به حه‌مد وفه‌زڵی خوا به‌رهه‌مێكی نوێی به‌نده كه‌وته بازاڕه‌وه به ناونیشانی:
زیانه‌كانی تاوان وخۆ پاراستن لێی.
كه سوود له به‌رهه‌مه‌كانی ئیبن قه‌ییم وه‌رگیراوه له نووسینه‌وه‌ی.
ناوی كتێب: زیانه‌كانی تاوان وخۆ پارستن لێی.
دانانی: مامۆستا علی خان.
خستنه سه‌ر كاغه‌ز: شه‌یماء موحه‌ممه‌د.
به‌رگی نه‌رم، شاموا.
102 لاپەرە.
نرخی: ته‌نها 1500 دیناری عێراقی
بۆ ده‌ستكه‌وتن، په‌یوه‌ندی بكه به کتێبخانەی ئامۆژگاری، له سلێمانی، دارە سوتاوکە، بەرامبەر کەشتی نوح.
ژماره: 07701499711.
پێشه‌كیه‌كه‌ی شه‌یما موحه‌ممه‌د كه هه‌ستاوه به نووسینه‌وه وخستنه سه‌ر كاغه‌زی ئه‌و كتێبه:
پێشه‌كی
الحمدلله رب العالمين، والصلاة والسلام على أشرف الأنبياء والمرسلين، نبينا محمد، وعلى آله وصحبه أجمعين. أما بعد:
گومان لەوەدا نیە كە خۆشی وبەختەوەری وخۆشحاڵی وئاسودەیی وئارامی مرۆڤ لەوەدایە كە بەردەوام دڵی پڕ بێت لە ئیمان وخۆشویستنی خوای پەروەردگار وودوركەوتنەوە لە تاوان وسەرپێچیكردنی فەرمانەكانی، بەتایبەت لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا كە لای مرۆڤەكان تاوان وسەرپێچیكردن شیرین بووە وعیبادەتی پەروەردگار قورس بوە لەلایان.
منیش بە باشم زانی كە هەستم بە نوسینەوەی دوو موحازه‌ره‌ی مامۆستای بەرێز: «مامۆستا علی خان» -خوا بیپارێزێت-، بەناونیشانی «زیانەكانی تاوان وخۆپاراستن لێی»، چونكە زۆر بەسوود بوو به‌لامه‌وه، ومامۆستاش خۆی پێداچونەوەی بۆ كردوو وهه‌ندێك ده‌ستكاری كرد.
شێوازی موحازه‌ره‌كه‌ی مامۆستاش ئاوهایه: وته‌كه‌ی ئیبن قه‌ییم ده‌هێنێت، پاشان ڕاڤه وشیكردنه‌وه‌ی بۆ ده‌كات.
بەهیوای ئەوەی ببێتە مایەی سود وقازانج بۆ موسڵمانان، هه‌روه‌ها ببێتە تێشویەك بۆ قیامەتی منیش.
داواكارم لە خوای پەروەردگار ئەم كارەم لێ قبوڵ بكات، ونیەتم خاڵص بكات تیایدا تەنها بۆ خۆی.
وآ‌خر دعوانا أن الحمدلله رب العالمین.
شیماء محمد
- زەخیرەکردن
- 4 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە