بهڕێزان:
هیچ حەدیسێك نەهاتوه باسی مردنی ئەم پادشاییەی سعودیەی كردبێت وكه موحەممەد مەهدی به دوادا دێت.
بویه ئاگاداربن، فەرمودەكان وەكو خۆی بگێڕنەوه .
ئەمه جگه لەوەی فەرمودەكه باسی خەلیفەیەك دەكات بە نهكیرەیی (نەناسراوی) ئیتر بۆ بكرێت بە مهعریفە (ناسراو) ودواییش بوترێت ئەو مهعریفە لەوێ شا عەبدوڵڵایە؟!
تكایه ماموستایان .. بانگخوازان!! وازبێنن لەم جۆره لێكدانەوانه كه زیان به ئیسلام دەگەیەنێت وخزمەت بە دوژمنانی دەكات.
باشه سبەی وا دەرنەچو كە تۆ لێكت داوەتەوە، ئەوكاتە یان دەبێت بڵێی حەدیسەكە هەڵە بوو، كه وا نیه وحەدیسەكه وای نەفەرموه، یان دەبێت بڵێی من هەڵه بووم! دەی كێ زۆری لێكردوی خۆت توشی حاڵەتێكی موحریجی وا بكەی؟!
بۆیه ئەم ڕونكردنەوەیه لەبەر جەنابی پەیامبەره صلی الله علیه وسلم بۆ ئەوەی ئەگەر بەو شێوازە دەرنەچوو حەدیسەكە نەكەوێته درۆوه وئەو كەسانەی بەو شێوازە لێكدانەوەیان بۆ كردوه بكەونه درۆوه.
چونكه مەعصوم هەڵه ناكات بەڵام لێكدانەوە بێ بنەماكان هەڵەن ودەكەونه هەڵەشهوه!
٢٤ يناير ٢٠١٥
- زەخیرەکردن
- 6 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە