مەقالەکان

1. هەتا كورد عەرزی عەزەلاتی نەكرد (یانی نەوتەكەی دەرنەخست) كێ ئیعترافی بە دەوڵەتی كوردی ئەكرد وئەیوت ڕازین دەوڵەتی كوردی ببێت؟!

ئەگەرچی بەو ئاسانیەش نەبوو، بەهۆی ڕوسیاوە كە ڕێگەی غازی پچڕان لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەهۆی كێشەی ئۆكرانیاوە، ئەوسا بەدیلی لە كورد باشتر نەبوو كە لە ڕێی توركیاوە ئەو بۆشاییەی پڕ دەكردەوە.
ئه‌ى هەتا ئێستاش ئەمریكا دژی دەوڵەتی كوردی نیە؟!
بەڵكو لە یادەوەریەكانی مام جەلالدا خوێندمەوە ئەیوت: سەددام دەیویست كێشەی كورد چارەسەر بكات، تەنانەت بەڵێنیشی دا ومەوعدیشمان دانا بۆ ئیمزاكردنی كە بەیانیه‌كه‌ى ڕۆیشتم بۆ ئیمزا كردنی قونسلی توركیا و[عەلمانی]م بینی لە ئیستعلامات، دوای تەماشا دەكەم توركیای عەلمانی نەیهێشتوە چارەسەر ببێت. له‌وه‌و دواییش كتێبی «دیداری ته‌مه‌ن»یش جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌كاته‌وه‌، سه‌رباری جیاوازی ڕیوایه‌ته‌كه‌ له‌ ڕیوایه‌تی پێشو به‌ڵام هه‌ر دوو ڕیوایه‌ته‌كه‌ی كۆكه‌ له‌سه‌ر ڕێگری كردنی توركیا.

كەواتە بەرنامە بكرێ بە ناونیشانی:
«ڕۆڵی نا موسڵمانه‌كان لە دروست نەبوونی دەوڵەتی كوردیدا» زۆر تەواوە وئینسافمان هەبووە؟! یان: «ڕۆڵی ئیسلام ومامۆستایانی ئاینی لە دروست نەبوونی دەوڵەتی كوردیدا»؟!

2. من بەڵگەم لەلایە كە دەوڵەتی عوسمانی تەكفیری سعودیەكانى كردوە.

3. ئەو ڕۆژەی مارشی ئەی ڕەقیب لێ دەدرێت لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی كۆماری مەهاباد دا، قازی موحه‌ممه‌د رحمه الله تعالی كە دامەزرێنەری ئەو دەوڵەتەیە بە ڕیش وجلوبەرگی مەلایەتیەوە (به جبە ومێزەر)ه وبە پێیەوە وەستاوە لەبەردەم سەربازەكان وئاڵای كۆمارەكەدا. 
ئیتر كەمتەرخەمی وقسور دانە پاڵ ئیسلام ومەلاكان (پیاوانی ئاینی ئیسلام!؟) لە دروست نەبوونی دەوڵەتی كوردیدا چ مانایەكی هەیە؟!
كە تا ئێستای مێژووی لەو چەشنە بەيەقينيەوه، تۆمار نەكراوە.

4.ئەوەی له ژیاننامەی ئیمامی ئەبوبەكردا رضی الله عنه هاتوه ئەو زو توڕه بووه، ئیمامی عومەریش توند وتیژ (العنیف) نەبووه. تەنها ئەفسانەی هەندێك وتار بێژه، یا ئه‌وه‌یه‌ -وه‌ك كورد ئه‌ڵێن-: هه‌ق ڕه‌قه‌. عه‌داله‌تی ودادگه‌ریه‌كه‌ی ئیمامی عومه‌ر قه‌ڵسی كوردون، به‌و مه‌عنا بێت به‌ڵێ ڕه‌ق بووه‌.

5. دابنێن دەوڵەتی سعودیە خروجی كردوە لە دەوڵەتی عوسمانی، ئەی دەوڵەتی عوسمانی خروجی لە كێ كرد كاتێك دروست بوو؟! ئەو كاتە سەر زەوی چۆڵ بوو لە دەسەڵاتدار؟!
علي خان

 

9ینایر2015