مەقالەکان

به‌ ده‌ستپێشخه‌ری وهاوكاری خێرخوازان مزگه‌وتی قازی محمد -به‌ ڕه‌حمه‌ت بێت- هه‌ستا به‌ جێ به‌ جێ كردنی واجبی شه‌رعی ـوه‌ك هه‌میشه‌ـ وهاوكاری كردنی كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان، بۆ هه‌ر ماڵێك:

دوو كیلۆ گۆشت وده‌ كیلۆ برنج وفاصۆلیا ونۆك وپاكه‌تێك گه‌وره‌ی چایی وته‌نه‌كه‌یه‌ك ڕۆن ودوو قووتوی گه‌وره‌ی ئاو ته‌ماته‌ وله‌گه‌ڵ شتی تریشدا...

لەگەڵ ڕەچاوکردنی ڕێنماییەكان

داواكاریشم له‌ سه‌رجه‌م برایان وێنه‌ی هیچ هه‌ژارێك بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌، چونكه‌ چۆن له‌ ڕووی شه‌رعه‌وه‌ تێرکردنی هه‌ژار داواكراوه‌. پاراستنی كه‌رامه‌ت وسه‌ربه‌ز كردنیشی دیسانه‌وه‌ داواكراوه‌، به‌ڵكو یارمه‌تی ئه‌درێت تا سه‌ر كز نه‌بێت، جا ناكرێت له‌لایه‌ك به‌ یارمه‌تی سه‌ری به‌رز بكرێته‌وه‌ وله‌ولاشه‌وه‌ كه‌رامه‌تی دابشكێنرێته‌وه‌

خوا پاداشتی چاكه‌كاران بداته‌وه‌ وئیخڵاص به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت.

علي خان

 

 

بۆ بینینی وێنه‌كان كلیك لێره‌ بكه‌