لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا (٦/ ۸ئاب) ساڵی ۱۹٤٥ ، ولە ئان وساتێكی وادا (۸:۱٥ د بەيانى به تەوقیتی یابان) بۆ یەكەمین جار لە مێژوی مرۆڤایەتی چەكی كۆمەڵكوژی ئەتۆمی (القنبلة الذریة) بە كار هێنرا لە لایەن ئەمریكاوە دژی یابان لە شاری هیرۆشیما كە بوە مایەی كوشتنی ۱٤٠٠٠٠ سەد وچل هەزار كەس ، كە زۆربەی ئافرەت ومنداڵ وخەڵكی مەدەنی بوون ، كە كۆی ژمارەی دانیشتوان لە ڕۆژدا تەنها ۳٤٠٠٠٠ سێ سەد وچل هەزار كەس بوو، و ۷٠٪ ی بیناكانی شارەكەی كاول كرد، دوكەڵی تەقینەوەكە ۱٠٠٠ مەتر بەرز بویەوە، وبە گوێرەی تویژینەوەی یابانیەكان خۆیان لە كۆی چوار نەوەی ئەو جیلە یەكێكیان نوقصان دەبێت بەهۆی كاریگەری یۆرانیۆمەكەوە، شایەنی باسە تاوەكو ئێستا ئەمریكا داوای لێبوردنی لە یابان نەكردوە، محللین پێیان وایە لەبەر ئەوەیە ئەمریكا پەشیمان نیە لەو بڕیارە دڕندانە وەحشیگەرانەی.
- زەخیرەکردن
- 5 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە