مەقالەکان

 

ئافرەت وسەگى ڕەش وگوێدریّژ نوێژ دەبڕن.

سەرباری قسەیەكی زۆر كە لەسەر ئەو حەدیسە هەیە، دەڵێين:

ماچكردنی خێزان دەست نوێژ دەشكێنێت! میزكردنیش هەروەها.
تۆ بڵێی: میزكردن وەك ماچكردن وا بێت؟! مەگەر لای عەلمانیەكى كەم فام وكاڵ فام.

میرات لە نێوان فریشتەدا نیە، هەروەها لە نێوان حەیوانات.
تۆ بڵێی: ئیسلام بیەوێت فریشتە بشوبهێنیت (بچوێنێت) بە حەیوانات.

هەروەها ئيسلام دەڵێت: مارەكردنی دایك حەرامە، هەروەها مارەكردنی ئافرەتی زیناكەریش.
تۆ بڵێی: ئیسلام بیەوێت دایك وزیناكەر بە یەك بشوبهێنێت؟!

بە كورتی هەر دو شتێك یەك حوكمیان هەبو، مەرج نیە لە هەمو ڕویەكی ترەوە وەكو یەك بن.

23یونیو2018