مەقالەکان

لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا دوو ڤایرۆسی كوشندە پەیدا بوون بەڵام یەكێكیان لەوەكەی تریان كوشندەترە

لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆدا (11 / 17 / 2019) یەکەم کەسی هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (كۆڤید 19) لە شاری ووهانی چین دەستنیشانکرا وئەوە ساڵێکە جیهان گیرۆدە بووە وتاوەکو ئێستاش چارەسەری بۆ نەدۆزراوەتەوە.

هەروەها لە ڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا (11 17 / 1922) كەمال ئەتاتوركی عەلمانی، كۆماری توركیای عەلمانی ڕاگەیاند -كە تا ئەمڕۆ (بە شێوەیەكی فەرمی) بەردەوامە ووێنەی دامەزرێنەرەكەشی لە سەرجەم دامودەزگاكانی توركیادا هەڵدەواسرێت-، وەك میراتگرێكی ناشەرعی خەلافەتی ئیسلامی، لەگەڵیشیدا خەلافەتی ئیسلامی هەڵوەشاندەوە وەك ڕێخۆشكاری وئامادەكاریەك بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەیمانی سیڤەر وسایكس بیكۆ وڕازیكردنی ڕۆژئاوا بە سەركردایەتی بەریتانیا وفەرەنسا كە قورسترین باری سەرشانیان ببوو بە حیلافەتی ئیسلامی... بۆیە تەتاتوورك هەڵی وەشاندەوە وتەنها ناوەكەی هێشتەوە لە ترسی پەرچەكرداری جیهانی ئیسلامی. ڕاستەوخۆش سوڵتانی پێشووی لادا ویەكێكی دی لە جێگای دانا بە شێوەیەكی تەشریفاتی وبێ هیچ دەسەڵاتێك. شایەنی باسە ئەم ڤایرۆسەش تا ئێستا لاشەی ئوممەتی بەرنەداوە وموسڵمانان چارەسەرەكەیان لێ وون بووە سەرباری نزیكی لێیانەوە. إلی الله المشتكی ولا حول ولا قوة إلا به تعالى... 

خۆزگە دەردەكە لە ڕۆح نەبوایە * هیچ قەیدی نەبوو با لاشە بوایە