لە 14ی شوباتی هەموو ساڵێکدا لە سەرانسەری جیهان لەم ڕۆژە ئه‌وانه‌ی خۆیان به عاشق ده‌زانن وەک ڕۆژێکی تایبەت جەژنی بۆ دەگێڕن.
به‌ڵام با بزانین مێژووه‌كه‌ی چۆنه.
مێژووی ئەم رۆژى خۆشه‌ویستییە دەگەڕێتەوە بۆ 17 چاخ لەمەوبەر وبه یه‌كێك له جه‌ژنی رۆمانه‌کان داده‌نرێت.
زیاد له (17) چاخ له‌مه‌وپێش ئەو کاتەی کە بت پەرستی لای رۆمانه‌كان باو بووه، ئه‌و جەژنەیان گێڕاوە وگوزارشت بووه له چه‌مكی بت په‌رستی ڕۆمانییه‌كان بۆ خۆشه‌ویستی خودایی. ئه‌م بۆنه بتپه‌رستییه‌ش چه‌ندین ئه‌فسانه وخورافیاتی له پشته‌وه‌یه، كه لای رِۆمانه‌كان ودواتریش لای گاوره‌كان وبەشێکی زۆر لە دانیشتوانی وڵاتانی جیهان هه‌ر به‌رده‌وام بووه.
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌ت وهاتنی ڕۆمانه‌كان بۆ نێو ئایینی مه‌سیحییه‌ت، ڕۆمانه‌كان به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ئاهه‌نگگێڕان به بۆنه‌ی جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه‌وه، به‌ڵام له چه‌مكه بتپه‌رستییه‌كه‌ی خۆیان، کە خۆشه‌ویستی ئیلاهی بووە گواستویانەتە‌وه بۆ چه‌مكێكی دیکە وبه گه‌واهیده‌رانی خۆشه‌ویستی گوزارشتیان لێ ده‌كرد.
له‌و ساته‌دا وله سه‌ده‌ی (3)ی زایینی‌دا ئیمپراتۆری ڕۆمانی كلۆدیۆسی دووه‌م حوكمڕانی ڕۆمانییه‌كانی ده‌كرد وبه هۆی سه‌رقاڵ بوونی به جه‌نگه‌وه، ژنهێنانی له سه‌ربازه‌كانی قه‌ده‌غه كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری جه‌نگه‌كان بكه‌ن وبه ژنهێنانه‌وه سه‌ر گه‌رم نه‌بن، به‌ڵام قه‌شه ڤالا‌نتاین کە ڕەبەنێکی گاور بووە ڕووبه‌ڕووی بڕیاره‌كه‌ی ئیمپراتۆر بووه‌وه وژێربه‌ژێر وبه نهێنی گرێبه‌ستی ژن هێنانی بۆ سه‌ربازه‌كان ئه‌نجامده‌دا، پاش ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆر به‌وه‌ی زانی ده‌ستگیری كرد وزیندانی کرد وبریاری له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سەپاند وله ڕۆژی (14/2/270)ی زاینی لەسێدارە درا، دواتر پاپا رۆژی كوژرانی (ڤالا‌نتاین)ی بە جه‌ژنی خۆشه‌ویستی لە قەڵەمدا و‌ئێستا پێشی ده‌وترێت جه‌ژنی عاشقان.
لێرەوە بۆت ڕوون بویه‌وه كه ئه‌م به‌ناو جه‌ژنه له بت په‌ره‌ستی ڕۆمانیه‌كانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
قه‌شه گاوره‌كان پێیان وایه ئه‌م جه‌ژنه شێوێنه‌ری ڕه‌وشتی كوڕ وكچه
له ساڵی 350ی زایینی له ڕۆما به مه‌به‌ستی به‌رز ڕاگرتنی ناوی (ڤالا‌نتاین) ویادكردنه‌وه‌ی، له‌و شوێنه‌ی كه تێیدا لە سێدارە درا كه‌نیسه‌یه‌ك دروست كرا، دواتر قه‌شه گاوه‌ركان دژ به‌م دیارده‌یه وه‌ستانه‌وه وبه شێوێنه‌ری ڕه‌وشتی كچ وكوڕانی لاویان له قه‌ڵه‌م دا، له ناو خودی ئیتاڵیادا كه پێی به‌ناوبانگ بوو ئه‌م جه‌ژنه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، بەڵام له سه‌ده‌ی (18) و (19)ی زایینی‌دا دووباره زیندوو كرایه‌وه.
ئه‌م دیارده‌یه ته‌نها وڵاتانی خۆرئاوای نه‌گرته‌وه، به‌ڵكو ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند وپەلی هاویشتە نێو وڵاتانی ئیسلامیشه‌وه به‌داخه‌وه وكچان وكوڕانی مسوڵمانیش گیرۆده‌ی ئه‌و داوه بوون وبوونه چاولێ که‌ر و‌ئێستا هەموو ساڵێک، بەبێ لەبەر چاوگرتنی مانا وڕەهەندە ئاینی ومێژووییەکەی هاوکات لەگەڵ گاوره‌كانی جیهان جەژن دەگێڕن.
ئەمساڵ (2016) لە ڤاتیکان نزیکەی 17 هەزار کەس خۆیان ناو نووس کردووە بۆ ئەوەی لە رۆژی (14-2) ڕۆژی ڤالا‌نتاین لەگەڵ پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بەسەر بەرن. بڕیارە لەو کۆبوونەوەیەدا عاشقان لە گۆڕەپانی بەتریسی -كه پیرۆزه له‌لایان- چاویان بە پاپا بکەوێت وئەویش لەو ڕۆژەدا گوتاریان بۆ بدات وباسی ژیانی داهاتوویان بۆ بکات .
- زەخیرەکردن
- 5 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە