مەقالەکان

قازی صه‌فه‌د موحه‌ممه‌دی قوڕه‌یشی (كه‌ له‌ ده‌وری ٧٨٠ ك مردووه‌) باسی تاعونه‌كه‌ی ساڵی 764 ك ده‌كات وئه‌ڵێت:

ئه‌م تاعونه‌ وه‌ك تاعونه‌كه‌ی یه‌كه‌مجار نه‌بوو، هه‌موو وڵاتانی گرته‌وه‌، وخه‌ڵكێكی زۆری كوشت، خه‌ڵكیش زۆر باش بوون ئه‌و ماوه‌یه‌:
له‌ زیندوكردنه‌وه‌ی شه‌وان به‌ شه‌ونوێژ وڕۆژووگرتن به‌ ڕۆژ وصه‌ده‌قه‌ وته‌وبه‌ كردن ....
له‌و ماوه‌ له‌ ماڵه‌كانمان دوور كه‌وتینه‌وه‌ وله‌ مزگه‌وته‌كان ده‌ماینه‌وه‌ به‌ ژن وپیاومانه‌وه‌.
خه‌ڵك زۆر باش بوون.
له‌ كتێبی: (شفاء القلب المحزون في بيان ما يتعلق بالطاعون)