مەقالەکان
نەمسا وموسڵمانان

ئەوەی لە ڕۆژ ئاوا دەگوزەرێت ترسە لە تووندڕەوی یان ترسە لە ئیسلام؟!

بۆ ئەوەی بزانیت ئەوەی نەمساش لە سیناریۆ دەڕوات ومەسەلەكە ترسی ڕۆژئاوایە لە ئیسلام نەك لە تیرۆر؛ ئەوا بزانە:

1. كۆماری نەمسا، دووەمین وڵاتی ڕۆژئاوایە لە زۆری ژمارەی دانیشتووان بە ڕادەیەك لە كۆی 8,773,000 هاووڵاتی، زیاتر لە 700,000 هاووڵاتیان موسڵمانن.

2. ساڵی 2015 پەرلەمانی نەمسا ڕێگری كرد هاوكاری دارایی لە دەرەوەی نەمساوە خەرج بكرێت بۆ مزگەوتەكان.

3. لە 2017 تارا وڕووپۆشی قەدەغە كرد و150 یۆرۆش غەرامەی دانا وئەشبێت بە پێی یاسا یەكسەر لایبدات. لە كاتێكدا ئەڵێن ئەو كاتە ژمارەی تاراپۆشان تەنها 100 بۆ 150 ئافرەت بوون، ئەوەبوو هەزاران! كەس دژی ئەوە خۆپیشاندانیان كرد.

4. لە ساڵی 2018، ئەو وڵاتە 40 مزگەوتی داخست.

5. لە 2018 حیجابی لە باخچەی ساوایان قەدەغە كرد.

6. ژمارەی كوردەكانی نەمسا نزیكە لە 30.000 موسڵمان.

7. بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی پەیمانگای بەرلینی ساڵی 2009 ئەڵێت: ئەو جیاكاریەی ڕووبەڕووی موسڵمان دەبێتەوە لە كەرتی پەروەردە تەنها لەبەر ئەوەیە موسڵمانن!

8. لە هەڵبژاردنەكانی 2017 ئەو حیزبە هەڵبژاردنەكان دەباتەوە كە ئەم درووشمە بەرز دەكاتەوە: «ئیسلام سەر بە نەمسا نییە».

9. لە ساڵی 2017، زیاتر لە 309 دەستدرێژی ڕەگەزپەرستی كراوەتە سەر موسڵمانان، كە بەڕێژەی 21% زیادی كردووە بەراورد بە ساڵی 2016. ئەمەش بە گوێرەی ڕاپۆرتی بنكەی «التوثيق والإرشاد من أجل مسلمي النمسا».

10. هەر بە گوێرەی ئەو  بنكەیە 98% دەستدرێژیەكانی ساڵی 2017 دژی ئافرەتە موسڵمانەكان بوون، 49% ئەو ڕێژەیە لە شوێنە گشتیەكان وهۆكارەكانی گواستنەوە بووە. وەك پەلاماردانیان وداكەندنی حیجابەكەیان. یان سوتاندنی حیجابەكەیان، یان فڕێدانی بوتڵی مەی ومەی بە دەم وچاوی ئافرەتە موسڵمانەكان.

11. لە نەمسا دەیان پۆستەری ترس لە ئیسلام وڕەگەز پەرستی هەڵدەواسرێت بە مزگەوت وبنكە ئیسلامیەكاندا. تەنانەت جاری وا هەیە سەری بەراز بە دەرگای مزگەوتەكانەوە هەڵدەواسرێن.

12. نەمسا لە ئەو وڵاتانەیە كە بە ئاشكرا ڕایدەگەیەنێت هیچ كۆچبەرێكی موسڵمان وەرناگرێت بەڵام گاور وجووە سووری وعێراقیەكان وەردەگرێت.

13. پارتی گەل بە سەرۆكایەتی «سيباستيان كورز»، دینەمۆی بڕیارەكانن دژ بە موسڵمانان. تەنانەت بەڵێنیدا ئەگەر لە هەڵبژاردنەكان دەربچێت ڕاپرسیەك دەكات بۆ قەدەغە كردنی دروستكردنی مزگەوت.

14. تەنانە هێزەكانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ هاتنە سەر هێڵی دژ موسڵمان وەستانەوە. ئەمەش شتێكی سەیرە!

15. بە گوێرەی سایتی «Statista » ژمارەی موسڵمانان لە نەمسا 31 جار زیاترە لە ماوەی ئەم 41 ساڵەدا. وژمارەی موسڵمانان بە ڕێژەی 30.000 لە ساڵێكدا موسڵمان زیادی كردووە.

16. هەر بە پێی سایتی «روسیا الیوم» ژمارەیەكی زۆری «دانیشتوانە نوێكەی نەمسا» (واتە كۆچبەرەكان) دوای 2010 هاتوون واتە: بەهاری عەرەبی وهەڵگیرسانی شەڕ وئاژاوەكان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وباكوری ئەفریقا.

17. بە پێی ڕاپرسیەكی زانكۆی سالزبۆرگی نەمسایی نزیك نیوەی نەمساییەكان لەگەڵ كۆت وبەند كردنی مافی موسڵمانانن وپێیان وایە نابێت موسڵمانان هەمان مافی هاوڵاتیە ڕەسەنە نەمساییەكانیان هەبێت.

18. هەر لە ئەو ڕاپرسیەدا 70% بەشداربوان پێیان وا بووە ئیسلام شوێنی لە ڕۆژئاوا نابێتەوە. تەنانەت جەختیان لە ئەوە كردۆتەوە هەندێك جار هەست دەكەن نامۆن لە شارەكەی خۆیاندا.

19. هەر بە گوێرەی ئەو ڕاپرسیە 59% بەشداربووان ترساون موسڵمانان تیرۆریست بن.

20. هەروەها بە پێی ڕاپرسیەكی ساڵی 2010، بە ڕێژەی 52% ی نەمساییەكان لەگەڵ قەدەغەكردنی دروست كردنی مزگەوتن.

21. لە ساڵی 2016 ڕۆژنامەی «أوستيريتش» نەمسايیی داوای قەدەغەكردنی ئیسلام دەكات لە ڕۆژئاوا.

22. لە ساڵی 2015 لە نەمسا ئەوەندە لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانەوە هێرش دەكرێتە سەر سوپەر مارێكت وبازاڕە گەورەكان كە خواردنی حەڵاڵ دەفرۆشن، بەشێكیان ناچار دەبن واز بهێنن لە فرۆشتنی خواردنی حەڵاڵ.

23. هەر لە ساڵی 2015 بە هۆی زۆربوونی ژمارەی موسلمانانەوە هاوڵاتیە نەمساییە ڕەسەنەكان دەست دەكەن بە كڕینی چەك.

24. لە نەمسا مردووە موسڵمانەكانیش لە ئەماندا نین بە دەست بەشێكی هاوڵاتیە نەمساییەكانەوە، چونكە چەندین هێرش دەكرێتە سەر گۆڕستانی موسڵمانان وپیس دەكرێت!

25. لە ساڵی 2014 لە نەمسا كۆمەڵێك موسڵمان هەڵدەستن بە بەخشینی خوێنیان ودەڕۆن بۆ نەخۆشخانە كەچی دكتۆرەكە ئەڵێت ئێمە خوینی موسڵمان وەرناگرین!

26. بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی ئەمریكی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ساڵی 2009 ڕەخنە لە هەرێمی "فوراربێرگ"ی نەمسایی دەگرێت بەرانبەر پێشێلكردنی مافی موسڵمانان.

27. هەر بە پێی ڕاپرسیەكی ساڵی 2010، 64%ی نەمساییەكان دژی حیجابن. و61%یان پێیان وایە نەمسا وڵاتێكی نەصڕانیە وئەبێت بە ئەو شێوازەش بمێنێتەوە. و59%یان دژی دروسستكردنی مەنارەن. 42%یان پێیان وایە تا ژمارەی بێگانەكان كەمتر بێت ئەوا بارودۆخی وڵات باشتر دەبێت.

28. هەر بە گوێرەی ڕاپرسیەكی ساڵی 2010، بە ڕیژەی 54%ی نەمساییەكان پێیان وایە ئیسلام مەترسیە بۆ سەر ڕۆژئاوا وشیوازی ژیان تێیدا. و72%یان پێیان وایە موسڵمانان پابەندی یاساكانی نەمسا نابن.

29. هەر لە نەمسا ساڵی 2010 یاریەكی ئەتاری دروست دەكرێت كە پێكهاتووە لە تەقاندنەوەی مزگەوت وڕووخاندنی مەنارەكانی!

30. سەرنجیشتان بۆ خاڵێك ڕابكێشم لە ڕۆژئاوا لە ئەم ساڵانەی دواییەدا هەر كەسایەتی وحیزبێك دژی ئیسلام وموسڵمانان قسە بكات وبیكاتە دروشمی هەڵبژاردنی خۆی ئەوا لە هەڵبژاردن دەیباتەوە! جا بۆ ئەوەی بزانن ئیسلامفۆبیا لە حاڵەتی تاكە كەسیەوە دەرچووە وتەنانەت دیاردەیەكی نامۆ یان سنووردار نییە، نەخێر، بەڵكو دەتوانی هەڵبژاردنیشی پێ ببەیتەوە!

31. لە كۆتاییدا پێم وا نیە موسڵمان تا ئەو ڕادەیە ساویلكە ونەزان بێت ولە دین تێنەگیشتوو بێت هێرش بكاتە سەر كڵێسا وپەرستگای جووەكان وژن ومنداڵ وخەڵكی بێتاوان بكوژێت، بەڵكو زیاتر ئاماژەكان بۆ ئەوە دەچن پیلانێكی پێشوەختەی ڕۆژئاواییەكان بێت بۆ كۆكردنەوەی بیانووی زیاتر وبە دەستهێنانی پاڵپشتی زۆرتری جەماوەر بۆ زیاتر دژایەتی كردنی ئیسلام وبەرتەسككردنەوەی ئازادیەكان لێیان.

لەسەرەتاش نەمسا بە ئەو شێوازە نەبوون، بەڵام زۆربوونی ژمارەی موسڵمانان ئارامی لێ بڕین...

  

سەرچاوەكان:

·       ئینسكلۆپیدیا.

·       https://bit.ly/327vV8q

·       https://bit.ly/34RButN

·       https://bit.ly/3mMKtT8

·       https://bit.ly/2HU0lUC

·       https://bit.ly/2I2yrpG

·       https://bit.ly/3ekiwip

·       https://bit.ly/2HYHl7P

·       https://bit.ly/3jSM5sH

·       https://bit.ly/3oQb1oj

·       https://bit.ly/3mNBSzk

·       https://bit.ly/3605xyI

·       https://bit.ly/3kTuimp

·       https://bit.ly/3mPly1k

·       https://bit.ly/2GnF0CF

·       https://bit.ly/2JqU17H

·       https://bit.ly/35XmbPw

·       https://bit.ly/3es2p2j

·       https://bit.ly/2HPCRAt

 تایبەت بە سایتی مامۆستا علی خان