له ڕووی شه‌رعه‌وه ئه‌م شتانه‌ت بۆ نیه بیكه‌یت:
- به ته‌نها له‌گه‌ڵ هاوپیشه ئافره‌ته‌كه‌ت دا بڕۆی بۆ خواردنی نانی ئێواره.
- زۆر ته‌ماشای ناو چاوانی هاوپیشه ئافره‌ته‌كه‌ت بكه‌یت.
- چاوت به‌ڕه‌ڵا بكه‌یت بۆ ته‌ماشا كردنی جوانیه‌كانی هاوپیشه ئافره‌ته‌كه‌ت با هه‌ر جل وبه‌رگێكی پۆشی بێت.
- موجامهلهكردنی به قسه‌ی غه‌زه‌ل وڕۆمانسی ئه‌گه‌ر به ئاماژه وماناشهوه بێت.
- ده‌ست بده‌یت له‌لاشه‌ی هاوپیشه ئافره‌ته‌كه‌ت به هه‌ر شێوازێك بێت، یان سڵاوی لێ بكه‌یت به باوش پێدا كردن، یان به ماچ كردن.
ئه‌م شتانه باسمان كرد نه ئایه‌ته ونه حه‌دیسه به‌ڵكو وه‌رگێڕانێكی كت ومته بۆ یاسای هه‌ڵسوكه‌ته پیشه‌یی وئهخلاقیهكانی كاتی كار كردنی یه‌كێك له شه‌ریكه (كۆمپانیا) ئه‌مریكه‌كان كه هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كاری تێدا ده‌كه‌ن.
جا ئه‌گه‌ر كه وشه‌ی (شه‌رع)ت بینی ونوسراوهكهت خوێنده‌وه واتزانی ئه‌مه زیاده‌ڕه‌وی وتوندڕهویه، به‌ڵام كه زانیت یاسای پیشه‌یی ئه‌خلاقی شهریكهیهكه دڵخۆش بوویت وپێت باش بوو، ڕاسته‌وخۆ پێت وابوو ئه‌مه پارێزگاریه له مافه‌كانی ئافره‌ت ئه‌وه تۆ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ت هه‌یه وله ڕووی ده‌رونیه‌وه نه‌خۆشی وپێویستت به سه‌ردانی كردنی پزیشكه له زوودترین كات دا.
هه‌ر وه‌ك خوا سبحانه ئه‌فه‌رموێ: {وَإِذَا ذُكِرَ اللَّهُ وَحْدَهُ اشْمَأَزَّتْ قُلُوبُ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ ۖ وَإِذَا ذُكِرَ الَّذِينَ مِن دُونِهِ إِذَا هُمْ يَسْتَبْشِرُون}.
- زەخیرەکردن
- 4 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە