الحمد لله، والصلاة والسلام والسلام على رسول الله، وعلى آله، أما بعد:
ماوه‌یه‌كه له تۆڕه عه‌نكه‌بوتیه‌كان شتیك بڵاوبۆتەوە ئه‌ویش بريتيه له: «طه‌ڵاقه‌كانی بارام به‌گ».
طه‌ڵاقه‌كانی بارام به‌گ: بریتیه له درۆكردنێكی گاڵته ئامێزانه، كه ته‌ڵاقێكی بارام به‌گی تێدایه، ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستێكى دياريكراوى سیاسى يان كۆمەڵایەتی يا گاڵته‌جاری پەتی ... هتد، یان هه‌موى پێكه‌وه.
جا ئه‌م كاره مادام درۆیه به هیچ شێوازێك شه‌رعی نیه و حه‌رامه و ڕێگای دۆزه‌خه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ى بوهتان كردنيشه بۆ موسڵمان ، چونكه «بارام به‌گ» زۆريك له‌و ته‌ڵاقانه‌ى نه‌خواردوه ونه‌شى بيستوه ، خۆ ئه‌ويش پياوێكى موسڵمانى «قسه خۆش» بوه، له ده‌ورى ساڵي 1916 له ناوچه‌ى هه‌ڵه‌بجه له دايك بوه ، به‌ڵێ له‌سه‌ر زۆر شت سێ ته‌ڵاقه‌ى پيا كێشاوه ، به‌ڵام ئه‌و ئێستا مردوه و رِۆيشتۆته‌وه لاى خواى ميهره‌بان.
جا په‌یامبه‌ری خواش -صلى الله علیه وعلى آله وسلم- ده‌فه‌رموێ:
«ويلٌ للذي يحدِّثُ بالحديثِ لِيُضحِكَ بهِ القومَ ، فيكذِبَ ، ويلٌ لهُ ، ويلٌ له» سنن الترمذی (2315) وهو صحيح. واته: «تیاچون وسزا ، یان دۆڵێكی قوڵی دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی قسه ده‌كات به درۆوه ، بۆ ئه‌وه‌ى پێی پێبكه‌نن ، دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه ، دۆزه‌خ بۆ ئه‌و كه‌سه».
به‌ڵێ ، گاڵته‌كردن دروسته ، به‌ڵام له سنورى خۆى و به‌بێ درۆكردن . ئه‌وه په‌يامبه‌رى خوايه -صلى الله عليه وسلم- ده‌فه‌رموێ: «إني لَأَمزَحُ ، و لا أقولُ إلا حقًّا». رواه الطبراني ، وصححه الألباني.
واته: «بێگومان گاڵته ده‌كه‌م به‌ڵام رِاست زياتر ناڵێم».
هه‌روه‌ها درۆ كردن كارێكى زۆر نه‌شیاوه به هه‌ر ناونیشانێك بێت ، ته‌نانه‌ت كارێكى نا مرۆڤانه‌شه ، ئه‌وه ئه‌بو سوفيانه هێشتا موسڵمانيش نه‌بوه، له‌لاى هيره‌قله، پرسيارى له باره‌ى موحه‌ممه‌ده‌وه -صلى الله عليه وسلم- لێده‌كات، درۆى له‌گه‌ڵ ناكات. رواه البخاري
زوهرى ئه‌ڵێ: «ئه‌گه‌ر بانكه‌رێك له ئاسمانه‌وه بانگ بكات بڵێ: درۆ كردن حه‌ڵاڵه، درۆ ناكه‌م».
وله شه‌رعدا ڕێگه‌ی پێ نه‌دراوه مه‌گه‌ر سێ حاڵه‌ت نه‌بێت كه ئێستا بواری باسكردنیمان نیه...
هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ری خوا -صلى الله علیه وسلم-: «وإنَّ العبدَ ليتحرَّى الكذِبَ حتَّى يُكتبَ عند الله كذَّابًا».
واته: «مرۆڤی وا هه‌یه هه‌ر درۆ ده‌كات تا له لای خوا به درۆزن ناوی ده‌نوسرێت».
و«الغایة لا تبرر الوسیلة»، كه ڕقت له لايه‌نێكه ئيتر به‌و مانا نيه درۆش بكه‌يت له دژى بۆ له‌كه‌داركردنى دروست بێت. نه‌خێر درۆ هه‌ر حه‌رامه
بۆیه:
با موسڵمانان له خوا بترسن و درۆ نه‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ناسراون كه مولته‌زیمن و دیندارن ، وئه‌گه‌ر له په‌یجێك یان سایتێك یان له هه‌ر شوێنێك بینرا درۆ ده‌كرا با نكوڵی لێبكرێت به‌پێی مه‌رجه شه‌رعیه‌كان له بابی الأمر بالمعروف والنهی عن المنكر.
والله أعلم، والحمد لله رب العالمین.
علي خان
مزگه‌وتى قازى موحه‌ممه‌د
7نوڤمبر2013
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە