیە: نازناوی پیری لێنراوە، كەچی گەنجە، بەڵێ نازناو ولەقەبی قەشەی ئەو ئاینەیە، ئەمیش قەشەیە، بەڵام هەر بەڵگەیە لەسەر ئەوەی: بە ئەسڵ بە پیر دەدرێت، یان به كەسێك عەقڵ وئەزمونی پیرێكی هەبێت! بەڵام دیارە دەستیان نەكەوتوە!!
جا بهڕێزان با دروشم نەتان خەڵەتێنێت، بە دروشمی: (قسەی ڕاست وچاك)، فریوتان نەدەن، داعشیش ئەڵێن: {إن الحكم إلا لله}. بەڵام ڕاست ناكەن.
علي خان
12ديسهمبهری2015
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 384 جار بینراوە