ئەو پارەیەی عێراق وەری گرت لە بانكی نێو دەوڵەتی خێر وصەدەقە نەبوو! بەڵكو قەرز بوو، قەرز پێدانی پیاو چاكانیش نا، هی پیاو خراپان، كە داواجار بە چەند قات دەیەوێتەوە، بە گوێرەی ئەو یاسای قەرزە، عێراق ناچارە مانگانە 3.000.000$ سێ ملێۆن دۆلار وەکو سوو (ڕیبا) بدات بە بانکی نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو قەرزانە...
دوای ئەو قەرزە، ڕاستەوخۆ عێراق تووشی ئەم گرانی و تەنگژە قورسە بووەوه (بێگومان هۆكاری تریش هەن...) ئەو تەنگژەیەی تەنها خەڵكی هەژار تا مامناوەندیش لێی زەرەرمەند دەبن... ئەوانی تر نا! (وەك هەر قەیرانێكی تر). جا ئێستا عێراق وەك كەسێك وایە سەری دەئێشێت بەهۆی هەڵكێشانی ددانەكانیەوە، بەڵام ئەو سەر ئێشەكە بە كۆرۆنا تێدەگات وعیلاجی ئەو نەخۆشیەشی بۆ بەكار دەهێنێت!
بەڕاستی سووەكانی بانكی نێو دەوڵەتی شوومە -وەك هەر حەرامێك (بەو ئیعتیبارە)- هەرگیز ڕووی لە هیچ وڵاتێك نەكردووە مەگەر خێر وخۆشیەكەی بردوە ودەرد ومەینەتی وتەنگی وتەنگژەیی وگرانی هێناوە... وەك شارەزایان وئابووریناسان باسی دەكەن...
بەڕاستی بارودۆخی ئابووری عێراق بە بارودۆخی ئەو گەنجەی پشدەر دەچێت ئەبێت دوعا بكەین وەك ئەو ئیفلاس نەهێنێت...
- زەخیرەکردن
- 4 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە