مەقالەکان

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله والصلاة والسلام على نبينا محمد وعلى آله وصحبه.

أما بعد:

السلام علیكم ورحمة الله وبركاته...
به‌ڕێزان ئه‌وه‌ی‌ (له‌لای) مزگه‌وتی قازی محمد -رحمه الله- ڕویداوه‌ وه‌كو ئێوه‌ دوايى له‌ ده‌می خه‌ڵكه‌‌وه‌ بیستومه‌ چی ڕوویداوه‌ وبه‌ڕاستی جێی نیگه‌رانی قوڵی منیشه‌.
هه‌روه‌ها نه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ بووم كه‌ كێ وچۆن هاتوونه‌ته‌ ناو مزگه‌وته‌وه‌ ونه‌ پرسيشم پێكراوه‌ به‌ ووتار دان ونه‌ به‌وه‌شی تێیدا وتراوه. ئه‌مانه‌ش هه‌مووی له‌ پێش چاون وشاراوه‌ نین‌ الحمد لله، به‌تایبه‌ت لای به‌ڕێزانی ئاماده‌بوو له‌ مزگه‌وته‌كه‌ وهه‌م به‌ڕێزانی: ئاسایش وئه‌وقاف وپۆلیسیش ئه‌مه‌ باشده‌زانن إن شاء الله.
به‌ خه‌ڵكی مزگه‌وتيشم ڕاگه‌یاند -له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی بڕیاره‌كه‌دا-: كه‌ بڕیاره‌كه‌ حُكومه‌ت ده‌ری كردووه منيش خزمه‌تی خزمه‌تگوزاری مزگه‌وته‌كه‌م كردووه‌ كه‌ ده‌رگاكانی مزگه‌وته‌كه‌ دابخات وبه‌ڕێزانیش له‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقافی گه‌رمیان ئه‌مه‌یان به‌ كرده‌یی بینیووه له‌ رێی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌ به‌سه‌ر مزگه‌وته‌كان دا‌ ده‌گه‌ڕێت.
جا به‌نده‌ له‌گه‌ڵ هیچ جۆره‌ پشێویه‌ك دا نه‌بووین ونابین -خوا یار بێت-.
له‌ دوای نوێژی جومعه‌شه‌وه‌ ته‌نها بۆ نوێژه‌كان له‌ ماڵ ده‌رچووم ئه‌گه‌رنا له‌ ماڵی خۆمم والحمد لله چه‌ند به‌رێزێك نه‌بێت بۆ سه‌ردان سه‌ردانیان كردووم ، كه‌سی تر بۆ ده‌ستگیر كردنم نه‌هاتوون ئه‌و هه‌واڵه‌ سه‌ر تا خواری هه‌ڵبه‌ستراوه‌ وهه‌لپه‌رست دروستی ده‌كه‌ن وبره‌وی پێ ده‌ده‌ن.

 

ڕێز وسه‌لامم بۆ هه‌مووتان هه‌یه‌.

 

براتان
علی خان
ئیمام وخه‌تیبی مزگه‌وتی قازی محمد -رحمه الله-.

11رجب 1441 - 6ی مارسی 2021

 

ئه‌م نوسراوه‌ له‌ فه‌یسبوك