مەقالەکان

ئه‌بو نوعه‌یم ئه‌ڵێ: والله ئه‌وانه‌ی تیاچون، ته‌نها خۆشه‌ویستی ده‌م سپیه‌تی و برا گه‌وره‌یه‌تی له‌ ناوی بردوون.

فوزه‌یڵی كوڕی عیازیش ئه‌ڵێ: هه‌ر كه‌سێك حه‌زی له‌ ده‌م سپیه‌تی و برا گه‌وره‌یی هه‌بێت مه‌گه‌ر حه‌سودی ده‌بات و سته‌م ده‌كات و شوێنی عه‌یبی خه‌ڵك ده‌كه‌وێت وحه‌ز ناكات باسی كه‌س به‌ باشه‌ بكرێت.

جا سه‌رنج بده‌ن، مه‌سه‌له‌ی بێ ئاگا بوون له‌ دڵ چه‌ند مه‌ترسیناكه‌ -عافانا الله تعالی وإیاكم-.

جا له‌ نیشانه‌كانی نه‌خۆشی دڵ و حه‌ز وئاره‌زوی بۆ برا گه‌وره‌یی و ده‌م سپیه‌تی ئه‌مانه‌یه‌:

1. حه‌سودی ده‌بات.

2. سته‌م و ده‌ست درێژی ده‌كات و سنور ده‌به‌زێنێت.

3. شوێنی عه‌یب و عار و نوقسانی خه‌ڵك ده‌كه‌وێت به‌ تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ئه‌و هه‌یه‌.

4. حه‌ز ناكات باسی كه‌س به‌ باشه‌ بكرێت...

جا هه‌ر كه‌ستان بینی ئه‌مانه‌ی تێدا بوو دوعای شیفای بۆ بكه‌ن.