لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا (۹ / ۸ئاب) ساڵی ۱۹٤٥ ، لە ئان وساتێكی وادا (۱۱:۲) بەیانی بە تەوقیتی یابان ) تەنها دوای سێ ڕۆژ لە بۆردومان كردنی هێرۆشیما وكوشتنی ۱٤٠٠٠٠ سەد وچل هەزار كەس ؛ ئەمریكا بۆ ئەوەی یابان خۆی بە دەستەوە بدات وچاوترسێنی نەیارەكانیشی بكات وتیرۆر وئیرهابیان بكات وبیان تۆقێنێ بە دڕندەیی وبێ بەزەیی خۆی وەك داعش چۆن بە دڕندەیی خۆی خەڵك دەترسێنێ؛ دیسانەوە وبۆ جاری دووەم بە ئەتۆم دەستی كردەوە بە بۆردومان كردنی یابان ، ئەمجارەیان شاری ناگازاكی ، ئەوەبو
۷٤٠٠٠ كەسی كوشت، كە زۆربەی ئافرەت ومنداڵ وخەڵكی مەدەنی بوون ، كە كۆی ژمارەی دانیشتوانى ناگازاكى لەو ڕۆژەدا نزيكەى 200000 دوو سەد هەزار كەس بوو، و ۸٠ بۆ ۹٠٪ ی بیناكانی شارەكەی كاول كرد، وسەدان هەزار برینداری لە هەردوكی كەوتەوە، وبە گوێرەی تویژینەوەی یابانیەكان خۆیان لە كۆی چوار نەوەی ئەو جیلە یەكێكیان نوقصان دەبێت بەهۆی كاریگەری یۆرانیۆمەكەوە.
شایەنی باسە تاوەكو ئێستا ئەمریكا داوای لێبوردنی لە یابان نەكردوە، محللین پێیان وایە لەبەر ئەوەیە ئەمریكا پەشیمان نیە لەو بڕیارە دڕندانە وەحشیگەرانەی.
هەروەها شایەنی باسە ئەمریكا ئەو فڕۆكەیەی هەڵگرتوە لە مۆزەخانە ولە ناوی نەبردوە.
هەروەها شایەنی باسە ئامانجەكە ئەم شارە نەبوە ، بەڵام بە هۆی هەورەوە ئامانجەكە نەتوانراوە بدۆزرێتەوە بۆیە وتویانە تازە هاتوین بۆیە لە ناكازاكی شەلم كوێرم ناپارێزم بەری داوەتەوە.
- زەخیرەکردن
- 5 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە