(البادئ أظلم = دەست پێشخەر زاڵمترە)
كێ هانده‌ری كچه باڵا پۆشه‌كه بوو؟
شه‌وی 25ی مانگ، دوای نوێژی عیشا، یه‌كێك له برایانی مزگه‌وت، وتی: مامۆستا بۆ سه‌رێك له ماڵی ئه‌و خوشكه نه‌ده‌ین وئێمه ده‌یان ناسین و ماڵێكی زۆر ڕێك و پێكن و دڵیان پێ خۆش ده‌بێت؟ وتم: ئاخر مه‌وعدی شوێنێكی ترمان هه‌یه؟! ... بڕیارمان دا وه‌كو موسڵمانێك سه‌ردانیان بكه‌ین كه په‌یامبه‌ر صلی الله علیه وسلم هانی زۆری داوه موسڵمان سه‌ردانی موسڵمان بكات ...
كه گه‌یشتین، وتیان: زه‌ینه‌ب و باوكی ڕۆیشتون بۆ لای دكتۆر به هۆی ئه‌وه‌ی به ڕۆژو بووه و فشاری ده‌رونی زۆریان لێ ده‌كرێت كه بڕۆن بۆ لای وه‌زیر... دوای تۆزێك ئه‌وانیش هاتنه‌وه.
جا له مه‌جلیسه‌كه -كه نزیك ده كه‌س ئاماده‌ی بوون-، فه‌رمویان:
... حه‌ز ئه‌كه‌ین پرست پێ بكه‌ین: پێت باشه بڕۆین بۆ هه‌ولێر...؟
وتم («والمستشار مؤتمن= ڕاوێژكار ئه‌بێت ئه‌مین بێت»): له‌م ساته دا پێم باش نیه، ئه‌گه‌ریش ئه‌ڕۆن دوای چه‌ند ڕۆژێكی تر بڕۆن... ئه‌م مه‌رجانه‌شم عه‌رز كردن وتم بۆ ئه‌وه‌ی ناو خه‌ڵك عه‌یب دار نه‌بن... :
1. با پرۆتۆكۆلی ڕۆیشتنه‌كه‌تان بۆ بنێرن بۆ ئه‌وه‌ی كوێیتان به دڵ نه‌بو بیگۆڕن. (بۆیشم ڕون كردنه‌وه پرۆتۆكۆل چیه).
2. ڕازی مه‌بن ته‌صویر بكرێن.
3. به ڕه‌سم گرتنیش هه‌ر ڕازی مه‌بن. خۆیشیان ده‌ترسان تێكدانێك له ته‌صویره‌كه‌دا بكرێت.
4. با به‌یانێك بڵاو بكه‌نه‌وه كه یه‌كترتان بینیوه و وه‌زیر داوای لێ بوردنی كردوه و ئێوه‌ش قه‌بوڵتان كردوه وعفا الله عما سلف وموسڵمان عوزر قه‌بوڵ ده‌كات. به‌یانه‌كه‌ش پیشانتان بدرێت چیتان نه‌ویست لای بده‌ن.
5. قسه مه‌كه‌ن بۆ هیچ كه‌ناڵێكی ڕا گه‌یاندن ئه‌گه‌ریش قسه‌تان كرد عوزر بۆ كه‌س مه‌هێننه‌وه و ته‌نها بڵێن وه‌زیر داوای لێ بوردن ده‌كات وعفا الله عما سلف (هه‌ر به عه‌ره‌بی ئاوها پێم وتن) ، ئێمه‌ش لێ بوردنه‌كه‌یمان قه‌بوڵ كردوه...
یه‌كێك له‌و برایانه ستاندێكی هێنابووه ژووره‌وه -كه من ئاگام لێ نه‌بوو بوو ستاند وشتی هێناوه-، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌صویری ماڵیان بكات و كه‌مپینێكی هاوكاری بۆ ئه‌و ماڵه ڕابگه‌یه‌نین ... به‌ڵام ئه‌وه‌بوو به هۆی نه‌فس به‌رزی خۆیه‌وه قه‌بوڵی نه‌كردبوو بیهێنێته ژووره‌وه.
ئه‌مانه‌ش وه‌كو وتم نزیك ده كه‌س له مه‌جلیسه‌كه‌دا بوون.
ئه‌وه چیرۆكی سه‌ردان كردنی من بووه بۆ ماڵی ئه‌بو فاتیمه وه‌كو خۆی .
كێشه‌كه له كوێ دایه؟؟
كێشه‌كه له‌وێ دایه كه‌سێكی سه‌ر به یه‌كێك له‌و حیزبه ئیسلامیانه‌ی كه ساڵ نیه حیزبه خه‌صمه‌كه‌ی باره‌گایه‌كیان نه‌سوتێنێت و لێیان نه‌كوژێت و دواییش له گه‌ڵی دا داده‌نیشن و مێشێكیش میوانیان نیه وئه‌شڵێى هه‌ر دۆیان نه‌ڕژاوه...
ئێستا بۆ ئه‌م كیژۆڵه‌یه ڕاست بوونه‌ته‌وه جارێك ده‌ڵێن : ئه‌و ئافره‌ته پشتمانی به‌ردا، جارێكيش ده‌ڵێن: سه‌له‌فیه‌كان زۆریان لێ كردوه بڕوا، جارێكى تريش ئه‌ڵێت: سوێندت ده‌وێت بۆتی بخۆم كه ئه‌م بزاوته ته‌نیا بۆ كاری سیخوڕی و لێدان له شكۆی مێژوو و ئێستا و داهاتووی ئیسلام دروست كراوه؟!... هتد ئه‌م تۆمه‌ته بێ ناوه‌ڕۆكانه.
سه‌ره‌تا: به‌ڕێزم ... ئه‌ڵێی هه‌نگت له دار دا دۆزیوه‌ته‌وه وا باسی ڕۆیشتنی من ده‌كه‌یت بۆ ماڵیان، وه‌ك ئه‌وه‌ی نهێنی گرنگت ئاشكرا كردبێت. قوربان من ڕۆیشتنه‌كه‌م بڵاو كرده‌وه ده‌یان هه‌زار كه‌سیش بینی خۆ به نهێنی نه‌ڕۆیشتووم!
پاشان ئه‌گه‌ر من هانم داوه بۆ ئه‌و كاره‌ى كرديان له‌عنه‌تی خوام لێ بێت ئه‌گه‌رنا له‌عنه‌تی خوات لێ بێت.
من ئه‌ڵێم ئامین تۆش بڵێ: ئامین.
ئامین.
پاشان تۆ به سوێند ده‌یسه‌لمێنیت (مه‌دخه‌لیه‌كان)!! پیاوی ده‌سه‌ڵاتن بيسەلمێنە (بە خوا منیش لام زەرورە جاسوسەكانی نێو ئوممەت بناسرێن)، به‌ڵام من به به‌ڵگه بۆتی ده‌سه‌لمێنم جه‌ماله‌دینی ئه‌فغانی وشێخ محمد عه‌بده نه‌ك پیاوی ده‌سه‌ڵات بوون كه شەڵا له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیان پیاوی ده‌سه‌ڵات بوایه‌ن، به‌ڵكو ئه‌ندام بوون له ڕێك خراوی ماسۆنی جیهانی. هه‌روەها پیاوی ئینگلیز بوون كه به ده‌قیقی له‌سه‌ر ته‌عبیره‌كه‌ی خۆت -وه‌ك میژوو نوسان ئه‌ڵێن-: یان له ساده‌یی خۆیان بووه، یان له فێڵ بازیان.
كه ئه‌و دوانه هه‌ره گه‌وره‌ترینی مامۆستایانی ئه‌و مه‌دره‌سه‌یه‌ن كە تۆ وهاو بیرانت بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن وشه‌ڕی له سه‌ر ده‌كه‌ن وهه‌ر كه‌سیش سه‌ر به‌و مه‌دره‌سه نه‌بێت بە ته‌سك بیر و تاریك بیری له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ریش به‌ڵگه‌ی نهێنیت لایه وچه‌ند كه‌سێك ده‌یزانن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی (مه‌دخه‌لیه‌كان)! پیاوی ده‌سه‌ڵاتن... ئه‌وا به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ئێوه پیاوی ده‌سه‌ڵاتن ڤیدیۆیه و له زۆربه‌ی ماڵه‌كاندا هه‌یه...!!
ئینجا بۆ چی و بۆ كه‌ی هه‌ڵت گرتووه، بۆ ئه‌و به‌ڵگانه ئاشكرا ناكه‌یت.
تا خەڵك هەر دو لاتان بناسێت چیتر پێتان فریو نه‌خوات؟!
پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده دڵسۆزی ئه‌و خانه‌واده به‌ڕێزه‌ی بۆ نه‌ڕۆیشتی دڵێكیان بده‌یته‌وه وهاوكاریه‌كیان بكه‌یت وه‌ك خۆت ئه‌ڵێی: «قه‌رزارن وپێویستیان به هاوكاریه». یان ڕوو پۆشه ئیسلامیه‌كه‌ی ئه‌و كیژۆڵه‌یه، هه‌ر ڕوی ئه‌وی نه‌گرت بوو ، به‌ڵكو ڕوی ڕاستی جه‌نابتیشی گرتبوو و دڵت به‌رایی نه‌ده دا سه‌رێك بده‌یت، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت شتێكی له سه‌ر بنوسیت!! كه‌چی ئه‌م هێرشه‌ت بۆ سه‌ر براكانت!! یه‌كه‌م نوسینته له‌سه‌ر كچه باڵاپۆشه‌كه!؟ سكت دهرا ونطق شرا.
پاشان ئه‌گه‌ر پێتان وایه ئه‌م حكومه‌ته كافره بۆ دانیشتوون؟! ئه‌تانه‌وێت به كیژۆڵه‌یه‌ك بیگۆڕن؟! به‌ڵام سیحره‌كه‌تان ئێستا چوپه‌وه بووه و ده‌ستی تۆمه‌ت درێژ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م و ئه‌و؟؟!!
ئه‌من به خوا نازانم كێ پێیانی ووتووه: ئه‌گه‌ر نه‌ڕۆن بۆ لای وه‌زیر فڵان حیزبی ئیسلامی قازانج ده‌كات. به‌ڵام هه‌ست ناكه‌یت ڕاستی كرد؟!
ئه‌وه له‌و ڕۆژه‌وه سه‌له‌فی هه‌یه تفی ئێوه‌ی به‌ر نه‌كه‌وتبێت ؟!
سه‌له‌فی هه‌یه جوێنی ئێوه‌ی بۆ نه‌چو بێت!؟
كوره براكانم به خوا موسڵمان زۆر له‌وه زمان وده‌م وده‌ست پاكتره...
به‌خوا دوژمنی هه‌مو دوژمنێكی خواین وسه‌رخه‌ری هیچ زاڵمێك نین...
به‌س هه‌ی هاوار ئه‌ڵێین كاول كاری مه‌كه‌ن ... پشێوی له وڵات دروست مه‌كه‌ن. جا ئه‌گه‌ر به خۆتان ئه‌كرێت فەرمو بیكه‌ن، ئه‌گه‌ر یش پێتان ناكرێت واز له‌و كیژۆڵه و واز له ئێمه‌ش بهێنن...
والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته
علي خان
30/6/2019
***************************
تێبینی:
1. كێش هانی ئه‌و خانه‌واده‌ی دابێت بۆ ئەو کارە، ئه‌وا خۆی تاوانی خۆی هه‌ڵ ده‌گرێت و با بزانێت كارێكی هه‌ڵه و نابه‌جێ و نا حه‌كیمانه‌ی كردوه. ئیتر بۆ ئه‌بێت ئێمه‌ی پێ تۆمه‌تبار بكرێت كه ئاگامان له‌و هه‌موو ته‌كلیف و فشاره به وه‌كاله‌تانه نه‌بووه.
2. هه‌روه‌ها با ئه‌و بوختان چیانه ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكه‌ن كه هانی ئه‌و خانه‌واده‌یان داوه ئیتر مه‌دخه‌لین! یان ئیخوانین... هێشتنه‌وه‌ی ناوه‌كان به شاراوه‌یی وئاشكرا كردنی وه‌سفه‌كانیان و بیر وباوه‌ڕیان دیاره مه‌رامێكی خراپی له پشته ، ڕێ خۆش ده‌كات كه‌سی به‌رامبه‌ریش بڵێ كاكه ئه‌و كه‌سه یان دوو كه‌سه ئیخوانین ومه‌دخه‌لی یان سه‌له‌فی نین!
3. هه‌روه‌ها خوا سبحانه ئه‌فه‌رموێ: ﴿وجزاء سيئة سيئة مثلها﴾ «ده‌ست درێژی وه‌ك خۆی وه‌ڵام ده‌درێته‌وه» له سه‌ره‌تاشه‌وه نوسیمه ده‌ست پێشخه‌ر زاڵمتره، جا ئه‌و بوهتان چیه وا قسه‌ی كردوه، خواش سبحانه حه‌ڵاڵی كردوه وه‌ك خۆی وه‌ڵامی بده‌یه‌وه. ئه‌گه‌رنا خوا شاهيده حه‌زم نه‌كرد به‌م شێوازه وه‌ڵام بده‌مه‌وه.
- زەخیرەکردن
- 5 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە