مەقالەکان

ترسان لە غەیرە خوای تەعالا جۆرێكه‌ له‌ شیرك. 

كە لە خوا ترسایت، لە كەس ناترسیت ، كە لە غەیرە خوا ترسایت، لە هەمو شتێك ترست لێ دەنیشێت.

كە خوات هەبو هەمو كەسێكت هەیە
كە خوات نەبو دونیات لەگەڵدا بێت كەست نیە.

لە هەر كەس بترسی لێی ڕادەكەیت تەنها خوا نەبێ كە لێی دەترسیت بةرەو وی ڕا دەكەیت.

ضەمانی زەلیل نەبون ترسانە لە خوا ، ئەگەرنا زەلیل دەبیت به تأكيد.

ترسان لە غەیرە خوا شیركە و دژی ئیمانە.

ئەو ترسەش شەیتان دروستی دەكات بۆیە بە گوێی نەكەیت.

﴿إِنَّما ذلِكُمُ الشَّيطانُ يُخَوِّفُ أَولِياءَهُ فَلا تَخافوهُم وَخافونِ إِن كُنتُم مُؤمِنينَ﴾ [آل عمران: ١٧٥].

خوایە پەنات پێدەگرین لەوەی ترسمان لەكەس هەبێت جگە لە تۆ.
آمين.

فاللهم بك أقول وأجول وأصول ولا حول ولا قوة لي إلا بك.

علي خان

 

٣٠ أبريل