مەقالەکان
هاندان بۆ صه‌ڵاواتدان

بەم ژینە تاڵە ئەگەر دڵتەنـــــگی          *         لێدان صەڵاوات دەروە لەتەنگی

صەڵات وسەلام باشترین چـــارە         *         بێ ئاگا مەبە كات كاتی كـــــــارە

هەركە خەمبار بێ لێدا صەڵاوات         *         مەر ڕووی تێدەكا خێر وبەرەكات

شەوی جومعەیە كات صەڵاواتـە         *         تۆ یەكجار بیڵێ لای خوا دە قاتــە

خوايه صەڵاوات لەسەر ڕابـەرم          *         محمد شەفیع نَبِي وســـــەروەرم

 

مامۆستا علي خان