مەقالەکان

تەوحید سێ بەشە؛ هەر كەس بڕوای بە یەكیكیان نەبێت، بێگومان له‌سه‌ر ته‌وحیدی په‌یامبه‌ران نه‌بوه‌:

  1. ته‌وحیدی په‌روه‌ردگاریه‌تی: واته‌: هه‌رچی كاری تایبه‌تی خوایه‌، به‌ ته‌نها بدرێته‌ پاڵی خواوه‌ به‌ تاك وته‌نها. وه‌ك: بارینی باران وڕزق ورۆزی ومنداڵ به‌خشین وبه‌ڕێوه‌بردنی كاروباری به‌نده‌كان وهتد.
  2. ته‌وحیدی په‌رستراوێتی: واته‌: هه‌رچی كار وكرده‌وه‌ی به‌نده‌ هه‌یه‌ وپه‌رستنه‌ به‌ تایبه‌ت بۆ خوای بكات، وه‌ك: خۆشه‌ویستی وپشت به‌ستن وترسان وپاڕانه‌وه‌ وداوا لێكردن ونه‌زركرن وئاژه‌ڵ سه‌ربڕین وهتد.
  3. ته‌وحیدی ناو وسیفاته‌ به‌رزه‌كان: واته‌: هه‌رچی ناو وسیفه‌تێك له‌ قورئان وفه‌رموده‌ ڕاسته‌كان هاتبو بۆ خوای بچه‌سپێنیت، وه‌ك : بیسه‌ر وبیستن وبینه‌ر وبینایی، وزانا وزانست، ودابه‌زین بۆ ئاسمانی دونیا، له‌ سه‌ر عه‌رش بون وهتد...