مەقالەکان
بۆ مێژوو... زه‌ینه‌بی تارا پۆش

پێم وایە هەموو بە ویژدانێك و بە ئاگایەك شایەتی دەدات داپۆشینی دەموچاو (تارا) یەك لە دەی ئافرەتە سفورەكان زیانی بە كۆمەڵگا نەگەیاندووە! لە هەمو بوارێكەوە ؛ كۆمەڵایەتی وكێشەكانی وتەڵاق وكوشتن وخیانەت ومنداڵ لە باربردن وئیتر ڕیز بكە ... تەنانەت لە ڕوی سەرخستنی سیستەمی پەروردەییشەوە...

ئیتر چ وا لە مامۆستایەكی! كەم ئاستی زانكۆ! دەكات بێ شەرمانە بە دەعبا بی شوبهێنێت لە كاتێكدا لە بیستەكاندا زۆرێكی ئافرەتی كورد نیقاب بوون واتە لە دایك وداپیرانی ئەو ئەفەندیە.

بەڵكو هەر لە كۆنەوە وەك ئیبن حەجەر ئەڵێت : لە دێر زەمانەوە ئافرەتانی موسڵمان دەم و چاوی خۆیان لە ئاست پیاوی بێگانە داپۆشیوە.

بڵاوبونەوەی وێنە مێژووییەكانی هەولێر و سلێمانی و وڵاتە ئیسلامیەكانی پێش ئیستعمار ئەم ڕاستیەی سەلماند.

ئێستاش دایكانمان پێ بكەنن سەرپۆشەكەیان دەدەن بەسەر دەم وچاویاندا

كەس وكاری ئەو خوشكە سەر بەرزەش مان خراپ ناكەن سكاڵای لەسەر تۆمار بكەن.

پیرۆزباییش لە هەمو دەرچوان دەكەم ، بە تایبەت یەكەمەكان وبە تایبەتتر هەمو ئافرەتێك كە لە دەربڕینی دینداری خۆی شەرم ناكات...
پیرۆزە

علي خان
21شوال1440
24/6/2019