ته‌مه‌نی زۆر نیه ها له سه‌ره‌تای گه‌نجێتی...
ئه‌وه‌ی حه‌ز بكه‌ی له ڕازاوه‌یی دونیا له به‌رده‌ستی كراوه‌یه وه‌ك زۆرێك له گه‌نجی ئه‌م كوردستانه...
وه‌كو ئایین موسڵمان نیه وله‌و كه‌مینه ئاینیانه‌یه كه له شاره‌كانی كه‌لار وده‌وره‌به‌ری ده‌ژین... جا خه‌ڵكی شارێكی ده‌وروبه‌ری كه‌لاره...
ڕۆژێك به ڕێكه‌وت وقه‌ده‌ری خوا چاوی ده‌كه‌وێته وتارێكی مامۆستا ڕه‌مه‌زان -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت-.
بۆ یه‌كه‌م جار خۆر ده‌بینێت، دڵی ڕوناكیه‌ك ده‌بینێت یه‌كه‌مجاریه‌تی شتی وا ببینێت، ئه‌و هه‌ور وته‌مومژیه‌ی ناخی لا ده‌بات وئاسمانێكی ساماڵ وسایه‌قه‌ی وا به سه‌ر دڵی ده‌هێنێت، هه‌ر چی هێرش وهه‌ڕه‌شه وگوڕه‌شه هه‌یه له بیری نامێنێت...
ئه‌ی چی به باوكم بڵێم؟!
ئه‌ی دایكم؟!
ئه‌ی براكانم؟!
ئه‌ی مام وخزمه‌كانم؟!
ئه‌ی ئه‌و هه‌مو ڕابواردن وخۆشیانه چی؟!
وه‌ك ساحیره‌كانی ده‌وری فیرعه‌ون نێوان ئیمان وڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ساتێكی كه‌مه وهاوار ده‌كات أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله
به‌ڵێ.... ئیمان ده‌ڕواته دڵیه‌وه، كه موسڵمان بونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت... هاتوچۆی مزگه‌وت ده‌ست پێده‌كات...
باوكی پێی ده‌زانێت هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كات... ته‌نانه‌ت ئه‌ڕواته لای مامۆستای مزگه‌وته‌كه وئه‌ڵێ ڕازی نابم ئه‌م كوڕه‌م بێته مزگه‌وت...
له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دا كوڕ بڕیار ده‌دات خۆی ڕاده‌ستی پۆلیس بكات وبۆ پاراستنی له ده‌ست هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن وبڕین وله‌ناوبردن...
ئه‌مڕۆ دادوه‌ر بڕیاری دا ڕه‌وانه‌ی خانه‌یه‌كی تایبه‌تی بكات بۆ پاراستنی له كوشتن.
نه‌فسیشی زۆر به‌رزه وه‌ك هه‌ر موسڵمانێك ...
- فڵان كه‌س! چیت پێویسته بۆت ده‌كه‌ین، به‌س بڵێ!
- به‌ڵێ، شتێكم پێویسته!
- بڵێ، به دڵنیاییه‌وه بۆتی ده‌كه‌ین، چه‌ند هه‌زار، نا چه‌ند ملیۆنیش ده‌ڵێی بڵێ، به‌ڵكو چیت ده‌وێت؟!
- والله ته‌نها قورئانێكم پێویسته...
مامۆستا ڕه‌مه‌زان به مردویه‌تیش ده‌عوه ده‌كات خوایه به ڕه‌حمه‌تی بكه‌یت.
من زۆر خۆشحاڵ بوم به موسڵمان بونی، ویستم ئێوه‌ش خۆشحاڵ بن له‌و خۆشیه، كه كه‌سێك له ئاگر ڕزگاری بو -به ویستی خوا-.
هه‌روه‌ها ویستیشم پێتان بڵێم كه دوعای خێری بۆ بكه‌ن چونكه سه‌ره‌تایه‌تی، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره خانانه له‌وانه‌یه له هه‌ندێك ڕوانگه‌وه بۆ ئه‌م جۆره كه‌سانه شیاو نه‌بێت، هه‌روه‌ها هێشتا باوكی ونزیكانی به‌رده‌وامن وئه‌یانه‌وێ بیبه‌نه‌وه ودواتر یا هه‌ڵی بگێڕنه‌وه وپه‌شیمانی بكه‌نه‌وه یا به كپی له‌ناوی به‌رن وبیكوژن وبیمرێنن -خوا زیندویان بكاته‌وه به ئیمان-.
علی خان
پێنج شەممە
30صفر1440 - 8/11/2018
چیرۆكه‌كه‌ش هی ئه‌مڕۆیه
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە