مەقالەکان
هەر بە ڕاست نەورۆز سەری ساڵی کوردیە؟!

"ئێمە نە ڕۆڵەی میدیا ونە ڕۆڵەی كەیخەسرەوین؛ چونكە یەكەمیان ڕاجیاوازی هەیە لە بون ونەبونی، ودووەمیش ڕاجیاوازی هەیە كە كوردە یان فارسە!!
نە نەورۆزیش جەژنی منە، چونكە بەڕای زۆربەی شارەزایان پەیوەندی بە كوردەوە نیە، هەندێكیش ئەڵێن: ئەو ڕۆژە ڕوداوی نەخوازراو ی وا ڕویداوە هەقە بە پارەش خۆمان نەكەینە خاوەنی.
جا هەركەس ئەڵێ: جەژنی منە، پیرۆزی بێت. بەڵام نەیلكێنێت بە مێژوی كوردەوە!!
ولە چارەكی یەكەمی سەدەی بیستەمەوە زیاتر بڕا بە ملی كورددا لەلایەن هەندێك خوێنەواری كوردەوە!"

هەر بە ڕاست نەورۆز سەری ساڵی کوردیە؟!
ئایا ئەوە دێنێت بکرێت بە سەری ساڵی میللەتێک!؟

لەكتێبی : (بە دەم ڕێگاوە گوڵچنین)، نوسينى: نەوشيروان مصطفى أمين، ل12 دا هاتووە، دەڵێت:
(لە کوردستانی عێراق، لە بەرامبەر سەری ساڵی زاینی دا ئێستا بە شانازیەوە ساڵێک ئەنوسن ، لە ساڵی ھیچ میللەتێکی ئەم دنیایە ناچێ. گوایە ئەوە ساڵی کوردیە، لە کاتێک دا ئەگەر یەکێ بە وردی بچێتە بنجوبناوانی مێژووی ئەو ساڵە نەک ناھێنێ بکرێتە ساڵی لە دایک بوونی کورد، بگرە ئەبو مێژونوسانی کورد خۆیان نەکردبایە بە خاوەنی چونکە ئەوە ساڵێکە وەکو مێژوی ناوچەکە ئەیگێڕێتەوە، لەو ساڵەدا چەند تیرە و ھۆزی دڕەندە و داکەوتوی ناوچە شاخاویەکان ھێرشیان کردۆتە سەر نەینەوای پایتەختی ئیمپراتۆری ئاشوری و، یەکێ لە پێشکەوتوترین شارستانێتیەکانی ئەو سەردەمەیان بە جۆرێ وێران کردووە کە ئیتر ھەڵنەساوەتەوە.
سەیر ئەوەیە کورد خۆی بکا بە خاوەنی کارەساتێکی لەو بابەتە و بیکا بە ساڵی لە دایکبونی خۆی کەچی خۆی بە بێگانە بزانێ لە شارستانێتیە گەورەکانی میزۆپۆتامیا و زاگرۆس و ئێران. خۆی بە بێگانە بزانێ لە شارستانێتی سۆمەری و بابلی و ئەکەدی و خوری و گوتی و لۆلۆبی،... لە کاتێک دا، تەنیا لە کوردستانی عێراق دا، ھەزاران خشتی نوسراو دۆزراونەتەوە و، سەدان شوێنەواری گرنگ شوێنەواری گرنگ لە ھەولێر و کەرکوک و دھۆک و سلێمانی، لە ھەورامان، شمشارە، بێتوانە، دەربەندی کاوڕ، بەمۆ، پەیکوڵی، پیرە مەگرون، حەوزی حەمرین، کیلە شین، زاخۆ .... دۆزراونەتەوە و ھەزارانیش لە ژێر خاک دا ماون ھێشتا کنە وپشکنینی زانستییان تێدا نەکراوە. ئەگەر دەسکردی خەڵکی ناوچەکە نەبوبێ، داگیرکەر ھەرگیز نەیتوانیوە تاشەبەردی ئەو شاخانە ھەڵکۆڵێ، پەیکەری لە سەر بنەخشێنێ و نوسینی لەسەر تۆماربکا).  ت.و

 

علی خان

13/03/2014

بۆ بینینی ئەم بابەتە لەفەیسبووك: كلیك لێرە بكە