مەقالەکان

خوای زانا ئەگەر نوێژیش بە كوردی قەبوڵ بكات، بەڵام درۆ نە بە عەرەبی ونە بە کوردی قەبوڵ ناکات!

جا بە ڕەحمەت بێت ئەیوت: فڵان ڕوی ئەوەندە قایمە بیکە بە کڵاش بەشی سەد ساڵ دەكات.

ئەوە تەمبێش كراوە کە عاقڵ بێت وپەشیمان بێتەوە لەو ۹٠ درۆ وچەواشەكاریە کە کردوونی تا دواى ئەوە قسە بكرێ لەسەر دیبەیت، بەس دیارە ڕۆڵەیەكی گوێڕایەڵ نیە ودرۆشی لا گرنگ نیە!

أما بعد: بەڕێزان...
دەتوانن فەرموودە بە كوردی بڵێنەوە، چونکە _وەک بەناوبانگە_ واتاکەی هی خوایە _سبحانە_ ولەفزەکانی هی خودی پەیامبەرە ﷺ .
بەڵام قورئان نەك لە نوێژ، بەڵکو لە دەرەوەی نوێژیش نابێت بەغەیرە عەرەبی بیڵێیتەوە _وەکو قورئان_، چونکە هەم لەفز ونەظمەكەی (عیبارەتەكانی) و هەم واتاکەی (مەدلولی عیبارەتەكان) هی خوایە ئەمەش مەزهەبی هەموو زانایانە بە ئەبە حەنیفەشەوە، بە هەردوکیەوە مەعجیزەیە ، جا ئەگەر وەرگێڕدرا نەزمەکەی تێک دەچێت ، و ئەو كاتە پێی ناوترێت : قورئان ، هەر بۆیە تەفسیری هەمو قورئان بخوێنەوە بە بێ دەقەکەی ، بە خەتمە هەژمار ناكرێت وهەر حەرفێكی بە دە چاكە نیە ، بۆیە ئەو ئاسودەییەش هەست پێ ناکەیت کە لە خودی نەزمە عەرەبیەكەدا هەیە.

جا بۆیە قورئان تەرجەمە ناکرێت ، تەفسیر دەکرێت، وهەڵەشە بە وەرگێڕدراوی!!! قورئان ـوەك ئەوەی م.هەژار وم.بامۆكی ـ بوترێت قورئان، بە كۆ دەنگی موسڵمانان.

چونکە بە وەرگێڕان ئیعجازەکە بەرپا نابێت.
كێش نکوڵی لەمە بكات _بە قەولی جوەینی_ لوتبەرز وکەللە ڕەقە.

ئاخر وەرگێڕانی شیعرەكانی نالی پێی دەوترێت شیعر؟!
ئایا وەرگێڕان وتەفسیرەكانی م. عبد الكریمی مودەرریس بۆ شیعرەكانی نالی پێی دەوترێت شیعر؟!؟

لە كۆتاییدا
هەندێک لەو کەسانەی وەسوەسەیان هەیە کە داوای ئامۆژگاری دەکەن ، زۆر جار پێیان دەڵێم: بە شەیتان بڵێن: تۆ كەی ئەوەندە دڵسۆزی منی ، ناتەوێت دەست نوێژ، یان غوسلەکەم نوقصان نەبێت ! وسوەسەم بۆ دەكەیت کە با نوقسان نەبێت ودووبارەی بکەوە.
جا بڵێن: نەخێر نوقصانیش بێت دووبارەی ناکەمەوە!

 

https://www.ali-xan.com/ktebxana/19

 

علی خان

23/4/2020