مەقالەکان
بەرگری بكەن لە پەیامبەرەكەتان وبێدەنگ مەبن!

بەرگری بكەن لە پەیامبەرەكەتان وبێدەنگ مەبن!

خوشكان وبرایان...

فەسبووك وتۆڕە كۆمەڵایەتی وبۆنە كۆمەڵاتیەكان ... هەمووی پڕ بكەن لە بەرگری كردن لە پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم، كە ئەمەش بێگومان جۆرێكە لە جۆرەكانی بەرگری كردن وسەرخستنی پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم. 

ئەمەش كارێكی زۆر شەرعی وڕەوایە، ئەوەندە بەس بێت مونافیق ودڵنەخۆش وبێباوەڕەكان تووڕە وسەغڵەت دەكاتن.

ئەوانەشی كە تووڕە دەبن وهەڵوێستیان دەبێت لە كاتی سوكایەتی كردن بە سەركردەو وسەرۆك وخۆشەویستانیان (چ حكومی بن یا حیزبی یان وەرزشی... هتد) بەڵام بۆ پەیامبەری خوا صلی الله علیه وسلم فززەیان لێوە نایەت با لە ئیمانی خۆیان بترسن! هەرچی سەركردە وسەرۆك وخۆشەویستتان هەیە كەسی بە پەد پەیامبەری خوا شەریف وبەڕێز نیە!

ئیتر بۆچی بۆ ئەویان دەنگ هەڵدەبڕن، وبۆ ئەمیان بێ دەنگن؟! 

 هەروەها ئەبێت بزانرێت جوانترین سەرخستن شوێن پێ هەڵگرتنی ویە.

براتان

علي خان