مەقالەکان

كاتێك كه‌سێك، دان به‌وه‌دا ده‌نێت، كه‌ ئه‌و ڕه‌نجه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ دایبێت، ته‌نها! به‌ هۆی ڕاپۆرتێكه‌وه‌! ته‌نها ڕاپۆرتێك له‌ناو چوو بێت، وبه‌ بای دابێت‌! ئه‌وا له‌ ڕاستیدا ئه‌یه‌وێت، باسی هه‌قیقه‌تی مه‌عریفی ولۆژیكی وعه‌قڵانی بیروباوه‌ڕی خۆیت بۆ بكات، كه‌ ئه‌وه‌نده‌ فشۆڵ وكڵۆڵه‌، داماوه‌ به‌رگه‌ی ڕاپۆرتێكيش ناگرێت، وڕیسه‌كه‌یان هه‌مووی لێده‌كاته‌وه‌ ‌به‌ خوری.

ئینجا بیر بكه‌نه‌وه‌ له‌و په‌شیمانیه‌ی ئێستا له‌ دڵیاندایه‌! بیست ساڵ! یان په‌نجا ساڵی! ته‌مه‌ن، هه‌وڵت دا بێت وته‌رخانت كردبێت بۆ بێدینی، كه‌چی به‌ ته‌نها ڕاپۆرتێكی! ته‌له‌فزیۆنی! ته‌نها! سێ خوله‌كی! ‌په‌نجا ساڵه‌كه‌ بدات به‌ با وڕه‌نجه‌كه‌ت بخوات.

ئای له‌و حه‌سره‌ت وپه‌شیمانی وئاگر وتینه‌ی به‌ر ناخی ئه‌و كه‌سانه‌ كه‌وتووه‌ چه‌ند گه‌وره‌ وبە ئازار وناڕەحەت بێت!؟ پێم وایه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر وگه‌وره‌ وبه‌ تینه‌ له‌و هه‌موو پاره‌یەی به‌ر بده‌یت كه‌ بۆیان خەرج كراوه‌ وده‌كرێت ، هه‌مووی ده‌سوتێنێت‌ سه‌رباری قه‌به‌یی وزه‌به‌لاحیه‌كه‌ی.

له‌ولاشه‌وه‌ سه‌رنج بده‌ن:
ئیسلامیش 1400 ساڵ زیاترە ‌ ڕێگایه‌ك نه‌ماوه‌، دوژمنه‌كانی، دژایه‌تی ئیسلامی پێ نه‌كه‌ن... كه‌چی تا دێت ئاڵای شه‌كاوه‌تره‌ وسه‌ری به‌رزتره‌...

خوایه‌ ئاڵای ئیسلام وموسڵمانان شه‌كاوه‌تر بكه‌یت وئێمه‌ش به‌ قوربانی دینی خۆت بكه‌یت، وئیسلام به‌ ئێمه‌ سه‌ر به‌رز بكه‌ وئێمه‌ش به‌ ئیسلام.

 

به‌نده‌ی خوا
علي خان

 

 

ئه‌م نوسراوه‌ 

له‌ فه‌یسبووك

 

 

* تێبینی ئه‌م نوسراوه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ مولحدێك له‌باره‌ی ڕاپۆرتێكی ته‌له‌فزیۆنیه‌وه‌ كه‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌كات په‌یامبه‌ر صلى الله عليه وسلم له‌سه‌رده‌می خۆیدا باسی هه‌ندێك شتی كردووه‌ ئه‌مڕۆ سوودی لێ ده‌بینرێت، ئه‌م مولحیده‌ ئه‌ڵێت: چه‌ند ساڵه‌ چی هه‌وڵ وتێده‌كۆشین ئه‌م ڕاپۆرته‌ ته‌له‌فزیۆنیه‌ ڕه‌نجمانی دا به‌ بادا.