* كە باسی حەدیس دەكەیت ئەڵێن: لە قورئان نەهاتوە!!
* كە ئەڵێی غەزاكانی پەیامبەر، ئەڵێ نابێ بڵێی غەزا، چونكە لە قورئان یەكجار هاتووە !!
* كە باسی گەڕانەوە بۆ ڕێبازی پێشین وسەلەف دەكەیت ، ئەڵێ: ئەمان گەڕێننەوە بۆ دواوە ، ئەمە بیری سەلەفیەتە وناهێڵێ عەقڵ بخرێتە كار، ئەڵێ هەرچیت كرد وەك سەلەف بكە !!
* كە باسی عەقڵ دەكەیت وئەڵێی پۆستی باڵا بە دوژمن نادرێت، ئەڵێ: با بگەڕێینەوە بۆ سەلەف و بۆ پێشین وبا سەلەفی بین: ئەوەتا ئەبو موسای ئەشعەری وەزیری داراییەكەی یەهودی بووە، موعاویە وەزیری داراییەكەی كەسێكی گاور بووە !! ئەوانه سەلەفی ئێمەن با چاویان لێبكەین !! (بینیوتە چۆن لێمان بوون بە سەلەفی!!)
* بۆیە بپرسن: ئێستا ئێمە شوێنی كامیان بكەوین لەم سیانە: قورئان، حەدیس، سەلەف؛ شوێن قورئان بكەوین بە تەنها وەك قورئانیەكان؟ یان شوێنی حەدیس بە تەنها بكەوین وەك گومڕاكان؟ یان شوێنی قورئان و حەدیس بە تەفسیری سەلەف وەك سەلەفیەكان؟!
ئەڵێ : شوێنی ئەوانە بكەون كە دەگونجێ لەگەڵ عەقڵمان؟؟!!
(وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ) [المؤمنون:71]
هەر بەڕاستی پێم بلێن ئەمە شەرعی خوایە ، یان هەوا وئارەزوی فلان وفلان... !!
قاتلهم الله ، والله لە بەختیار و فاروق زیانیان زیاترە!!
********
علي خان
- زەخیرەکردن
- 5 ساڵ لەمەوپێش
- 0 جار بینراوە