مەقالەکان
زەكاتی پارە وزێڕ وزیو چۆنە؟

زەكاتی پارە وزێڕ وزیو چۆنە؟

 پارە وزێڕ وزیو بگاتە چەند زەكاتت لەسەر فەرزت دەبێت، وچۆن زەكاتەكەی دەردەکەیت؟ 

الحمد لله رب العالمين والصلاة والسلام على خاتم الأنبياء والمرسلين، أما بعد

هەژماركردنی ماڵەكەت یان بە زیوە (كە ئەمەش ڕاستترە) یان بە زێڕە. 

ڕوونكردنەوەكەشی بەم شێوازەی خوارەوەیە:

پەیامبەری خوا ﷺ زەكاتی واجبكردووە لە بیست دیناری ئاڵتووندا.

بیست دیناری ئاڵتونیش واتە: بیست مسقاڵ ئاڵتوونی بێخەوش، یانی: عەیار 24 بیست وچوار.

یەك مسقاڵی زێڕی عەیار بیست وچواریش بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی (بەرواری 11/04/2021) دەكاتە = 280 $.

كەواتە: 

20 × 280 $ = دەكاتە: 5600 پێنج هەزار وشەشسەد دۆلار.

5600 × 149.000 = دەكاتە: ٨,٣٤٤,٠٠٠ هەشت ملیۆن وسێ سەد وچل وچوار هەزار دینار.

وەك دەبینی ئەو ڕێژەیە زۆر بەرزە ودژی بەرژەوەندی هەژارانە.

كەواتە: 

هەركەس ماڵەكەی نەگاتە ئەو ڕادەیە زەكاتی لەسەر نییە.

ئەمەش سەرباری ئەوەی لە بەرژەوەندی هەژاراندا نییە، هەروەها پێچەوانەی ڕای زۆربەی زانایانی هەوچەرخە لەزۆربەی بۆچوونەكان.

بۆیە دروستتر -بە تایبەت لەم بارودۆخەدا- هەژماركردنی ماڵە بە زیو.

بە زیو چەند دەكات؟

*************

پەیامبەری خوا ﷺ زەكاتی واجبكردووە لە دوو سەد درهەمی زیودا.

هەر درهەمێكیش دەكاتە: 2.975 گرام. هەندێكیش ئەڵێن: 2.3328، بەڵام ئەوەی یەكەم بۆچوونی زۆێكی زانایانە لەوانەش لە ڕاسپاردەكانی كۆنگرەكانی تایبەت بە پرسەكانی زەكاتی هاوچەرخە. بۆیە لێرەدا لەسەر ئەو بۆچوونە هەژماری دەكەین:

جا:

2.975 × 200 درهەم = 595 گرام.

یەك گرام زیویش، بە گوێرەی بۆرسەی جیهانی (بەرواری 11/04/2021) دەكاتە = 80 سەنت.

كەواتە: 

200 × 80 سەنت = دەكاتە: 476 چوارسەد وحەفتاو شەش دۆلار.

476 × 149.000 = دەكاتە: 709.24 حەفت سەد ونۆ هەزار.

كەواتە: 

هەركەس ماڵەكەی گەیشتە حەوت سەد ونۆ هەزار وساڵی بەسەردا تێپەڕبوو بێئەوەی لەو ڕادە كەمببێتەوە ئەوا زەكاتی لەسەر فەرزە وتاوانی دەگات زەكاتی ماڵەكەی دەرنەكات. ئەمەش لەبەرژەوەندی هەژارانە، وبۆچوونی زۆربەی زانایانی هەوچەرخە لەزۆربەی بۆچوونەكان.

کەسی واش لە ڕاستیدا دەوڵەمەندە وغەنییە، غەنییش واتە بێنیاز وبێئیحتیاج. ئایا ئەو كەسە دەوڵەمەند وبێنیاز نییە كە لە ماوەی ساڵێكی تەواودا حەوت سەد ونۆ هەزار یان زیاتری لە ماڵدا هەیە، لە ماوەی ئەو ساڵە ڕەبەقەدا تەنانەت پێویستی بە بیست هەزاریش نەبووە لەو حەوت سەد ونۆ هەزارە (تا لە ڕادە ونیصاب كەمتری بكاتەوە). بێگومان كەسی وا دەوڵەمەندە ودەوڵەمەندیش پلەپلەیە وهەمووی لە یەك ئاستدا نییە. 

كە زەكاتت دەركرد چۆن دەریدەكەیت؟

پارە وزێڕ وزیو گەیشتنە نیصاب وڕادە (كە باسمانكرد حەوت سەد ونۆ هەزار دینارە ئەگەر بە زیو هەژمارکرا) وساڵی بەسەردا تێپەڕبوو، ئەوا: چل یەك زەكات دەدات.

واتە: لەهەر چل هەزار، تەنها یەك هەزار دینار زەكات دەدات. واتە: لە چل گەڵا گەڵایەك. واتە: لە ملیۆنێك دینار، بیست وپێنج هەزار. واتە: لە دە هەزار دۆلاردا (دەفتەرێك) تەنها دوو گەڵا ونیوی تێدایە.

یان بە هەركام لەم دوو ڕێگا ئاسانە دەتوانی بڕی زەكاتەكەت هەژمار بكەیت:

یەكەم:

‌‏بڕەكە ÷ 40 = زەكاتەكەت

دووەم:

‏بڕەكە × 2.5 ÷ 100 = زەكاتەكەت

__________

علي خان

13 أبریل 2021

له فەیسبووك